کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شیعر بۆ پاداشت یا سزا؟

Saturday, 17/04/2010, 12:00



ئه‌رێ تۆ خۆتت لێ زیاده‌؟
خانه‌ی مێشکت له‌کایه‌؟
شیعرێ بنوسه‌ بۆ ده‌سه‌ڵات
تا لێوان لێو گیرفان پڕکا.
نا...نا من شیعرێ ئه‌نوسم له‌بۆ گۆڕان
تا ده‌زگای دڕی تۆقێنه‌ر
بێت له‌سه‌ری قۆڵبه‌ستم کا.
باشه‌ تۆ هۆشت لای خۆته‌؟
دنیا دنیای پاره‌یه‌
ڕابواردنه‌، قه‌ڵه‌م فرۆشتنه‌.
نا...نا له‌لای من، گوڵه‌که‌م،
ئه‌وه‌ شیعره‌ پاداشته‌که‌ی کوشتنه‌.
ئه‌م سه‌ره‌ سه‌ری خۆت نیه‌
وه‌ره‌ کانی زێر دادۆشه‌
ته‌نیا یه‌ک وشه‌ بنوسه‌: په‌شیمان بونه‌وه؛
ئاخر تۆچۆن ده‌ره‌قه‌تی ده‌رپێی سورو، سوخمه‌ی سه‌وزو
گۆره‌وی سپی باڕه‌ژنان دێی!
نا... نا تۆی مردوی به‌شی
زیندو خۆر،
بائه‌وان بێن سه‌ریان شۆڕکه‌ن، به‌خۆیانا بچنه‌وه‌.
- له‌نده‌ن -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە