با من بێتبڵێم بۆ كێشەى دیموكراسیخوازان دووبارە برایەوە دادگا وەلامیك بۆ كاك ئەكرەم ...........

Tuesday, 28/06/2011, 12:00


هەر چەند لەسەرەتاى دورست بوونى ئەو كێشەلە دیموكراسیخوازان من بڕیارمدا بەهیچ شێوەیەك وەلامى ئەو درۆو بوختان و قسە بێ بنەمایانە نەدەمەوەو خۆم دانەبەزێنمە ئەو ئاستە، بۆ ئەم مەبەستە ئاگاداریەكم بڵاو كردەوە كە ژمارەى تەلەفۆن و ئیملى خۆم ئاشكرا كردو داوام لە هەموو رۆژنامەس و هەركەس و لایەنیك كرد ئەگەر دەیانەوێ بەدواداچون لەسەر راستى و دورستى ئەو قسانەبكەن كەئەو چەند كەسە لەسەر من بڵاوى دەكەنەوە با پەیوەندیم پێوە بكەن من بەسوپاسەوە بەبەڵگەوە وەلامى هەموو پرسیارێكیان دەدەمەوە، تا ئیستاش بەو بڕیارەى خۆمەوە پابەند بوومە، ئیستاش مەبەستم وەڵام دانەوەى وشە بە وشەو خاڵ بەخاڵى قسەكانى كاك ئەكرەم نیە هێندەى دەمەوێ لێرەوە بانگى كاك ئەكرەم بكەم بۆ ئەوەى بەیەكەوە كۆنگرەیەكى رۆژنامەنوسى بگرین وسەرجەم راگەیاندنەكان و نوینەرى حزب و لایەنەكانیش بانگهیشت بكەین روو بەروو راستى و دورستى ئەو قسانە بۆ خەڵك روونكەینەوە، ئەو كات هەموو لایەك تێدەگەن كێشەى دیموكراسیخوازان بۆ دووبارە چۆوە دادگا.
لێرە دەمەوێ بەچەند سەرە قەلەمێك چەند راستیەك بەبیر كاك ئەكرەم بێنمەوە چونكە واهەست دەكەم كاك ئەكرەم دوچارى نەخۆشى ئەو پیاوەى لاى ئیمە بووە كە ناوى قادر بوو كاك قادر بارى دەرونى تەواو نەبوو هەر شتێكى ببردایە دەهات دەیوت ئەوەم لێدزراوە بۆ نمونە جووتێ پێڵاوى ببردایە دەیگوت جوتێ پێولاوم لێدزراوە، خاوەن پێلاوەكە بیگوتبایە ئەى ئەوە پێلاوى من نیە لە پێتە دەیگوت جووتێكى تریشم لەو بابەتە هەبوو. كاك ئەكرەم وادەزانى بەو قسانە راستى روو داوەكان ون دەبن، بەلام كاتێ بەڵگەو دیكۆمینت كەوتنە قسە دەرفەت بۆ درۆ نامێنێتەوە،
كاك ئەكرەم دیارە لەبیرى چووە كێشەكان لە وێوە دەستى پێكرد كە جەنابیان لەگەڵ كاك دەرسیم نزیكى سالێك مووچەى دوازدە پۆلیسیان بەدزى حزب وەردەگرت و لە نێوان خۆیان وچەند كەسیكى لیژنەى دابەشكردنى مووچە رێككەوتبون دەیاندزى دواى ئەوەى كەئاشكرا بوو من كەئەو كات سكرتێر بووم چاوپۆشیم لێنەكردن و لیژنەى لێكۆلینەوەمان لەسەر پێكهێنان و بە نوسراودانتان بەتاوانەكەى خۆتان هێناو بەڵێنامەى پەشیمانیتان بۆ حزب پڕكردەوە سزادران، ئەو كات بەسەر دەست و پێمداكەوتى كە ئەو نهێنیە تەنها لاى خۆمبێ و ئاشكراى نەكەم لەبەر سومعەت نا چونكە كەسێك دزى بكا بێشك منەتى بەسومعە نیە بەڵكو لەبەر ئەوەى گوتت من ئەفسەرم و پلەم هەیە ئاشكرابێ پلەكەم لیًوەردەگرنەوە، منیش وەك كەسێك كەباوەڕم بەوە هەیە كەدەكرێ مرۆڤیك هەڵە بكا دواتر بەخۆى دابچێتەوە ئەمە بۆ یەكەم جارە ئەو نهێنیە ئاشكرا دەكەم و تا ئیستاش ئەو بەڵگانە لەبەر دەستن، كاك ئەكرەم باس لە كێشەو دەست لەكار كێشانەوەى من دەكا كە ئەمەش باسیكى ترە كە بۆ گوتم من سكرتێراتیەكى وا ناكەم كە تا چەند رۆژیك پێش ئیستاش داواتان لێكردوم كە ببمەو سكرتێرتان رەتمكردۆتەوە، ئەمەیان هەڵدەگرم ئەگەر كۆنگرە رۆژنانوسیەكە بە نسیب بوو لەوێ بۆ خەڵك ئاشكراىدەكەم، بەڵام كاك ئەكرەم ئەو جارە زیاتر شولى لێهەڵكێشاوەو دەیەوێ مێژووى خەباتى من بەكەسێكى تر بشوبهێنێ ئەمەیان قابیلى قبول نیەو تۆمەت بەخشینەوە دواتر گران دەكەوێ، هەموو ئەو قسە بێبنەمایانە لێرەوە كۆتاییان دێ كە لە 12/ 2/ 2009 ئێوە بە ئیمزاى خۆتان تەخویلتان دابوە سامان عەلا بۆ رێككەوتنەوە لەگەڵ ئێمە، سامان عەلاش لە 25/ 3 / 2009 رێككەوتنى لەگەڵ هاوڕێ حاجى مەلا ئیمزا كردو لەسەر بنەماى ئەو رێككەوتنە ماوەى دە مانگ بەیەكەوە بێكێشەكارمان كردو تا ئەو كاتەى كە دوبارە جیا بوونەوە تۆ ئەندامى مەكتەبى سیاسى بووى و حاجى مەلاش سكرتێرت بوو، وە ئەو هەموو قسە بێبنەمایەش كەلەسەر من دەیكەى بەتاڵ دەبێتەوە و كە بەكۆى دەنگ رازیبوون من ببم بەسەرۆكى لیستى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان بۆ هەڵبژاردنى 25/ 7/ ى پەرلەمانى كوردستان لەو لاتریش بە كۆى دەنگ هەڵتان بژاردم بۆ ئەندامى مەكتەبى سیاسى و دواتریش لە 13 دەنگ بە نۆ دەنگ دەنگتان دامێ بۆ جێگرى سكرتێر جا ئەگەر من هێندەى كەسیكى دزو پیاو خراپ بووم بۆ دەنگتان دەدامێ و خۆ من زۆرم لێنەكردبوون، وەك لە پێشدا گوتم تا دە رۆژبێش ئیستا چەندین كەسایەتى و حزب و لایەنتان راسپارد تا قبولتان كەینەوە و ببمەوە سكرتێرتان جا كەسێك وەك ئەوەى ئێوە لە نوسینەكانتان باسى دەكەن وابێ هى ئەوەیە رەفاقەتى بكەى؟چۆن قبولتانە ببێتە سكرتێر؟ من ئەو وەڵامە بۆ خەڵك جێ دێڵم.. وە كۆى ئەو قسانەش هەر كەسێ ویستى بەبەڵگەى نوسراو دەیخەمە بەردەستى بە ئیمزاى
كاك ئەكرەمیشەوە، كاك ئەكرم لە لایەكى تر باسى ئەوە دەكا كە گوایە ئیمە نەمان ویستوە كۆنگرە ببەستین، جارێ لەپێشدا لەو ماوەیەى كە ئەوانە گەڕانەوەدوور و نزیك لە یەك كۆبونەوە باسى بەستنى كۆنگرە نەكراوە كەسیش داواى نەكردوە هەر كەسێ ویستى دەتوانێ سەیرى كۆنوسى كۆبونەوەكان بكا كە ئیمزاى خۆیانى پێوەیە، گریمان كێشەكە كۆنگرە بوو هەمووشمان دەزانین بڕیار دان لە بەستنى كۆنگرە لەدەسەلاتى سەركردایەتیە، رۆژى 26/1/2010 كە بە پیى ییلانیكى پێشوەخت خەڵكتان هێنا سەر بارەگا هەموومان لە ناو كۆبونەوەى سەركردایەتى بوووین كۆبونەوەكە بێكێشە لە تەواو بوون بووكە ئەو رۆژیش كەس داواى بەستنى كۆنگرەى نەكرد، بەلام وامان دانا تۆ داوات كرد و درا دەنگ دان و زۆرینە لەگەل ئەوە بوون كە كۆنگرە ببەسترێ، تۆ چ جوابى ئەوانەت دەداوە كە لە سلیمانى و رانیە هینابووتن لە رونكردنەكان دەتوت ئەوانە هاتبون بزانن بۆ سەركردایەتى كۆنگرە نابەستێ؟ یاخوود تۆ لە پارێزنامەكەت بۆ دادگا بەراشكاوانە دان بەوە دادەنیى كە لە رۆژى پێشتروە لایەنى پەیوەندیدارت ئاگاركردۆتەوە كە كارێكى وا دەكەن بەلام سامان عەلا سەرى لە لایەنى پەیوەندیدار تێكداوەو نەخشەكە وەك خۆى سەرى نەگرتوە ئەمە قسەى پاریزنامەكەتە، ئەى ئەو كات بڕیار لەكۆنگرە بدرایە چ جوابى ئەوانت دەداوە یا نەخشەیەك بوو دەبوو جێ بەجێ بكرێ؟ بەڵێ دواى ئەوەى ئەو نەخشەتان سەرى نەگرت و ئەو جارە پەناتان بۆ دادگا برد و لەوێش بە بڕیارى 286 دادگاى بەرایى 4 لە 2/ 3/ 2010 دۆڕاندتان ولە دادگاى تەمییزیش بە هەمان شێوە دۆڕاندتان بەلام وەزارەتى ناوەخۆ كارىبەو بڕیارە نەكردو دەیویست وەك بار ئیوە بەمل ئیمەوە بكا ئیمەش قبولمان نەبوو كەسانیك چوبنە دەرەوەى حزب و لەدەرەوە ڕا شت بەسەر حزب دا فەرزبكەن، لەسەر ئەو هەوڵانەش راستە كە دەستتان لەبنى هەمبانەكە دەرچوو زۆر كەس و لایەنتان راسپارد، بۆ رێككەوتنەوە بەلام بەنوسراویش بێمان راگەیاندن كە دەبێ پێشتر بەیاننامە دەركەن و ئیدانەى ئەو كارە بكەن كە بەرامبەر بە حزب كردتان پابەندى خۆتان بەدیمكراسیخوازانەوە دوپات بكەنەوە ئەو كات بەپیى پەیڕەوى ناوخۆ كیشەكان چارەسەر دەكەین، بۆیە وەزارەتى ناوخۆ وەك دواكارتى فشار لە دواى نان بڕین و سزاى سیاسى و نان برینى پۆلیس و شەڕى دەرونى و ..هـتد بە نوسراو هەڕەشەى دادگاى لێكردین ئیمەش پیمان خۆشە یاسا سەروەربێ و هەر كیشەیەك بێتە بێش لە رێى یاساوە چارەسەر بكرێ بۆیە وتمان كە هەر كار بەربڕیارى دادگا ناكەن بیدەنەوە دادگا، بۆیە ئەمە دیوە دیارەكەى ئەو كێشەیە كە دوبارە كێشەى دیموكراسیخوازان چۆوە دادگا، لەسەروە كوتم نامەوێ وەڵامى وشە بە وشەى قسەكان بدەمەوە وە لەبەرامبەر هەموو ئەو قسانەى كردومە یا لە ئایندەش پێویست بێ رونكردنەوەى زیاتر بدەم ئەگەر هەموو قسەكان بەبەڵگەى نوسراو نەبون بەراست لێموەرمەگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە