تكایە فریای عەدنان عوسمان دزە زەبەلاحەكەی سینەمای هەولێر بكەون
Monday, 10/06/2013, 12:00
سینەما .. هونەری حەوتەمە و بوارێكی شارستانی پێشكەوتووی مرۆڤایەتییە ، مرۆڤەكان وەك كەناڵێكی جیاوازو پڕ كاریگەر دایانهێناوە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین ئیفێكت بخەنە سەر هەست و كەسایەتی بەرامبەر و كۆمەڵگە بەگشتی، بەو ناوە و لەوپێناوەدا ، حكومەتی هەرێم لە هەر سێ پارێزگاكەی خۆیدا(هەولێر- سلێمانی دهۆك)، (3) بەڕێوەبەرایەتی سینەمای كردۆتەوە ، ئەوەی لێرەدا مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرە، ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، چەندین جار لەسەری نووسراوەو گەندەڵییە جۆراوجۆرەكانی هەڵدراوەتەوە، وا ئەمجارەش لەسەر دەستی دز گەورەكەی سینەما (عەدنان عوسمان) كە بەڕێوەبەری سینەمای هەولێرە ، چەندین گەندەڵی و دزی و بێ ئابڕوی ئاشكرا دەبن ، كە ئەم دزو گەندەڵَچییە گەورەیە ، بى ترس و شەرم لە هیچ یاساو رێسایەكی ئەم وڵات و كۆمەڵگەیە(ئەگەر هەبێ؟؟!!)، رۆژانە زەق زەق بە بەرچاوی وەزارەتی رۆشنبیری و داواكاری گشتی و لیژنەی نەزاهەوە ، دەیان گەندەڵی و دزی زەبەلاح و ناقۆڵا ئەنجام دەدات، بێ ئەوەی كەس بڵێ لە پشت چاووت برۆیە و تۆ بە چ مافێ سامانی گشتی وڵات تاڵان و بڕۆ دەكەیت و پارەی میلەت و دابین كراو بۆ كاری هونەری و داهێنانی سینەما دەخەیتە باخەڵتەوە؟؟!.
ئەم عەدنانە كە لە هیچ كاتێكدا نە هونەرمەندە و نە لە روحی هونەرو پەیامەكەی گەیشتووە، بە زەبری گەندەڵی و لە پێناو دزی و لوشدانی سامانی گشتیدا خۆی بە هونەردا (ئەویش هونەری بەرزی سینەما)دا هەڵواسیوە، ئەم دزە گەورەیە ئەوا بۆساڵێك دەچێ بوەتە بەڕێوەبەری سینەمای هەولێر ، بەداخێكی زۆرەوە دەیان گەندەڵی و دزی و كاری ناشایستەی ئەنجام داوە، كە پیاو پێی شەرمە ئەم جۆرە كەسانە لە ریزی مرۆڤ ئەژمار بكات چ جای هونەرمەند و رۆشنبیر و سینەماكاران، بۆیە دەتوانین دزی و ئابڕوچونەكانی ئەم عەدنانە كە مشتیكن لە خەروارێ لەم خاڵانەی خوارەوەدا چڕ بكەینەوە:
نەسریەی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر كە (7) ملیۆن دیناری بریمەرە، ئەوە بۆساڵێك دەچێ ، ئەم دزە ئابڕو تكاوە ، بێ ئەوەی سڵ لە هیچ یاساو حكومەت و تەنانەت تۆزقاڵێك پاراستنی ئابڕوی بكاتەوە، بەوەسڵی ساختە هەر هەموو ئەو پارەیە دەخاتە تەنكەی گیرفانییەوە.
لە ڤیستیڤاڵی كورتە فیلمی ساڵی پاری بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێردا ، ئەم دزە گەورەیە پتر لە (100) ملیۆن دیناری كاشی قووت داوە، بەم شێوەیە: وەرگرتنی بڕی ملیۆنیك یاخود زیاتر وەك بەرتیل لە هەر دەرهێنەرێك كە كورتە فیلمی بەرهەم هێنابوو، هەروەها لوشدانی زۆربەی ئەو پارەیەی كە بۆ خەرجی ڤیستیڤاڵكە دانرابوو، ئەویش بە نووسینی خەرجی زۆر زیادە لە وەسڵی ساختەدا ، كە زۆربەی فەرمانبەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گەواهی ئەم راستییە دەدەن.
ئەم دزە بێ وێنەیە ، ئیستا لای خۆی كردویەتییە مەرجی نهێنی كە بۆ رەزامەندی نیشاندان لەسەر بەرهەم هێنانی هەر فیلمێكی درێژ ، دەبێ دەرهێنەری فیلمەكە ناچارانە بە دزییەوە بڕێكی زۆر لە پارەی تەرخانكراوی فیلمەكەی (وەك بەرتیل)، بخاتە چنگی ئەم گەندەڵَچی و دزە بێ وێنەیە!!، هەر بۆ نموونە لەبەرهەم هێنانی فیلمێكی درێژى دەرهێنەرێك بەناوی (شاخەوان ئیدریس)، كە ئێستا خەریكی ئەم فیلمەیە، ئەم دزە داوای نزیكەی (60) شەست ملیۆن دیناری كردووە !!، هەروەها بەدەیان نموونەی دەرهێنەری ترمان هەیە كە ئەم گەندەڵچییە داوای بڕی كەمتر و زۆرتری لێ كردوون.
بە شاهێدی چەندین هاوڕێی زۆر نزیكی خۆی ئەم عەدنانە وێڕای ئەم دزییە گەورانە ، لەگەڵ هاوڕێیەكی نزیكی بەناوی(ت.ف) كە ئەویش فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر ، بە پارەی دزراوی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، پێكەوە خانوویەكیان هەر لە هەولێر بەكرێ گرتووە ، بۆ كاری تر.
وا دیارە رێبازی بارزاتی لای پارتی بریتییە لە دزی و گەندەڵی و داوین پیسی و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی خەڵكی كوردستان!!! . ئاخر شەرم و شورەییە بۆ پارتی بەڕێوەبەری سینەمای شارێك كە بە شاری (سوڵتان موزەفەر) ناسراوە و خەڵكەكەی خاوەنی رەوشت بەرزی و دەست پاكی و داوین پاكییە، بسپێرن بە پیاوێك كە داشۆراوە لە هەموو بەهاوو نەریتێكی مرۆڤایەتی و دوورە لە ئاكاری بەرزی هەولێرو هەولێرییەكان!!!. بەڕاستی هەقە هەرگیز هونەرمەند و رۆشنبیر و سینەماكارانی هەولێری خۆشەویست، ئەم سوكایەتی و بێ رێزییە قبول نەكەن و لە سەر ئەم كەسە دزو بەدڕەوشتە بێنە دەنگ و لە پارتی و وەزارەتی رۆشنبیریش قبول نەكەن، كە كەسی لەم بابەتە بكاتە دەم راستی هونەری سینەمای شارەكەیان ، لە كاتێكدا ئەم شارە خاوەن دەیان هونەرمەندی بەتواناو خاوەن ئەزموون و نەفس بەرز و رەوشت بەرزە ، دەتوانن گەورەترین خزمەت بە بواری سینەماو كاری هونەری لەم شارەدا بكەن .
وێنەی عەدنان عوسمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست