کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگه‌وازێک بۆ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی کوردستان و به‌ تایبه‌تی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌کانی ی ن ک

Saturday, 06/06/2009, 12:00


 له‌ پاش ماندو نه‌بونی لێتان و ده‌ست خۆشی بۆ خه‌باتتان . ماوه‌یه‌که‌ لێره‌ وله‌وێ هه‌ندێ شت ئه‌بیستم  که‌ زۆر دڵته‌نگمان ئه‌کات ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێک پ م ، ی ن ک  بونه‌ته‌ دارده‌ستی سه‌رکردایه‌تییه‌ ناشه‌رعی و نا مه‌سئوله‌کانی یه‌کێتی ، نامه‌وێت لێره‌دا باسی خه‌بات و قاره‌مانێتی و خۆبه‌خشین و گیانفیدایی پێشمه‌رگه بکه‌م چونکه‌ هه‌مو تاکێکی کورد ئه‌یزانێ و زۆری له‌سه‌ر بیستووه‌ . پێشمه‌رگه‌ له‌ رۆژانی سه‌ختی خه‌باتی پێش راپه‌ریندا مرۆڤێکی ئازای به‌جه‌رگ بوو روبه‌روی دوژمنانی کورد ئه‌بووه‌وه‌ ، خزمه‌تکاری خه‌ڵک بون ، گیانیان به‌سه‌ر هاورێکانیاندا ده‌رئه‌چو ، ئه‌وه‌ی هه‌تانبو له‌باخه‌ڵتانا  به‌ هی هاورێکانتان ئه‌زانی ، بۆ رزگارکردنی هاورێیه‌کتان  به‌ برینداری شه‌ڕی مانونه‌مانتان ئه‌کرد و شه‌هیدتان له‌سه‌ر ئه‌دا . به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌  ئێستا باسی هه‌ندێکتان ئه‌کرێت  ‌ ئیتر نازانم به‌ چ هۆیه‌که‌وه‌ بێت که‌ هیچ هۆیه‌ک نییه‌ بۆی ، بونه‌ته‌ زوڕناژه‌نی هه‌ندێک لێپرسراوی خاوه‌ن فایل و جاسوس وتلیاک فرۆش وناوگه‌ڵ پیس و به‌دره‌وشت وده‌ست پیس و ژنی خه‌ڵک داگیرکه‌ر ، که‌ ئه‌مه‌ کاری یه‌کێک نییه‌ پێشمه‌رگایه‌تی کردبێت ، ئه‌گه‌ر وابێت دیاره‌ پێشتریش پێشمه‌رگه‌ نه‌بووه‌ .  تاکو خه‌بات و پێشمه‌رگایه‌تی بو له‌ ئیستگه‌که‌ی یه‌کێتیه‌وه به‌شان و باڵتانا هه‌ڵئه‌درا به‌ڵام له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ که‌ کاریان پێتان ناما که‌س له‌ ئێوه‌ی نه‌پرسییه‌وه‌ ، لێپرسراوه‌کان ناوناتۆره‌ی ناشرینیان  دوا ئه‌خستن ، له‌و قسه‌ ناشرینانه‌ی که‌ شێخ جه‌عفه‌ر  پێی ئه‌وتین  ، ئه‌وه‌نده‌ ناشرینن که‌ ناتوانم بینوسم ‌،  کاتێکیش شه‌ری ناوخۆ  به‌ فیتی ماڵی مه‌لا مسته‌فا ده‌ستی پێکرد جارێکی تر ئێوه‌یان کرده‌وه‌ به‌ سوته‌مه‌نی ئه‌و شه‌ڕه‌ و زۆرێکتان له‌و شه‌ڕانه‌دا شه‌هید بون ، ئێستاش ئه‌یانه‌وێت له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌کارتان بێنن و دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان جارێکی تر لێتان نه‌پرسنه‌وه‌ . جا داواکاری زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌ دێڕینه‌کانی هاورێتان له‌شاخ ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌که‌ونه داوی درۆوده‌له‌سه‌کانی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌ نا شه‌رعییه‌ی ی ن ک نه‌تانکه‌ن به‌ دارده‌ستیان بۆ به‌ گژاچونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان چونکه‌ ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ مافیایه‌ ته‌مه‌نی خیانه‌ت و دزیان ته‌واو بووه‌ ، چۆن جاران خزمه‌تکاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک بون هه‌روا بمێننه‌وه‌ ، بۆ هه‌ندێ پاره‌ وده‌مانچه‌و شتی تر خۆتان نه‌دۆڕێنن ، به‌ قسه‌ی سکرتێره‌ نه‌خۆش و خڵه‌فاوه‌که‌ی  ی ن ک مه‌که‌ن که‌ بۆته‌ کوره‌ بچوکی مه‌لا مسته‌فا و به‌ ته‌واوه‌تی خۆی ته‌سلیم به‌ ماڵی به‌رزانی کردووه‌ ، خۆی سوک کردووه‌ و ئه‌یه‌وێت ئێوه‌ش سوک بکات ، چیتر مه‌که‌ونه ژێر قسه‌و درۆی به‌ناو سه‌رکردایه‌تییه‌ ناشه‌رعێکه‌ی ی ن ک ، سه‌رکردایه‌تییه‌ خۆفرۆش و خائین به‌ گه‌ل و خاوه‌ن فاییل وبه‌د ره‌وشته‌کان که‌ بونه‌ته‌ خاوه‌نی ڤێلاو کۆمپانیاوباخی گه‌وره‌ ، له‌سه‌ر حسابی خوێنی ئێوه‌ ، به‌ قسه‌یان مه‌که‌ن ، ئه‌یانه‌وێت به‌کارتان بێنن دژی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره‌کانتان ، که‌وتونه‌ته‌ بڕینی موچه‌ و یارمه‌تی هاوڕێکانتان ، که‌ پاره‌ی ماڵ ومنداڵه‌کانیانه‌ ، به‌ چ رویه‌که‌وه‌ سه‌یری خێزان و مناڵه‌کانی هاوڕێکانتان ئه‌که‌ن ، که‌ زۆربه‌یان له‌ خانوی کرێدان و منداڵی شیره‌خۆره‌یان هه‌یه‌ یاخود خوێندکارن ، زۆربه‌ی براده‌ره‌کانتان به‌هۆی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه‌ دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی بون ، جا له‌به‌ر خاتری خوێنی شه‌هیده‌کانی هاوڕێتان و که‌سوکاره‌ قاره‌مانه‌کانیان ، سه‌نگه‌ری راسته‌قینه‌ی  خۆتان بدۆزنه‌وه‌ . خه‌بات بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنێکی سه‌رکه‌وتو بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانێکی شایسته‌ بۆ  ئه‌م وڵاته‌ هه‌ڵبژێرین ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر پاڵه‌وانه‌کانی ئاشبه‌تاڵ و 31 ئاب و شه‌ڕی سێ مانگه‌ی کوردستانی ئێران وکاره‌ساتی هه‌کاری . سوپای داگیرکه‌ری عێراق و ئێران و تورکیا ته‌راتێن نه‌کات . چیتر گوێ له‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌   خڵه‌فاو مه‌گرن  کار بۆ لیستی  ناکوردستانی که‌ره‌ تۆپیوه‌که‌ مه‌که‌ن ، ده‌نگ بۆ سه‌رکرده‌ی مافیا مه‌سعودی مه‌لا مه‌ده‌ن ، کارکردن و ده‌نگدان بۆ ئه‌و لیسته‌ گه‌وره‌ترین خیانه‌ته‌ به‌ کورد وکوردستان ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ری ناوخۆی 1964 -1997 دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر سوپای داگیرکه‌ر نه‌هێنرێته‌ سه‌رمان ، بۆ ئه‌وه‌ی سامانی ئه‌م وڵاته‌ چیتر نه‌دزرێ ، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێتێکه‌تان ته‌سلیم به‌ ماڵی به‌رزانی دوژمن به‌ گه‌ل نه‌کرێت ، کار بۆ ئه‌و لیسته‌ مه‌که‌ن ، چونکه‌ جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیاری داوه‌ یه‌کێتی ته‌سلیم به‌ ماڵی مه‌لا مسته‌فا بکات . سه‌نگه‌ری راسته‌قینه‌ی ئێمه‌ ‌ ناو جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و خه‌ڵکی کوردستانه‌ ، لیستی ئێمه‌ لیستی گه‌له‌ ، ده‌نگمان ده‌نگی گۆڕانه‌ ، که‌واته‌ با قۆڵی لێهه‌ڵماڵین وده‌نگ بده‌ین به‌ لیستی گۆڕان و سه‌رکرده‌ مه‌زنه‌که‌ی کاک نه‌وشیروان .  ‌  
 

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە