لیستی برایەتی پارێزگایەكی سەربەخۆ رادەگەێنێت
Monday, 27/09/2010, 12:00
بەهۆی بە بنبەست گەیشتنی گفتوگۆكانی نێوان هەردوو لیستی برایەتی نەینەوا و حەدبا، لیستی برایەتی پارێزگایەكی سەربەخۆ لە سنووری نەینەوا ڕادەگەیەنێت. بەگوێرەی سەرچاوەكان، پێدەچێت سبەینێ، لیستی برایەتی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ببەستێت و تیایدا پارێزگا سەربەخۆكە ڕابگەیەنێت. ئەو پارێزگایە حەڤدە یەكەی ئیداری لەخۆدەگرێت، كە بریتین لە سێ قایمقامیەتی ،مەخمور، شەنگال، شێخان, و چواردە ناحیەی كوردنشین.
شایانی باسە، لە ماوەی پێشوودا لەلایەن لیستی برایەتییەوە چوار لیژنە بۆ ئەو ناوچانە پێكهێنراوە، كە بریتین لە لیژنەكانی یاسایی، خزمەتگوزاری، پەروەردە، تەندروستی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست