کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵکی کوردستان، بائه‌م هه‌له‌ش بده‌ینه‌ کاک کۆسره‌ت، چونکه‌ ئه‌هێنێ .

Tuesday, 27/04/2010, 12:00


وه‌ک ڕۆژی ڕوناک ئاشکرایه‌ لای هه‌موان که‌ یه‌کێتی 66 به‌ره‌و ئاشبه‌تاڵ ئه‌ڕوا. ڕه‌سه‌نه‌کانی یه‌کێتی، له‌ده‌ره‌وه‌ی بن یا ناوه‌وه‌ی، چیتر له‌ بنه‌ماڵه‌ی دوانه‌ی یه‌ک باڕه‌ژن خۆش نابن. له‌مێژه‌ وتراوه‌: هه‌مو شتێ له‌باریکیا ئه‌پسێ به‌ڵام زۆرداری و زه‌بروزه‌نگ له‌ئه‌ستوریا. بنه‌ماڵه‌ی ج ب به‌هیچ جۆرێ خاوه‌نی یه‌کێتی 76 نین به‌ڵکو به‌زۆری زۆرداری خۆیان سه‌پاندوه. خۆریان له‌ئاوابونایه‌، هاکا که‌وتنه‌ به‌رشاڵاوی تۆڵه‌وسزای جه‌ماوه‌ری دان به‌خۆداگرتو. به‌ڵام که‌ی شفره‌ی هه‌ڵمه‌تو په‌لامار به‌رگوێیان که‌وت ئه‌وا، توڕه‌تر له‌ئاگرو به‌تینتر له‌لافاون. بێچوه‌کانی ج ب به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی سه‌دان هه‌زار له‌ کوردستانیان، ئه‌وڕۆژه‌ ڕه‌شه‌ی ئێستا تێێکه‌وتوین. ئه‌وه‌تا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی سوارو ئێمه‌ش پیاده‌ ! گه‌ر یه‌کێتی خه‌ڵکانی خه‌مخۆر بیبردایه‌ به‌ڕێوه‌ ، 76یان نه‌ک 66یان، ئێستا حزبه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌سه‌ره‌نوێلکی مێژودا بو. ئه‌م باسه‌ زۆر هه‌ڵه‌گرێ هه‌ربۆیه‌ ته‌نیا یه‌ک بابه‌ت ئه‌وروژێنم، ئه‌ویش چونه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌مو یه‌کێتیه‌ ڕه‌سه‌نه‌کانه‌ له‌ بازنه‌ی بۆش و خێڵه‌کی جه‌لالیانا. ده‌فه‌رمون با ڕێچکه‌ی ڕێچکه‌شکێنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بگرن. ده‌ده‌ی کاتێتی گه‌ر دره‌نگیش نه‌بێ، سه‌ری بنه‌ماڵه‌ی خۆسه‌پێنی چلوشه‌ش ساڵه‌ی ج ب پان بکه‌نه‌وه‌. ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی تائێستاش خه‌ڵکی به‌ته‌واوی خه‌تێکی چه‌پوڕاستی به‌سه‌رانه‌هێناون، چونکه‌ هێشتا هیوایان پێیانه‌ چاوبکه‌نه‌وه‌، زۆرن. له‌وکه‌سایه‌تیه‌ دیارانه‌ کاک کۆسره‌ته‌، که‌ئه‌توانێ ببێته‌وه‌ به‌پێشمه‌رگه‌که‌ی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاکان، خۆشه‌ویستی کوردستانیان، نه‌ک کۆیله‌ی به‌رده‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئێستاو ڕابوردو گڵاو. کاکه‌ کۆسره‌ت بهاتایه‌و هه‌ڵسوڕاوێکی پاکژو بێ غه‌لوغه‌شی گۆڕان بوایه‌، زۆر به‌ڕێزترو میللی تر ئه‌بو له‌ئێستا. هات له‌دژی کاک نه‌وشیران نوسی ! بهاتایه‌ دژی مام ئیشيڵڵا بینوسیایه‌ ئه‌وا، خۆی ئه‌کڕیه‌وه‌. دوپۆستی باڵای یێدرابو له‌یه‌کێتی و له‌هه‌رێما که‌چی به‌قه‌د شۆفێرێکی قوبادو گاردێکی پاڤێڵ و ئاغزه‌ جگه‌ره‌یه‌کی هێرۆ قسه‌ی بڕی نه‌ئه‌کردو ناشکا !. هه‌موجارێ پۆسته‌ کارتۆنیه‌که‌ی ته‌ها محیه‌دینم وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه‌. ئه‌وه‌تا ئێستاش ئیشیان پێی نه‌ماوه‌، هه‌رڕۆژه‌و پارچه‌یه‌ گۆشتی ڵێئه‌که‌نه‌وه‌، تابه‌ته‌واوی له‌په‌لوپۆی ئه‌خه‌ن. تا بێئه‌وه‌ی پاڵی بوێ خۆی بکه‌وێ، چونکه‌ ئه‌وه‌ پیشه‌ی له‌مێژینه‌ی جه‌لالیانه‌ به‌رامبه‌ر که‌سایه‌تیه‌ ناوداروچالاکه‌کان. بیرته‌ له‌شه‌ڕی دزێوی ناوخۆدا کاتێ ئیشیان پێت بو، ئه‌یاننه‌ڕان: شێری ئیمامی عه‌لی ... کۆسره‌تی ڕه‌سوڵ عه‌لی. له‌یادته‌ جه‌بار فرمانیانیان، یادی به‌خێر، ناونابو فیله‌ته‌ن. له‌هه‌موکه‌س باشتر ئه‌زانی مام ئیشه‌ڵڵا، کاک نه‌وشیرانی به‌بلیمه‌ت و که‌ڵه‌پیاو ناوئه‌برد. زۆرجاران وته‌ی به‌نرخو مانابه‌خشی به‌ڕێز نه‌وشیروانی ئه‌هێنایه‌وه‌ به‌نمونه‌. که‌پێویستی به‌ شه‌هیدعه‌لی عه‌سکه‌ری نه‌بوایه‌، یا له‌پاشمله‌، به‌عه‌لی لاعه‌سکه‌ری ناوی ئه‌برد. یادی به‌خێر، عومه‌ر ده‌بابه‌، ئه‌بو به‌ عومه‌ر ته‌نه‌که‌. مه‌لا به‌ختیار یا کاکه‌ به‌خه‌، ئه‌کرا به‌ مه‌لا که‌متیارو مه‌لا ئاژاوه‌و حیکمه‌تی ئاش. ئه‌مه‌و چه‌نده‌ها نمونه‌ی زیندوی تر. ساڵی 84 حاجی جه‌لال وایزانی ڕژێمی داگیرکار به‌ڵێنه‌کانی دانوستان جێبه‌جێ ئه‌کا، هه‌رزو له‌خۆی بایی بو، که‌وته‌ڕه‌فتار نواندن وه‌ک سه‌رۆک به‌رازه‌کانی چیرۆکی کێڵگه‌ی ئاژه‌ڵانی جۆرج ئارویل، خۆی و چوارپێکانی یه‌کسانتربون له‌ دوپێکان !. ئه‌وانه‌ی ڕۆژانێ بو به‌شان و باڵیانا هه‌ڵیئه‌دا، وه‌کو زۆر له‌دکتۆره‌کان و حاکمان و نوسه‌رانی بوێرو کادرانی دی سیاسی و عه‌سکه‌ری و ڕاگه‌یاندنی شۆڕش.... به‌ئه‌وپه‌ڕی سپڵه‌یی و له‌خۆباییبونه‌وه چریکانی: ئه‌مانه‌ ببن چین و نه‌بن چین، ئێمه‌ ئه‌وماڵه‌ین و ناگۆڕێین، فه‌رمو کام که‌لی سه‌خته‌ بیگرن، بڕۆن ملیان بشکێنن !. ته‌نانه‌ت ئه‌م هه‌ڵوێسته سه‌دام ئاسایه‌ی دڵسۆزو خۆنه‌ویسته‌کانی ڕیزه‌کانی ڕێکخستنی ده‌ره‌وه‌ی شاخیشی گرته‌وه‌ که‌ئێمه‌ومانانیش ده‌سمان ئه‌وئاگرا چزا !. دی زانیمان هاتونه‌ته‌ سه‌رجاده‌ی قیر، هه‌ر ئه‌وساڵه‌ منیش له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ دکتۆرو حاکم و کادێری ڕه‌سه‌نا وه‌ک: دکتۆر هه‌ژارو په‌یمان خانی پێشمه‌رگه‌و دکتۆر حه‌سانی گه‌رمیان و حاکم سه‌ردار حه‌مه‌ سه‌عیدو... حه‌وت به‌ردمان به‌دوادا فڕێ دان، به‌ڵێ ڕێگای ئاواره‌ییمان هه‌ڵبژارد. به‌ش به‌حاڵی خۆم له‌ژیانما که‌مجار گریاوم، چونکه‌ چاره‌سه‌ر نیه‌و نیشانه‌ی بێهێزیه‌، به‌ڵام کاتێ به‌چیای سه‌ختی سورێنا هه‌ڵگژاین و گه‌یشتینه‌ پاسدارانی ئێران، هۆن هۆن گریام. ئاوڕێکم دایه‌وه‌ بۆ ده‌شتی شاره‌زورو ڕوباری سیروان، وتم: حه‌زم نه‌کرد جێتان بهێڵین، پێیان جێهێشتین !. سه‌رانی ج ب هێلکه‌یان بۆدوژمنان و بکوژانی شۆڕش بوه‌، ڕیقنه‌شیان بۆ سه‌ربازه‌ ونه‌کانی شۆڕش بوه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌بینی چه‌ند بێده‌سه‌ڵات و ترسنۆکه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی بارزانی و هه‌مو به‌عسیه‌ کوردکوژه‌کان، که‌چی به‌رامبه‌ر خۆشمان بوه‌ به‌ رۆسته‌می زاڵ !. کاکه‌ کۆسره‌ت و هه‌مو ڕۆڵه‌ جوامێره‌کانی ناو یه‌کێتی، ئه‌مڕۆ ڕۆژی مێرانه‌، ئێستاش نه‌چوه‌ بچێ، گه‌ر ئه‌تانه‌وێ ڕوی خۆتان ڕۆشن بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وا، خۆتان ساغ بکه‌نه‌وه. دو ڕێگا هه‌یه‌ ، سێهه‌م نیه‌، یا کوردستانی بون یا جه‌لالی بون... یا به‌ره‌ی گه‌ل یا به‌ره‌ی بنه‌ماڵه‌... یا ڕاپه‌ڕین یا چۆک دادان... یا گۆڕان یا داڕزان
- له‌نده‌ن -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە