کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونكردنەوەیەك لە خەڵكى شارى هەولێر بۆ سەرۆكى هەێم

Sunday, 02/10/2011, 12:00





خوێنەرانى خۆشەویست دانیشتوانى شارى هەولێر ماوەیەكى زۆربوو شارى هەولێر ئارامیەكى خۆشى بە خۆیەوە بینى هیچ كێشەیەك و گرفتێكى نەبوو خەڵك لە تاكو درەنگانى شەو لە بازار دەسوڕایەوە بەبێ كێشەو گرفت تاكو ماوەیەك لەمەو پێش ،ئێستا شارى هەولێر لە سایەى (عمید عبدالخالق تەلعت)و پیاوەكانى توشى تۆقین بوو،وە رووداو و تاوان رۆژبەرۆژ بەرەو زیادبوون دەچن،ئەمەش بووە چاو لێكەرى هەتاكو بنەماڵەى(هادى اغاى چاش)و(عادل ابوشوارب و رائد/فەرمان فازل بەرێوەبەرى پۆلیسى عینكاوە و مقدم /حمادە فازل لە سوپاى عیراق)بەو هێزە زۆرە هەڵیان نەگوتاسەر گوندى باخجەى ژێر سەرى رەش كەس هەستى تۆڵە سەندنەوەى لەلا نەمابوو پاش ئەوەى ئەم بنەماڵە بۆگەنە ئەم كارەیان ئەنجامدا وە هیچ رێوشوێنێكى یاسایى لە دژیان وەرنەگرا خەڵكەكە دەستى بە تۆڵە سەندنوە كرد ئەمە قسەى یەك كەس نیە بەڵكو قسەى زۆربەى خەڵكى شارى هەولێرە،چونكە كەورەترین تاوانیان ئەنجامدا بە خۆیان و ئەو هێزە زۆرەى لە شارى موسل هێنایانە بۆ لادیەیەكانى گوندى باخجە ئەو گوندەى دەگەوێتە ژێر ماڵەكەى سەرۆكى هەرێم كە نەى پرسى وە هیچ بازگەیەك نەی پرسى ئەوە چى بوو تەنانەت لە رۆژنامەو سلیتەكانى انترنێت چاوپێكەوتنێكیان ئەنجامدا دانیان بە كردەوەكە نا هەرەشەیان لە خەڵكەكەش كرد،وە بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لە چاو پێكەوتنێك پشت راستى كردەوە ووتى (عادل ابوشوارب و رائد/فەرمان فازل بەرێوەبەرى پۆلیسى عینكاوە و مقدم /حمادە فازل لە سوپاى عیراق)مافى خۆیتیان لە خەڵك بدەن چونكە ئەم زەویانە هى ئەوانە ؟!من رووى پرسیارم لە سەرۆكى هەرێم و بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر و ڕاى گشتى و خوێنەران دەكەم برۆن پرسیار لەلایەنى پەیوەندى دار بكەن ئەگەر ئەم بنەماڵە چاشەو ئەم زاتانەى سەرەوە ئەگەر یەك مەتر زەویان لەم گوندە مابێتن ئەى جەنابى بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر لە پاى چى ئەو فتوایە دەدەى ؟!!!!بە هەر حال بۆ (سهرەى)شەوانى ئەم قسانەى كرد؟ئەوها بێت سەرۆكى هەرێمیش بە قوربانى (سهرەى شەوان)دەكاتن چۆن گەورەترین هێز لە سوپاى عیراق لە نینوى جولەى كرد بۆ شارى هەولێر كەس قسەى نەكرد وە بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر ئەو كاتى لە دعوەت بوو ،ئەوهاش رۆژێك ئەم هێزە جولە دەكات بۆ سەرى رەش كەس قسەناكات ئەوەتا پیاوە دڵسۆزكانى سەرۆكى هەرێم بۆیە حالى هەولێر بەو رۆژە گەیشت،وە لەناو جەماوەریش بنەماڵەى(هادى اغاى چاش)و(عادل ابوشوارب و رائد/فەرمان فازل بەرێوەبەرى پۆلیسى عینكاوە و مقدم /حمادە فازل لە سوپاى عیراق) دەلێن (4)لاندگرۆزەرى وەنەوشمان بۆ چوار دەورەكەى سەرۆك بارزانى كڕى كێشەكەمان كۆتایى پێهات بە زەبرى پارە ئەوەتا ئەوەیە لە شخسیاتى جەنابى سەرۆك و كاك مسرور دەدەرێت لە پنا بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر(عمید/عبدالخالق تەلعت)؟!!!شۆرش بە پشتى منداڵە هەژارو و جووتیار بۆ ئەوە كرا كە چاش دیسان میللەت بچەوسێننەوە،برۆ تەماشاى شارى هەولێر بكەن بزانن چاكسازى چ لە پۆلیس كراوە ئەوەى منداڵى فقیر بێت و بێ پشت بێت چاكسازى گرتیەوە ئەویتر پیاوەكانى (عمید عبدالخالق تەلعت)وەك (رائد/فەرمان)پاش ئەوەى فەرمانى دەستگیركردنى هەبوو هێشتا لە شوێنى خۆى بەرێوەبەرى پۆلیسى عینكاوەیەو چاكسازى شمولى نەكردیە ئەمە كەى رەوایە؟!!!!!هەولێر خراپتریشى لە پێشە لە سایەى ئەو پیاوە زیرەكانە سەیرى ئەم تاوانە یەك لە دواى یەكانە بكەن ،سەیارى ئەو ئۆتۆمبیلانەى پێش قوتابخانەكانى كچان بكەن بزانن رۆژانە بە زۆرى زۆردار چەند كچ هەوڵى فراندنى دەدرێت بێ ئەوەى پۆلیس هیچ بكات خەڵك هەراسان كراوە لەم كێشانە برۆن سەیرى كۆڵانە تاریكەكانى پشت شەقامى پزیشكان و مەى فرۆشى (سنابل)بكەن بزانن ئۆتۆمبیلەكانى فریاكەوتن چۆن مەى دەخۆنەوە لەم كۆڵانە تاریكانە ئەمەیە پاراستنى پایتەختى كوردستان یاخود شەرێك دەبێت پۆلیس بەهاناى كەسەوە ناچێتن بە شاهیدى هەموو خەڵكى ئەم شارە !!!دادو بێ دا بى چارەیە چونكە خەڵكێكى زۆر هاوارى بۆ سەرۆك برد سەبارەت بەو هێزگەورەیەى سوپاى عیراق كە لە نینوى هاتە شارى هەولێر كە چۆن هاتەوە كەچى بێ چارە بوو وە كاك(عمید/عبدالخالق تەلعت)بەرگرى كرد؟ئەى كوانێ توندوتیژى ئافرەتان لە پارە خواردن هیچیتر ناكەن بە بەڵگەوە لەلایەن زۆربەى خەڵكى هەولێر هەیە كە چەند ئافرەت كوژراوە لەلایەن توندوتیژى ئافرەتان چاوپۆشى كراوە بەهۆى پارە،تەنانەت هەرەشى كارى بەت رەوشتى لە ئافرەتانى گوندى باخجەى شارى هەولێر كرا كەچى توندوتیژى ئافرەتان مەسەلەكەى بردە ئاقارێكیتر،ئێستا شارى هەولێر لەلایەن چەند مافیایەك كۆنترۆل كراوە كەس بە هاناى وەنایەتن ئەوجا ئایا سەرۆكى هەرێم پەیان ناوەستێت یاخود كۆنترۆلى لەدەست نەمایە یاخود بێ ئاگایە،رۆژانە پیاوەكانى كاك(عمید/عبدالخالق تەلعت)بەرێوەبەرى پۆلیسى هەولێر وەك رائد/فەرمان فازل بەرێوەبەرى پۆلیسى عینكاوە و مقدم /حمادە فازل لە سوپاى عیراق هەرەشە لە خەڵك دەكەن بەناوى مكتبى سەرۆك و كاك مەسرور كەس قسەناكاتن وە پێویست ناكا قسەى زیاتر بكەم چونكە پاراستن خۆى باشتر دەزانێتن،لە ماوەیەكى نزیكدا بەشى دووەمى درێژەى گەندەڵیەكانى شارى هەولێر بڵاو دەكەمەوە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە