کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Saturday, 03/04/2010, 12:00


هۆ که‌سه‌که‌م، باوانه‌که‌م

له‌وه‌ڵاما توڕه‌ دیاری

ناوچه‌وانت گرژ ده‌بینم!

بۆ دانه‌کیڕێم لێ ده‌که‌ی،

ئاخر بۆ سنگم لێ ده‌کوتی؟

له‌چل و پێنج ساڵی ته‌مه‌نما

من دوی خۆشه‌ویستی که‌وتم

ڕۆژێ له‌ڕۆژان نه‌مبینی

هێلکه‌ی خۆزگه‌م

له‌ژێر چۆله‌که‌ی ژنێکا

بتروکێ!

تا تۆم ناسی، ئۆخه‌یم کرد

واهه‌ستم کرد، دی ڕه‌نجم به‌بێ به‌ر نه‌چو

به‌و گاسنه‌ی زه‌ویم کێڵا،

به‌رهه‌م شین بو.

ئێستاش هاتوی ته‌نیام ده‌که‌ی؟

-: چۆن نیشتمان یه‌که‌م بێ،

من دووه‌م؟!

ده‌مکه‌یته‌ قوربانی چنگێ

خاک و خۆڵ و

مشتێ ئاوو گه‌ڵای داربه‌ڕویه‌، ئاری؟!

هه‌رزه‌گۆییت کرد، بڕۆ دی

ڕۆژێ له‌ڕۆژان نابینی کێڵگه‌ی لێوی دێمی تۆ

به‌بارانی به‌خوڕی لێوی

پاراوی من، تێر ئاو ببێ.

مه‌حاڵه‌ فڕۆکه‌ی پرچم

له‌فڕۆکه‌خانه‌ی ڕوخسارتا

ئۆقره‌ بگرێ، دابه‌زێ.

گه‌ڕایته‌وه‌ له‌هه‌نده‌ران، به‌گه‌ڕه‌کی ئێما نه‌یه‌ی

ده‌نا هه‌ر له‌وێش بار ده‌که‌م

ده‌ڕۆم، سه‌ری خۆم هه‌ڵئه‌گرم.

ته‌نیات ده‌که‌م، دوریم ده‌که‌م به‌گوێزانێ

زمانتی پێ دوکه‌رت ده‌که‌م.

یا ئه‌وه‌تا په‌شیمان به‌، هه‌ر خۆم یه‌که‌م،

یا ده‌ست هه‌ڵگره‌ له‌ده‌ستم.

-: خۆت دڵنیای ،گه‌وهه‌ره‌که‌م،

که‌هیچ ئاینێکم نیه‌

تۆ ئایه‌تی ژورسه‌رمی؛

بڕوام به‌خوا هه‌رهیچ نیه‌، ته‌نیا تۆنه‌بێ تاکه‌خوای.

بێ که‌سم تۆ، له‌جێی گشت که‌س وکارمی

سه‌رمایه‌می...هه‌ناسه‌می

لوتکه‌ی کێوی هیوامی.

-: هه‌رچی بڵێی یابنوسی

وه‌ک پوشی به‌ر ڕه‌شه‌بایه‌؛

گه‌رتۆ به‌ڕاست وه‌سفم ده‌که‌ی

ئاوا ده‌مکه‌ی به‌ئاسمانا،

ئه‌ی بۆهێنده‌ قیرسچمه‌ی

بۆ یه‌که‌می له‌من نایه‌!.

-: ئازیزی ڕۆچوی ناو بونم،

ئه‌وه‌ی نیازمانه‌ پێکی نێین

تۆ گه‌ره‌کته‌ وێرانی که‌ی؛

ئاخرمن هه‌ڵۆیه‌ سرکم

چۆن ده‌توانی که‌ویم که‌ی!

بڕۆی پتر پیریشم که‌ی

باسوێ و زوخاو دامڕزێنێ...

هه‌ر نیشتمانم یه‌که‌مه‌،

ئه‌وه‌ تۆشی دووه‌مه‌که‌ی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە