نیشتمان و هاوسه‌ری سبه‌یم
Thursday, 01/04/2010, 12:00
خۆشه‌ویستم، پێت بگه‌م، ببیه هاوسه‌رم
به‌قه‌د قورسایی گۆی زه‌وی
خۆشم ئه‌وێی .
به‌ڵام نهڕهجێ ی هه‌ناسه‌م،
قه‌ت ناتوانم به‌قه‌د چنگێ
خاک و خۆڵی قه‌ره‌داغ، خۆشم بوێی .
به‌قه‌د هه‌مو کانی و ڕوبارو زه‌ریای
ئه‌م گێتییه، خۆشم ئه‌وێێ،
نه‌که‌ی بڕۆی لوتم لێکه‌ی
کاتێ وتم: به‌گه‌وره‌یی خۆت بمبه‌خشه،
قه‌ت ناتوانم به‌قه‌د مشتێ ئاوی زه‌ڵم
خۆشم بوێی.
به‌قه‌د ژماره‌ی دره‌ختی
هه‌ر حه‌وت کیشوه‌ره‌که‌ی جیهان
خۆشم ئه‌وێی
تو خوێنی گه‌شی سه‌رگۆنات،
جێم نه‌هێڵی گه‌ر بنوسم:
به‌ده‌ست خۆم نیه، گلێنه‌م،
هه‌ردومان ئه‌که‌مه قوربان
یه‌ک گه‌ڵای داربه‌ڕوی به‌رزی
دیوی لای سێوسێنان
. له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست