خوێندکارو پیت
Friday, 09/04/2010, 12:00
مامۆستای گوندێ دوره ده‌ستی
سه‌رسنور بوم.
پرسیارم ئاڕاسته‌ی زارۆیانی پۆله‌که‌م کرد:
کێ ئه‌زانێ پیرۆزترین پیتی کوردی
ئه‌بێ چی بێ؛
پاشان چوار وشه‌م بده‌رێ به‌نمونه.
کوڕه مه‌لا یه‌که‌م که‌س په‌نجه‌ی هه‌ڵبڕی
مامۆستا من، مامۆستا ده‌با خۆم بیڵێم
مامۆستا، ق
(قورئان و قه‌ل، قۆپی و قۆزی).
کوڕه ده‌ره‌به‌گ ڕاست بوه‌وه
نا مامۆستا بامن بیڵێم
مامۆستا، پ
(پاره‌و پارو، پوزو پێڵاو).
کچه شه‌هیدێ نۆره‌ی هات
قسه‌بکه‌م مامۆستا ؟
ته‌نیاو ته‌نیا ک، مامۆستا
چوار وشه‌شت بۆبێنمه‌وه؟
(کوردستان و کورد، کار‌و کۆڵنه‌دان).
له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست