وڕێنه
Friday, 30/04/2010, 12:00
پۆلیس: له‌کڵاوڕۆژنه‌ی ژیانی تۆدا
قیچێ هه‌تاو به‌دی ناکرێ
هیچ له‌شیعر نازانی.
پیتی شیعر باخه‌ڵه، وشه‌کانی مه‌مه‌یه
هه‌ر کۆپله‌یه‌کی، هه‌ی ده‌به‌نگ، خه‌ڵاتێکی گه‌وره‌یه.
زیندانی: هه‌مو پیتێکی شیعر، هه‌ی پۆلیسی گورزی سته‌م،
مینی ژێرپێی ده‌سه‌ڵاته
گشت وشه‌یه‌کی تیژی، چه‌قۆی ملی بکوژی سوێسکه‌یه
هه‌مو کۆپله‌یه‌کی قنجی، ئاگری ناو خه‌رمانی
گڕی نه‌وتی ئاودیوی نۆکان و کابرای خزمیانه.
پۆلیس: شه‌مه‌نده‌فه‌رت له‌سکه‌ی حه‌زو سامان لایداوه
ئه‌و تونێله‌ی بڕیاره تیا له‌نگه‌ربگری
کۆتاییه‌که‌ی که‌لاوه‌یه، وێرانه‌یه
له‌بری شیله‌وشه‌کری نیوه‌ڕوتانی سۆزانی
به‌جرج، سیسرک و مه‌گه‌ز ته‌نراوه.
زیندانی: شه‌مه‌نده‌فه‌ر ئه‌سپه‌که‌مه، تونێل گونده‌که‌مه
له‌وێ ئافره‌ت دره‌و و داڕوته ئه‌کا
مه‌شکه‌ژه‌نه، خوێندن ئه‌کا.
په‌پوله کێوئاساکانی سبه‌ی تۆڵه
هه‌روه‌کو گوڵ به‌خێوئه‌کا.
مزگه‌وت و مه‌لامان نیه، ته‌واوی کۆنه فه‌قێکان
یا پۆلیسی دارستانن یا هی شارن
کتێبجانه شینه‌که‌مان، به‌حه‌بیبه‌که‌ی نالی و سنه‌وبه‌ره‌که‌ی قه‌ڵادزێ
مناڵانی ده‌ست قڵیشاوی پێ خاوس
فێره په‌ندی پێشینان، ڕاپه‌ڕین، خۆشه‌ویستی خاک ئه‌که‌ن.
بۆجڕوجانه‌وه‌رانیش، هه‌ر ئه‌وساڵه گۆڕیان ون بو
بۆنی ئێوه‌ی زبڵیان کرد.
کێ به‌هه‌ڵه تێی گه‌یاندوی؟
یا فوه‌که‌ی چاوگێڕه، یاکوردستانه ته‌مه‌ن
چل و چوار ساڵه‌که‌ی پیره‌مێرده قوڕینه‌که
ته‌نانه‌ت گۆچانه‌که‌شی جێی ئه‌هێڵێ
ته‌شتێ قوڕی گرتوه‌ته‌وه تێی ئه‌نیشێ، لێی بێزاره !
هه‌رکامیان بن، دوده‌می یه‌ک گوێزانن
ته‌نیا بای ناوسکی هه‌ڵاوساوی خاڵی ئه‌کا، وڕێنه ئه‌کا.
له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست