مه‌لا به‌ختیار بوختان نه‌کا ژان ئه‌یگرێ
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
له‌سایتی چاوگێڕی ، بۆ درۆ‌و بوختان، ی مه‌لا به‌ختیارا چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی سه‌رنجمی ڕاکێشا، که به‌مێژوی 19-4-10 بڵاوکراوه‌ته‌وه. دیاره قسه‌و شه‌نوکه‌وی زۆر هه‌ڵه‌گرێ، به‌ڵام من ته‌نیا چه‌ند بستێ گرنگ و هه‌ستیار له‌چاوپێکه‌وتنه چه‌ند دۆنمیه‌که‌ی ئه‌خه‌مه به‌ر ڕه‌خنه‌و سه‌رنجه‌وه. پێش ئه‌وه‌ی بچمه هه‌ناوی باسه‌که‌مه‌وه ناتوانم ئه‌و ڕاستیه به‌ڕێزه‌وه نه‌خه‌مه‌ڕو که مه‌لا به‌ختیار هه‌رده‌م ڕاشکاوانه‌و بوێرانه دژی ئه‌قڵیه‌تی له‌که‌ڵک که‌وتوی ئایین سالاری و مه‌زهه‌بگه‌ری و سه‌له‌فیه‌ت بوه. (ناڵێم خێله‌کیشی له‌سه‌ربێ چونکه پاسه‌وانی به‌ئه‌مه‌ک و تاسه‌رپه‌ته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی جه‌لالبرایمه). که هیچ که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی کوردستان نه‌یوێراوه له‌دور یا نزیک، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ، خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته گرنگه بدا، چ جای دژی بێ. له‌به‌ر‌ئه‌وه له‌وبواره‌دا زۆر به‌ڕێزو خۆشه‌ویسته له‌لام.
هاتوه زۆر بێ ویژدانانه قسه له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌کا:(له‌گه‌ڵ ئوسامه نوجێفی دانیشتون، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی تورکمانیش، دوای هه‌ڵبژاردن وه‌فدێکیان ئه‌چێ بۆ دیاله داوای هاتنی سوپای عێراق ئه‌کا بۆ خانه‌قین). باشه ئه‌ی هاوار خه‌ڵکینه دانیشتن و لێک تێگه‌یشتن..... تاوانه؟! هه‌رخۆیه‌تی خۆی ئه‌خاته ناکۆکیه‌وه، به‌شان و باڵی زمانی گفتوگۆ‌و چاره‌سه‌ری دیموکراتیا هه‌ڵئه‌دا!. گۆڕان بو گه‌له‌گورگی جاش به‌عسی نوجێفی له موسڵ زیندو کرده‌وه؟ گۆڕان بو تورکمانی تێکه‌ڵه‌ی به‌چکه‌عوسمانی و خڵته‌ی عه‌ره‌ب و خۆفرۆشی کوردی له که‌رکوکا کرد به‌هه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر؟ کێ بو به‌شانازیه‌وه وتی: دایکم تورکه؟ کێ بو بیری له‌سه‌دا سی ودوی وروژان؟ که‌بێگومان گه‌ر ئه‌و بیره‌ی ،بۆنمونه، له‌موسڵ بهانیایه‌ته کایه‌وه عه‌ره‌ب ئه‌یکرد به‌په‌ندی زه‌مانه ئینجا شاربه‌ده‌ری ئه‌کرد. کێ بو تورکمانی که‌مینه‌ی ناو که‌مایه‌تی به‌نه‌ته‌وه‌ی سێیه‌می عێراقی، شومی دروستکراوی ئیمپریالیزمی ئینلیزی، ناوبرد؟ ئه‌وه‌و ده‌یان پرسیاری دی که‌وه‌ڵامتان بۆیان نیه. من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی بم و کوڕی شێخ ئه‌وڕه‌حمانی قه‌ره‌داغی بم، خه‌ڵکی خانه‌قینم و کوڕی خوداداد عه‌لیم. حاشا دکتۆر حه‌سه‌نی گه‌رمیان، خۆت له‌نزیکه‌وه ئه‌یناسی، برام نیه به‌ڵکو شه‌هید جوامێر سیامیرو هاوه‌ڵه‌کانی برامن. ئه‌رێ کاکه به‌ختیاری ڕاستگۆ، له‌کوێ ئه‌م درۆی نیسانه‌ت هه‌ڵبه‌ست، ئاخر کام قاموسی بۆگه‌ڕای گوایه گۆڕان داوا له‌سوپای داگیرکا‌ر بکا هه‌ڵکوتێته سه‌ر خانه‌قینی بڕبڕه‌پشتی کوردستانی؟! ئه‌ها مه‌لا، توئاوه‌که‌ی ئه‌ڵوه‌ن، توگڕی نه‌فتخانه... وازله‌بوختانی که‌م وێنه بێنه. من له‌م له‌نده‌نه‌وه ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ئاماده‌م له‌سه‌ر ئینجێ خاکی خانه‌قین و هه‌مو ناوچه داگیرکراوه‌کان خۆمبه‌م به‌کوشت. خاوه‌نی قسه‌ی خۆمم چونکه نوسینه‌کانم شه‌ره‌فمن، وه‌ئه‌وه هه‌ڵوێستی هه‌مو گۆڕان په‌روه‌رێکی ڕه‌سه‌نه.
کاکه به‌ختیار درێژه به‌قسه‌کانی ئه‌دا:(گوایه مه‌سعود گه‌ر کادری خۆی له‌سوپای فه‌له‌ک، ئاسایش، پێشمه‌رگه...ده‌نگ بۆگۆڕان بدا، داوای نه‌مانی حکومه‌ت و دادگایی سه‌رانی بکا، پاداشتی ئه‌دا یا سزا؟).
ئه‌رێ خۆئێوه 35 ساڵه وه‌ک ئه‌ڵته‌رنه‌تیڤ دروست بون دژی حزبی بنه‌ماڵه! هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش بو ئێمه‌ومانان ڕۆحمان به‌سه‌رسه‌رتانه‌وه ده‌رئه‌چو. ئینجا که‌وابێ ئێوه‌و ئه‌وان دوفیشه‌کی یه‌ک بڕنه‌ون. ده‌فه‌رمو ئێوه‌ش وه‌ک ئه‌و ڤایرۆسانه بڵێن: گه‌ر ئێمه نه‌بین(بنه‌ماڵه) ئه‌وا کورد‌و ئه‌و قۆنه‌رانه. له‌هه‌موی گرنگتر بێئه‌وه‌ی به‌خۆت بزانی درکاندت که‌ئه‌و ده‌زگا هه‌ستیارانه، که‌پێویسته خزمه‌تکارو هه‌ڵقوڵاوی گه‌ل بن، ته‌نیا داشی دامه‌ی ئه‌و جوته حزبۆکه خۆسه‌پێنه‌ره‌ن. ئه‌ی ئیتر بۆچی که هاوارئه‌که‌ین پێشمه‌رگه نه‌ماوه به‌مانا نیشتمانیه نه‌ته‌وه‌ییه سیاسیه شۆڕشگێریه‌که‌ی ئه‌وا، هیستریا ئه‌تانگرێ! ئه‌که‌ونه هه‌له‌که‌سه‌ماو ژاوه‌ژاو، تاڕاده‌ی وڵات پێچۆڵ کردن پێمان!!.
ئه‌م پیاوه به‌ڕێزه چونکه زۆربڵێیه، کتومت چوه‌ته‌وه‌سه‌ر جه‌لال ده‌م چیکه‌نه، ئاگای له‌زۆر له‌قسه‌کانی نیه. فه‌رمو بیخوێننه‌وه: (ڕۆژانه پێنج تاشه‌ش کۆبونه‌وه‌م هه‌یه، له‌هه‌فته‌یه‌کا لانی که‌م 70 تا 80 کۆبونه‌وه‌م هه‌یه). ئێ خاسه مه‌لا گیان، خۆتۆ ده‌م له‌هه‌موشت ئه‌ده‌ی، هه‌رله‌نوکه ده‌رزیه‌که‌وه هه‌تا چه‌کی ئه‌تۆمی، ئه‌گه‌ر هه‌ینی لێده‌رکه‌ین ڕۆژی پشووه له‌پاشان شه‌ش له‌به‌ردڵی تۆ زه‌ڕبی پێنج ناکه‌م ده‌ی زه‌ڕبی شه‌ش ئه‌که‌م که واش نیه، ئه‌کاته سی و شه‌ش.
مه‌لای هێژا هاتوه ئاوا پاکانه بۆ چاوگێڕ ئه‌کا: (نه‌سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاته‌و نه‌لیستی ته‌وه‌لایه، هێلی ڕۆژنامه‌گه‌ری مامناوه‌نجیه، وتار هات بۆوه‌سفکردنی بڵاوی نه‌که‌نه‌وه به‌ڵکو ڕه‌خنه بو بڵاوکرێته‌وه).
جارێ کاکی ئه‌ندام م.س، کارگێڕو وته‌بێژی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌که‌م و دوایه‌مینی چاوگێڕی، سه‌رۆکی ڕێکخراوانی له‌ژماردن نه‌هاتو، له‌هه‌مو گۆزه‌یه‌کا ئه‌سکوێ...... ڕه‌نگ بێ بتوانێ نیوسه‌عاتێ به‌قسه‌ی سه‌دباره‌و کۆنتر له‌پردی ئه‌ڵوه‌نی مێژویی، کات به‌باس له‌سه‌ر دیموکراسی بکوژێ. به‌ڵام دڵنیا بن فڕی به‌سه‌ر ده‌رون ناسیه‌وه نیه، ده‌نا قسه‌ی واخواروخێچی ده‌رنه‌ئه‌په‌ڕان!. بۆبرا ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات نه‌بو دی ته‌وه‌لایه؟ کام هێڵی ڕۆژنامه‌گه‌ری مامناوه‌نجی له‌کاتێکا چاوگێڕ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن نیه جگه‌له سه‌رچۆپیکێشی زه‌ماوه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی تێکه‌له‌ی جه‌لالبرایم!. تائێستا چ وتارێ دابه‌زیوه ڕه‌خنه له‌خۆت و حزبه ماوه‌به‌سه‌رچوه ستالینسته‌که‌ت بگرێ؟. که‌ی گه‌ڕامه‌وه کوردستان ڕێگام ئه‌ده‌ی وتاری ڕه‌خنه ئامێز له‌چاوگێڕا بنوسم؟. دوا وته‌م، تکایه دی له‌مه‌ودوا بوارێ به‌خۆت بده‌و بائێمه‌ش تۆزێ مێشکمان بڵێ ئۆخه‌ی؛ که‌م قسه‌بکه‌و زۆر گوێ بگره. جه‌دوه‌لی زه‌ڕبیش له‌به‌رکه، به‌سه‌ری برایه‌تیمان بێ خۆهه‌ڵکێشان، من له دوی سه‌ره‌تاییه‌وه وه‌ک ئاوودۆ له‌به‌رمه. تکایه له سیمیناریشدا ئه‌وه‌نه مه‌ڵێ له‌وڵاتانی دیموکراتیش وایه یا وانیه؛ برا ئازیزه‌که‌م، لێره حزبی کرێکاران له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته که‌چی پارێزگاری گه‌وره‌ترین پایته‌ختی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوری و سه‌ربازی و زانستی و کلتوری... ئه‌م جیهانه، که له‌نده‌نه، سه‌ربه‌پارتی ئۆپۆزسیۆنه که پارێزگارانه. ئێوه پۆلیسێک و فه‌ڕاشیکی هه‌ژار یا باشکاتبێ.... دانامه‌زرێنن تا ده‌ست نه‌گرێ به‌سنگه‌وه بۆتان! زۆرشتی تریش.
- له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست