نامەیەك لە دوای مەرگەوە بەناز جەواد..... لەبەر گەندەڵیەكانی سەرۆكی حكومەت خۆی سوتاند
Tuesday, 13/09/2011, 12:00
بەناز جەواد ئەو كچە گەنجە جوان و خوێنشرین و كورد پەروەرەبوو كە هێشتا ساڵێك بەسەر تەواكردنی لە پەیمانگای تەكنیكی هەولێر تێپەڕنەبوو كاتێ لەدژی گەندەڵی سەرۆكی حكومەت جەنگاو ئاگری هەڵبژارد نەوەك بەرگەی ئەو هەموو گەندەڵیەی سەرۆكی حكومەت و دارودەستەكەی بگرێت.
بەنازی جوانە مەرگ دوای ئەوەی ناوی لە دەرچووانی ئەمساڵی دامەزراندنی حكومەت نایەتەوە چیتر خۆی پێناگیرێت و مەرگ لە جیاتی مانەوەی لە ژێر دەسەڵاتی گەندەڵكارانی حكومەت و بەرهەم ساڵح هەڵدەبژێرێت.
لە نامەیەكی جێماوی بەناز جەواد كە لەدوا چركەی ژیانی و بە جەستەی سوتاو لەسەرە مەرگەوە لە 6ی 9ی ئەمساڵ جێماوە نووسراوە ئەوە من خۆم كردە قوربانی بۆ ئەوەی لە دوای من شەرم بەرهەم ساڵح دابگرێت كە چیتر دارو دەستەكەی بە واسیتە لە حكومەت و فەرمانگەكان دانەمەزرێنێت ئیتر ئەو ئاگرەی لە جەستەی خۆم بەردا پێم بەشەرەفترە لەو ئاگرەی كە هەموو رۆژ پێی دەسوتێن.
بەناز جەواد ئیدانەی ئەو گەندەڵیانەی بەرهەم ساڵح و دارودەستەكەی لە حكومەت دەكات كە دەڵێ دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكان بە شەفافی وەردەگرین كەچی ئەو یەكەم قوتابیە كە هەموو مەرجەكانی دامەزراندنی تێدابوو تەنیا لەبەر ئەوەی كە دارودەستی بەرهەم ساڵح و یەكێتی و پارتی نەبوو ناوی ئەو وەك فەرمانبەر نەهاتەوە.
ئەم كارەساتە دڵتەزێنە ئەگەر لە وڵاتێكی دیموكراسی وەك سوید و نەروێژو ئەلمانیا بایە بە دڵنیایەوە سەرۆكی حكومەتەكەی دەستی لەكار دەكێشایەوە كەچی بەرهەم ساڵح نەوەك دەنگی نییە بەڵكو گاڵتەی بە سوتان و خوێنرشتن و هەژاری خەڵك دێت.
بەرهەمێك كە تا ئێستا لە كوردستان بێ بەرهەمەو رۆژێك رەنجی بۆ ئەو كوردستانە نەكێشاوەو بگاتە ئەو ئاستەی كە خەڵك ئەوەندە لێی بێزار بێت تا مەرگ خۆی بكوژێت و شەهید بكات ئاخر پێم ناڵێن ئەوە چ سەرۆك حكومەتێكە.
ئەوە چ پەروەردەی دەسەڵات و حزبە گەندەڵەكانی كوردستانە كە بوار بدەن بە كەسێكی وەك بەرهەم سەرۆكی حكومەت بێت كە هیچ كەس پێی رازی نەبێت.
ئەوە چ دامەزراندنێكە كە هەرچی كوری مەسول و خەڵكی یەكێتی و پارتی یە سوود مەندبێت و بە دەیان هەزاری وەك جوانەمەرگ بەناز جەوادیش تا مەرگ لەو كوردستانە بناڵێنن و شوێنێك نەبێت لێ دابمەزرێنن.
بەڵام ئەوەمان بیر نەچێت بەرهەم سالح كە رۆژێك بەو كوردستانە ماندوو نەبووە ئێستاش چۆن چاوەروانی ئەوەی لێبكەین كە بەرهەمی بۆ خەڵكی كوردستان هەبێت. هەمومان بە دەنگی جوانەمەرگ بەناز دێین و بەڵێن دەدەین كە وەسیەتەكەی جێبەجێبكەین و دژی گەندەڵكاران بجەنگین كە ئێستا كوردستانیان پاوانكردووە. بەناز گیان ئێمە دەنگمان لە پاڵ دەنگتەو رۆژێك دێت بەرهەم ساڵح باجی ئەو هەموو نارەزایەی خەڵك بداتەوە ئەگەر یەكێتی و پارتیش لە پشتی بەرهەمبێت ئەوا ئیرادەی بەهێزی ئێمە رۆێك دێت كورسیەكانتان بهەژێت و نیشتمان پەروەرانی حەقیقی كورسیەكەت پێ چۆل بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست