له‌فۆلکلۆری ئێرانه‌وه شێر شوکور
Friday, 23/04/2010, 12:00
له‌فۆلکلۆری ئێرانه‌وه
شێر شوکور
وه‌رگێڕانی له‌فارسیه‌وه: ئاری قه‌ره‌داغی له‌نده‌ن
کابرایه گوێدرێژێکی هه‌بو تا ئه‌یتوانی ئیشی پێئه‌کرد. به‌یانیان سواری ئه‌بو، ئه‌چو بۆبیابان و ئێواران هه‌مو ئه‌و پوش‌و دڕکانه‌ی کهندبوی پێی بارئهکردو، خۆیشی به‌سه‌ر باره‌که‌وه ئه‌گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه. شه‌وانه‌ش ته‌نیا مشتێ کای ئه‌خسته پێشی و هیچی تر. گوێدرێژ له‌وژیانه بێزاربوبو، هه‌رده‌م بیری ئه‌کرده‌وه چۆن خۆی له‌چنگی ئه‌م کابرا بێویژدانه قوتار بکا. هات به‌مێشکیا خۆی نه‌خۆش بخا، دی ده‌میش نه‌با بۆکا. شه‌وێ کهزۆرماندو له‌بیابان گه‌ڕابوه‌وه ماڵه‌وه، یه‌کته‌خته لێێ که‌وت و کاشی نه‌خوارد. بۆسبه‌ی کاتێ کابرا زانی درێژ که‌توه هیچ کای نه‌خواردوه، زۆر خه‌مباربو. له‌ژێرلێوه‌وه وتی: حاڵی ئاوا بێ، باوه‌ڕناکه‌م به‌مزوانه بکه‌وێته‌وه سه‌رپێ. سیخورمه‌یه‌کی وه‌شاند لێی، کهتێگهیشت مته‌قی لێوه نایه، وتی: ئیتر به‌که‌ڵکی کارکردن نایه، منیش نه‌خۆش ڕاناگرم. کابرا به‌هاوکاری که‌سوکاری ئه‌و کڵۆلهیان برد له‌بیابان تادهستیان گرت توڕیان دا. پاشان نه‌گبه‌ته ئاهێکی به‌به‌را هاته‌وه، زانی ده‌وری چۆڵه دی هه‌ستایه سه‌رپێ. که‌وته‌ڕێ تاگه‌یشت بهجهنگهڵێ دی که‌وته له‌وه‌ڕ. پاش چه‌ند ڕۆژێ بوژایه‌وه، گۆشتی گرت، به‌جۆرێ گه‌ر هه‌رکه‌س بیدیایه هه‌ستی نه‌ئه‌کرد چاره‌ڕه‌شه‌که‌ی لای کابرای ویژدان مردو بێ.
ڕۆژێ خه‌ریکی له‌وه‌ڕو گهمهوخۆگهوزان بو، شێرێ هاته ئه‌و ده‌ڤه‌ره به‌شێوه‌یه ئه‌ینه‌ڕان که ئه‌و داماوه هێنده‌ی نه‌مابو له‌ترسا زراوی بچێ. وتی: ئه‌مه ده‌نگی چ جانه‌وه‌رێ بێ! ناشێ شێرێ یا پڵنگێ بێ! لێم قوت بێته‌وه‌و بمکا به‌قوربانی پارویه. بیری کرده‌وه باشه خۆمنیش ده‌نگم هه‌یه هیچ نه‌بێ بابڵێم منیش هه‌م. پاشان تاتوانی که‌وته زه‌ڕه زه‌ڕ. شێر به‌بیستنی ئه‌وده‌نگه ترس نیشته دڵی. به‌خۆی وت: ئه‌مه چیه وامزانی که‌س ناتوانێ هاونهڕهی من بێ!. که‌وته دڵه‌ڕاوکێ نه‌وه‌کا خاوه‌نی ئه‌وده‌نگه له‌و زۆر به‌هێزتر بێ، به‌ترس و له‌رزه‌وه چوه جه‌نگه‌ڵه‌که‌وه. گوێدرێژهش به‌هه‌مان شێوه به‌ترسه‌وه هات و گه‌یشتن به‌یه‌ک. ئه‌م نه‌گبه‌ته شێری به‌شان و شهوکهتیا ناسیه‌وه، له‌ترسا خه‌ریک بو لهپهلهوپۆ بکه‌وێ، به‌ڵام واخۆی نیشان نه‌دا. به‌لام شێر چونکه تائه‌وکاته گوێدرێژی نه‌دیبو، بیری ئه‌کرده‌وه ئه‌مه چ جانه‌وه‌رێکه ڕوبه‌ڕوی وه‌ستاوه. تێنه‌گه‌یشت ئه‌وه‌نده نه‌بێ که‌له‌خۆی به‌رزترو کهتهتره، جوتێ گوێی درێژیشی هه‌یه. شێر ویستی بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام ترسا له‌وه‌ی ئه‌و له‌پشته‌وه هێرشی بۆبه‌رێ، له‌به‌رئه‌وه چوه پێشه‌وه‌و سڵاوی لێکرد. وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی: تۆ کێی کهههروا ته‌نیا له‌م جه‌نگه‌ڵا ئه‌گه‌ڕێی؟. شێر وتی: گه‌وره‌م من شێرم، ئاماده‌م ده‌ستت ماچ بکه‌م و به‌خزمه‌تکاری خۆت په‌سه‌ندم بکه‌ی. ئه‌ویش وتی: منیش شێڕ شوکورم، تکاکهت په‌سه‌ند ئه‌که‌م. به‌ڵام خۆگه‌ر سێ جار له‌قسه‌م ده‌رچی یا لاساری بکه‌ی، جه‌رگ و دڵت له‌پشتی که‌مه‌رته‌وه ئه‌هێنمه ده‌ره‌وه. شێر وتی: دڵنیابه هیچ هه‌ڵه‌یه له‌به‌نده نابینی. به‌کورتی شێر بوه خزمه‌تکار، ئه‌ویش ئاغا. هه‌رچه‌ند هه‌ر بیری لای ئه‌وه‌بو چۆن ئه‌م شێره ترسناکه له‌کۆڵ خۆی بکاته‌وه. ڕۆژێ گوێدرێژ وتی: ئه‌مه‌وێ تۆزێ بخه‌وم، تۆش دوربه‌دور ئاگادارم به تا که‌س بێزارم نه‌کا. دی خه‌وت چونکه وای ئه‌زانی ئیتر شێره ئه‌م هه‌له کهکیس خۆی نادا، ده‌رباز ئه‌بێ و هه‌ڵدێ، له‌کۆڵی ئه‌بێته‌وه. ڕاستیه‌که‌ی شێر لهبیریا بو ڕابکا به‌ڵام ئه‌ترسا سه‌رکه‌وتو نه‌بێ. کاتێ ئه‌و که‌وته پرخه‌پرخی ساخته، شێر تیامابو ئایا بمێنێته‌وه یا قوتاربێ. له‌م کاتا مێشێ نیشت به‌سه‌ر ته‌وێڵیه‌وه ئیتر ده‌ستبه‌جێ شێر چوه پێشه‌وه به چرنوکێ مێشه‌ی ڕاونا. ئه‌ویش چاوی کرده‌وه، هاواری لێهه‌ڵسا وتی: کێ پێێ وتی چه‌پۆک بوه‌شێنی؟ ئاگات له‌ده‌ستت بێ، ئه‌مه یه‌که‌م ئیشی خراپت، خۆم ئه‌زانم چیت به‌سه‌ردێنم بگاته دوه‌م و سێیه‌م. شێر وتی: هه‌ڵه‌م کرد گه‌وره‌م، ئیتر دوباره‌ی ناکه‌مه‌وه.
شێره‌ی خستبوه دوای خۆی لهجهنگهڵهکا، وه بیریشی له‌وه ئه‌کرده‌وه چۆن خۆی له‌شه‌ڕی ئه‌م شێره مڵۆزمه ڕزگار بکا. له‌ترسا هۆشی لای خۆی نه‌بو که‌وته زۆنگاوێکهوه، ده‌سی کرد به په‌ل کوتان به‌ملاولادا. شێره ئازایانه فریای که‌وت ، چوه ژێرسکی و له‌و تالوکه‌یه ده‌ری هێنا. که‌چی وتی: تۆ وائه‌زانی ئه‌وه‌نه بێده‌سه‌ڵاتم بکه‌ومه زۆنگاوه‌وه؟ نا دانیشتبوم لهسهرقهبری باوکم فاتیحایه بخوێنم، که‌چی تۆ نه‌تهێشت و هێناتمه ده‌رێ. شێره وتی: گه‌وره‌م شێر شوکور، نه‌مزانی و بمبه‌خشه. ئه‌ویش هاته ده‌م وتی: چه‌نه‌بازی مه‌که، ئه‌مه گوناحی دوه‌مت خۆ ببێت به‌سیان که‌وڵت ئه‌که‌م. به‌م جۆره هه‌ردوکیان له‌یه‌ک ده‌ترسان شێر به‌ئاشکرا ئه‌و به‌نهێنی چه‌ند ڕۆژێ ئاوا مانه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان نه‌مانی ئه‌وی تری ئه‌ویست له‌ژێره‌وه. ڕۆژێ ڕێیان که‌وته ڕوبارێ ئینجا گوێدرێژ بیری که‌وته‌وه چه‌نده تینوه، له‌ترس و له‌رزی شێر هه‌ر ئاوخواردنی بیرچۆبوهوه. هه‌ر نزیک ڕوبار بوه‌وه شه‌پۆلێ به‌گوڕ قوتی دایه ناو ئاوه‌که‌وه. شێرئازایانه ڕاپه‌ڕی چو ڕزگاری کرد له‌و گرفته‌ش. گوێدرێژ دیسان هه‌ڵشاخا بهشێرا وتی: باوه‌ڕناکه‌م من و تۆ پێکه‌وه بگونجێین، من ویستم خۆم بشۆم، تۆ واتزانی نقوم بوم؟ تۆ منت شێت کردوه، توانام نه‌ما، ئێستا لێپێچینه‌وه‌ت ڵێئهکهم. ئیتر شێره هیوابڕاوبو وتی: ئه‌مه هه‌بێ و نه‌بێ ئه‌مخوا، که‌واته باشتره بقوچێنم. چی ئه‌بێ باببێ، یا یه‌کجاری له‌ده‌ستی ڕزگارم ئه‌بێ یا ئه‌بم بهنێجیری و تیائهچم. ئیتر پێی نابهجهرگی خۆ‌یا هه‌تا توانی بۆی ده‌رچو. ئه‌ویش ترسنۆکانه چه‌ند هه‌نگاوێ دوای که‌وت، وه‌ستاو هاواری لێ کرد: حه‌یفێ کهحهوسهڵهم نیه ده‌نا گرتنت بۆمن وه‌ک ئاوخواردنه‌وه‌یه. به‌ڵام دڵنیابه بچی بۆ قوله‌ی قافیش هه‌ر پیاوه‌کانم ئهتگرنهوهو ئه‌تهێننه‌وه به‌رده‌سم. ئه‌وجا خۆم ئه‌زانم چۆن ته‌مێت ئه‌که‌م تا هه‌مو شێره‌کانی تریش بهچکهترسێن ببن. شێر هه‌ر پێیه‌کی کردبو به‌چوار، جارجاریش ئاوڕێکی ترسنۆکانه‌ی ئه‌دایه‌وه. له‌پر ڕێویه پهیابو، پرسی: ئه‌ی پاشای جه‌نگه‌ڵ! چیه دورلهجهنابت وه‌کو پشیله‌ی گێژ له‌تر ئه‌ده‌ی و زو زو ئاوڕئهدهیتهوه بۆدواوه؟. شێر ڕوداوه‌که‌ی له‌نوکه‌وه بۆگێڕایه‌وه. ڕێوی وتی: ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌قڵم ببڕێ هیچ گیانله‌به‌رێ نیه ده‌ره‌قه‌تی تۆبێ، گه‌وره‌م. شێره وتی: تائێستا دوچاری شێر شوکور نه‌بوی تا ئه‌م قسه زلانه بکه‌ی. ڕێوی وتی: باشه بۆم وه‌سف بکه چۆن چۆنی بو. کاتێ شێره وه‌سفی کرد، ڕێوی بهقاقاوه وتی: ماڵت نه‌شێوێ گه‌وره‌م ئه‌وه گوێدرێژه، جه‌رگ و دڵێکی پێوه‌یه هه‌رماڵێ که‌ڵبه نازداره‌کانی تۆیه. وه‌ره بگه‌ڕێینه‌وه جه‌رگ و دڵی بۆتۆ، گۆشته‌که‌شی بۆمن. شێره باوه‌ڕی به‌پیره ڕێوی کرد. گوێدرێژ هێشتا هه‌ر شانازی ئه‌کرد به‌ڕاونانی شێره بۆره‌وه؛ کاتێکی زانی سهروپۆتڵاکی نه‌عله‌تی قوت بوه‌وه!. چاری نه‌ما به‌رامبه‌ر شێره وه‌ستا. بینی وا ڕێویهکیش به‌دوایه‌وه‌یه‌تی و خۆش خۆش بهکلکهلهقێ ڕێئهکا. له‌وکاتا به‌ده‌نگی بڵند هاواری کرد: ئافه‌رین ئه‌ی ڕێوی بهمروهت! چاک کاری خۆت ئه‌نجام دا‌و ئه‌م ههڵهاتوهت به‌دیلی هێنایه‌وه به‌رده‌سم. ڕاوه‌سته هه‌رئێستا ئه‌یکوژم، ورگی ئه‌دڕم، جه‌رگ و دڵی لهپاداشتا ئه‌به‌خشمه تۆ. شێره هه‌ر که‌له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رگوێ که‌وت، وتی: ئه‌ی ڕێوی زۆرزان، ئه‌وه فێڵ له‌من ئه‌که‌ی؟!. هه‌تا توانی که‌ڵبه‌کانی له گه‌ردنی مام ڕێوی گیرکردو ته‌ختی زه‌وی کرد، بهچاوتروکانێ کوشتی ئینجا وه‌ک ڕه‌شه‌با تێی ته‌قاندو بۆی ده‌رچو. گوێدرێژهش وه‌ک ڕابردو چه‌ند لهتینیا بو که‌وته زه‌ڕه زه‌ڕ؛ شێریش تیژتر ڕایئه‌کرد تالهچاو ون بو. به‌ڵێ ئه‌وه بو چیرۆکی شێر شوکور، منیش له‌وسه‌ره‌وه هاتمه‌وه هیچیان نه‌دامێ.
وه‌رگێڕانی له‌فارسیه‌وه: ئاری قه‌ره‌داغی له‌نده‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست