ڕه‌خنه‌یه‌ک سه‌باره‌ت بهڕهخنهکهی شۆخان فه‌ره‌ج
Wednesday, 31/03/2010, 12:00
ئاری قه‌ره‌داغی
هه‌ستم کرد نوسینه ڕه‌خنه ئامێزه‌که‌ی به‌ڕێز شۆخان فه‌ره‌ج که له کوردستان پۆستی خۆشه‌ویست بڵاوکراوه‌ته‌وه، به‌ناوی: من به‌خواستی خۆم وازم له‌گۆڕان هێنا...، زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بوه- تا ئه‌م ساته نزیکه‌ی 3500 که‌س -. هه‌ربۆیه نه‌متوانی ئه‌م بابه‌ته پشت گوێ بخه‌م، به‌هه‌ندم گرت .
کاتێ مناڵ بوین، دوگۆڵی یاریه‌کی باو بو، بۆیه‌کا تیپێکی خنجیلانه‌مان دائه‌نا، پاره‌مان کۆئه‌کرده‌وه‌و تۆپێکی هه‌ژارانه‌مان ئهسهندو پاشان ڕاهێنهرو کاپتن و...مان دائه‌نا. ئه‌که‌وتینه یاری چ لهناوخۆمانا چ له‌گه‌ڵ تیپی ترا، کاتی یان دوای یاریه‌که هه‌بون ئه‌که‌وتنه گله‌یی و گازنده، ئێ بۆ؟! ئه‌یوت: له‌فڵان شوێنا ئه‌و پاسه بدرایه بهمن ئه‌مکرد به‌گۆڵ، فیسار هه‌ر یاری بۆخۆی ئه‌کا، ئه‌میان ئه‌وه‌نه‌ی شه‌ق لهقاچوقولمان هه‌ڵه‌یا شه‌ق له‌تۆپ هه‌ڵنایا، ئه‌م بو پهنارتیهکهی فه‌وتان، بۆچی هه‌ر تۆ هجوم بی و منیش دیفاع بم..... سه‌رئه‌نجام ئه‌یوت: من وازئه‌هێنم، هه‌بو زیاتر ئه‌ڕۆی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی تیپه‌که‌ی ئه‌کرد.
زۆر به‌ڕیز شۆخان خان، نوسینه‌که‌ت، به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌نگه‌ر چۆڵ کردنه‌که‌ت، بارانی دڵسۆزی‌و په‌رۆشیه بۆ سه‌ر کێڵگه‌ی تینوی گۆڕان، زه‌نگی هۆش و جۆش دانه به گوێی هه‌مو پێسمه‌رگه‌یه‌کی ڕێبازی سه‌ختی پیرۆزی گۆڕان. ئه‌وه‌ی شایه‌نی ڕه‌خنه‌و سه‌رسوڕمانه، تۆ وازئههێنی گه‌ر، گوێی شه‌یتان که‌ڕ، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ش نه‌که‌ی!. ئازیزم، تۆ خۆت نیشانت داوه نوسیوته: (پێویستمان به‌هێزی سێهه‌مه ئه‌ویش گۆڕانه، له‌له‌نده‌ن لای سۆڕش حاجی گله‌ییت کردوه بۆ ژنان ئاماده‌ی کۆبونه‌وه نین، 13 ساڵ بوی کاتێ کاکت کۆبونه‌وه‌ی به‌خوێندکاران کردوه تیا ئاماده بوی تا بزانن کاکت له‌خوشکی خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌کات و کیژانی کورد هان بدا، پێت وایه گۆڕان ئه‌بێ له‌ژنانه‌وه ده‌ست پێ‌بکات، بێ ژنان ناکرێ، له کۆبونهوهکانا داوات له‌به‌شداربوانی پیاو کردوه ته‌له‌فونی ژن و کیژانیان وه‌ربگری تا قۆڵی ئازایانه‌ی لێههلماڵن بێنه پێشه‌وه..).
باشه تۆیه که هێنده کوژراوی ئافره‌تی و به‌داینه‌مۆی گۆڕانی ئه‌زانی ، خه‌ریکه سه‌رم ئهئاوسێ، چۆن ویژدانت ڕێت ئه‌دا وازلهکزهی جگه‌ری خۆت بێنی؟! ئاخر مرۆڤ پیویسته ڕێز له‌نوسینه‌کانی خۆی بگرێ، خۆ هه‌ڵوێست گۆڕین کراس‌و که‌وا نیه. تۆ له‌سه‌ر بابه‌تێ پشت ئه‌که‌یته نوێنه‌ره ڕاسته‌قینه‌که‌ت، که‌له‌خواره‌وه ڕونی ئه‌که‌مه‌وه، که‌ته‌نانه‌ت شایه‌نی باس نیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆت، له‌ژنێکی خاوخێزان په‌رست ئه‌چیت له‌به‌ر سوکه هه‌ڵه‌یه‌کی مێرده‌که‌ت، ئه‌ویش گه‌ر بوبێ، ماڵ و مناڵ جێبێڵی و سهرلوتی خۆت دور له‌به‌ڕێزت- ڕه‌ش بکه‌ی.
گۆڕان بێ من وتۆش هه‌ر هه‌یه‌و گه‌شه‌ی به‌رده‌وامیش ئه‌کا، کورد واته‌نی: ئاش هه‌ر ئه‌گه‌ڕێ و باراش هاڕیش زۆرن. ئه‌وه‌ی داخه مرۆڤی خاس باربکه‌ن هه‌روه‌ک چۆن داختره که‌سانی خراپ بن و بارگهمان لابخهن؛ وه ئه‌بێ ئه‌وانه بژار بکرێن له ڕیزهکانمانا تا به‌ده‌ردی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان نه‌چین.
خوشکی گه‌وره‌م، به‌ڕێزت باس له: (ئێوارهخوانێ ئه‌که‌ی بۆئه‌وانه‌ی له‌هه‌نده‌ران ئیشیان بۆگۆڕان کردوه‌و ماندو بون، چاوپێکه‌وتنت له‌ته‌ک مناڵێکی ئاوفرۆش لای باخی گشتی له‌قرچه‌ی نیوه‌ڕۆدا کردوه که‌هیوای به‌گۆڕان بو ڕزگاری بکا، ته‌له‌فونت کردوه بۆ کاک لوقمان ڕه‌خنه‌ت لهودهعوهته گرتوه که‌بۆ ده‌بێ ڕه‌خنه له‌قوباد تاڵه‌بانی بگری که‌به ملیۆنان دۆلار لهحهفلهیهکا سه‌رف ئه‌کا له‌ئه‌مریکا به‌ڵام بۆ بۆت نیه ڕه‌خنه له‌وان بگری؟ سه‌رئه‌نجام ئێوارهخوانهکهت جێهێشتوه).
ئێ باشه تۆ نه‌ختێ سهرههڵبڕهو به‌راورد بناسه، میوانداریه له‌لایه‌ن که‌سێ یا چه‌ند که‌سانێکه‌وه سازدرابێ بۆ ڕیزلینان، له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان، ده‌بێ به تاوان بێته ژماردن یا پێ زانین؟! باشه له‌ساڵان و لهمانگان خه‌ڵکانی گۆڕان بۆیان نیه نانێکی به‌تام بخۆن؟ له‌ده‌وری یه‌ک گردبنهوهو خه‌م به‌ن به‌با؟ چما خوشکی کاکی، مرۆڤی گۆڕان له‌ژنه لهکهکهیه؟! کاری گهشتو گوزارو ئاهه‌نگ و شادی...وه‌کو بۆنه‌یه‌ک شتێکه، وه‌کو کردن بهخوڕهوشت و خوێی چێشت شتێکی تره که‌سه‌که‌م.
هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی جه‌رده‌ی تاڵه‌بانی و بارزانین که بودجه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیان له‌بن هه‌نگڵدایه، به ئاره‌زوی خۆیان ته‌خشان و به‌خشانی ئه‌که‌ن.
ئه‌و جوته خۆره‌و میکرۆبهن به‌رچایی له دوبه‌ی ئه‌که‌ن، قاوڵتی له له‌نده‌ن ، شێوو ڕابواردنی شه‌ویش له‌ئه‌مریکا!.
ئه‌وه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌مله‌ی ئه‌و دو بنه‌ماڵه تێرنهخۆرهیه مناڵی چاوگه‌شی کورد ئاوفرۆش، بۆیاخچی پێڵاو، واز له‌خوێندن هێنه‌ر، که‌وتوی کوچه‌و کۆڵان، بێ به‌ری له‌سۆزی دایکایه‌تی و باوکایاتی، نه‌خۆش له‌ڕوی ده‌رونیه‌وه، تاوانکارانی داهاتو، ڕزاو له‌کونجی زیندانا، به‌کارهێنانیان بۆتێرکردنی ئاره‌زوی گڵاوی سادیستی سێکسی....
ئه‌وه ئه‌رکی ئه‌و دو بنه‌ماڵه بێ ئهمهکهیه نانی هه‌ژاران و نان بڕاوان مسۆگه‌ر بکات، ئه‌ی خۆیان به‌خوای کورد ناونابه‌ن؟ ئاخر خۆگۆڕان به‌ئاسته‌م خۆی پۆ به‌خێو ئه‌کرێ، پشتی به‌هاوکاری کوردستانیانه، دی به‌کام لۆجیک و هێزی مادی شانی بداته به‌ر ئه‌و باره گرانه؟!
دواجار لهتێبینیهکهتا ده‌نوسی:(پاش گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ به‌ریتانیا بیستت ئه‌نجومه‌نی ژنان پێکهاتوه، توشی شۆک بوی. ئه‌وانه له‌کوێ بون گۆڕان پێویستی پێیان بو، ئێستا دروست بون ژنه‌کانیان ده‌که‌نه به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی ژنان). جارێ تائاگاداربم ئه‌نجومه‌نی خانمانه. ئه‌نجا به‌رپرسی چی خوشکه شۆخان؟ بۆ پیاوان له گۆڕانا له‌کوردستانا، به‌خودی کاک نه‌وشیروانه‌وه، به‌رپرسیان هه‌س تا خانمان له‌هه‌نده‌ران بیانبێ ؟ ئه‌وه‌ی پۆست و پله‌و پایه‌یه له گۆڕانا نیه.
ئه‌وه دو گورگه کێویهکهن ژن و کچیان بونه‌ته به‌رپرس، به‌تایبه‌تی سه‌رانی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال- برایم. ماڵی مه‌لا زۆرکه‌م چونکه هه‌ر باوه‌ڕیان به‌ڕه‌گه‌زی مێ نیه. خۆزگه ماڵی ئه‌وانیش بڕوایان نه‌بوایه چونکه له‌م به‌ریتانیایه‌و ته‌واوی ئه‌وروپا که‌س لهجهلالیان قسه‌ی ناخوات،حسابی تاکێ کڵاشی دۆمییان بۆناکرێ چونکه ناوه‌ندی بڕیارده‌ر شانازه سیلاوییه. له ئه‌مریکاش قوبادی په‌روه‌رده‌ی کێک و شیره. ئێ کوردستانیش ئاشکرایه، ئیتر کوێ و چی مایه‌وه؟ بۆهێشتا ماویانه کاولی بکه‌ن؟!.
له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست