بەهۆی بە بنبەست گەیشتنی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو لیستی برایەتی نەینەوا و حەدبا، لیستی برایەتی پارێزگایەكی سەربەخۆ لە سنووری نەینەوا ڕادەگەیەنێت. بەگوێرەی سەرچاوەكان، پێدەچێت سبەینێ، لیستی برایەتی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ببەستێت و تیایدا پارێزگا سەربەخۆكە ڕابگەیەنێت. ئەو پارێزگایە حەڤدە یەكەی ئیداری...
لیژنەی زمان و پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەسەر تواندنەوەی زمانی كورد لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران لێدوانێكی نوسراوی بڵاو كردەوە. لیژنەكە بۆ پاراستنی و برەودانی زمانی كوردی، داوا لە كوردان دەكات ماڵەكانیان بكەنە فێرگەی زمانی كوردی و منداڵەكانیان لەفێربوونی زمانی كوری بێ بەری نەكەن. لێدوانەكەی لیژنەی...
كاتژمێر 11و 5 دەقیقەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری مەهاباد لە كاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی سەربازی هێزەكانی رژیمدا، بۆمبێك تەقیوەتەوە و بۆتە هۆی كوژرانی 11 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 37 كەس. سەرچاوەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند كە، هێزەكانی ڕژێم ئەمڕۆ، بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەڕی ئێران و ئێراق، خەریكی نمایشكردنی هێز بوون...