بە فەرمانى دكتۆر بەرهەم ساڵح قوتابیانی بەكەلۆریا ڕاسب كران

Wednesday, 14/09/2011, 12:00





شێخ نەبى دەرگەڵەیى كە ناوى خۆى كردۆتە توانا ئەحمەد، نزیكەى مانگێك پێش ئێستا لە گوندەكەى خۆى (دەرگەڵە) بە خوێندكارەكانى ڕاگەیاندبوو كە ئەمساڵ زۆر بخوێنن چونكە ڕێژەى دەرچوونى قوتابیان زۆر كەم دەكرێتەوە، ئەو برادەرە وەنەبێ لە خۆیەوە قسان بكات، ئەو سكرتێرى ڕۆژنامەوانى بەرهەم سالحیە، جەنابى شێخ نەبى ببورن كاك توانا گوتبووى من لەو كۆبوونەوەیە ئامادەبووم كە بەرهەم ساڵح بەدواى وەزیرى پەروەردەى نارد و نیمچە شەڕێكیشیان كرد بە، كاك بەرهەم (قسە بۆتوانایە) داواى لە وەزیرى پەروەردەى كرد ڕیّژەى دەرنەچوون بێنێتە خوارەوە چونكە وەزیرى خوێندنى باڵا كە خزمى كاك فۆاد مەعێومە دەڵێت نامانەوێت ئەمساڵ قوتابی زۆر وەربگرین و بازاڕى كوردستان پێویستى بەو هەموو خەریج كولیانە نییە، چونكە ئەگەر تەخەروج بكەن دەبى تەعینیشیان بكەین، بشهێنە جامیعەى ئەوا قەڵەباڵغى دروست دەبیت و ترسى موزاهەرەش بەلایەكى دیكەوە، وەزیرى پەروەردە ڕازى نەبوو گووتى من بێ پرسى سەرەوەى خۆم ناتوانم ئەو بڕیارەى بدەم، كاك بەرهەم گووتى خەمت نەبێت بەشى هەندەم تێدایە ئەوانیش ڕازى بكەم، كاك فۆاد لەگەڵ مام جەلالى قسە كردیەو گووتى ئەگەر موحسین ڕازى نەبوو پێم بڵێن تا قسە لەگەڵ سەرۆكى بكەم، جا وەزیریش گووتى چى بكەین ئەگەر قوتابیەكان باش جواب بدەنەوە چۆنیان ڕاسب بكەین ، كاك بەرهەم گووتى دە دەرسەدى دەرەجەكانیان كەم دەكەینەوەو تەماشاى دەورى دووەم دەكەین ئەگەر ئەو نسبەیە بوو كە دەمانەوێت باشە ئەگەر نا لە دەورى دووەمیش بیست دەرسەد دەرەجەكان دەشكێنین تا دەگاتە ئەو نسبەیەى ئێمە دەمانەوێت.
سەیركەن شێخ نەبییەكى نەخوێندەوار كە پیاوى ئازاد جوندیانیە و ڕەقیبى خاتوو هێڕۆیە بەسەر دكتۆر بەرهەمى ئاگاى لە ئەنجامى ڕێژەى دەرچوانى قوتابیان بێت پێش ئەوەى بچنە ناو تاقیگەكان، سەیركەن سەرۆكى حكوومەتێك چۆن دواڕۆژى قوتابیان وێنە دەكات و بەكەیفى گ...نى خۆى ساقیتیان دەكات، دەبێ ئەوە چ حكوومەتێك بێت، دەبێ ئەوە چ سەرۆك وەزیرێك بێت، ئەگەر ئەمە حوكمى قەرەقۆش نەبێت دەبێ حوكمى كێ بێت، كاتى ئەوە هاتوو خوێندكاران و كوردستانیان یەك دەنگ دژ بەو گەندەڵە هاوار بكەن، دكتۆرى گەندەڵ بیرى لەوە نەكردەوە كە پڕۆسەى پەروەردە چەندە گرنگەو نەخشەى دواڕۆژى وڵاتێكە؟ بیرى لەوە نەكردەوە لە بوودجەى ئەمساڵ ئەم هەموو مەلاین دینارە خەرج كرا لە پارەى ئەو میللەتە بەشخوراوە بوو، ئەو چیرۆكەى سەرەوە هەموو خەڵكى دەرگەڵە دەیزانن، ئەگەر باوەڕم پێناكەن كێ خەڵكى ئەو گوندە بناسێت با لێیان بپرسێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە