بۆ ساوایه‌کی گه‌ڕه‌کی حاجی خان
Tuesday, 20/04/2010, 12:00
له حاجی خانا پێئهگهی، بۆنی ئۆرزدیت لێدێ
بانکی ڕه‌شید پڕ لیرهبێ
به‌قه‌یتانی سبه‌ی ی پاپه‌ی خنجیلهت نابێ.
ده‌نگی میوزیکی کام ڤیللای جه‌رده‌یه
به‌ئاوازی ئننا...ئننای تۆ ناگا.
گشت کۆشکی سێکوچکه‌ی میکرۆبان
گرگنه‌کان، ورگنه‌کان، ڕیشنانی ده‌وری به‌رد
کامیان باپڕی مهڕمهڕبێ، مه‌له‌گه‌و باغی چڕبێ
ناگا بهتۆپهڵه قوڕی ئاوده‌سی ئائهوماڵهی
چاوه‌کانی تۆی تیاههڵهات.
ناگا به‌بۆری زێرابی ئائهومالهی
که‌تۆ تیایا ناوت نرا.
ته‌وقی سه‌ری هیچکام له‌وان
به‌تاکه پاته‌ی لاسیکی باوکی کرێکارت نابێ.
به‌رگی دوامۆدێل، ئاڵاوواڵای
گشت ژنان و کچانیان
بۆڕی فهقیانهیهکی قۆڵی کراسه
شین ڕه‌نگه کورده‌واریه‌که‌ی دایکت ناداته‌وه.
پێیان وتم: هه‌رکه له‌دایکت بویته‌وه، زانی کیژیت
فه‌رموی: ئۆخه‌ی، ماڵه‌که‌م ڕۆشن بوه‌ته‌وه!.
له‌م شه‌وه ئه‌نگوسته‌چاوا، ئاله‌م وێرانهیا
کۆرپه‌م مۆمی ڕزگاریه.
دای به‌گوێتا، پێش پیاهه‌ڵدانی ناوت،
ساوای شێرژنی سبه‌یم
هه‌ڵۆیه‌کی باڵابه‌رزی باریکه‌له، سهروسمێل سه‌رتاپا په‌ڕی نه‌وره‌س،
خاوه‌ن ئه‌زمون و خۆبه‌خش، جگه‌ره‌و قه‌ڵه‌م لێدانهبڕاو؛
چاویلکه به‌په‌تی زێڕینی هه‌ڵوێسته‌وه
بهسهرسنگی ڕهقههڵاتویا ههڵگژاو.
هه‌رگیز مل بۆ کۆڵدان نادا
تاسبه‌ی تۆ دابین نه‌کا؛
تاپشکۆی عیشق و شیعر نه‌گه‌شێته‌وه
تاسێکوچکهی تاڵانچیانیش، وه‌ک ئاوه‌که‌ی پار نه‌ڕۆن
ناویان کوێرنهبێتهوه.
- له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست