کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سێ کاره‌ کێوی

Saturday, 10/04/2010, 12:00














بۆ مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س.


چه‌نده‌ جوان وه‌سفی ئه‌کا:

(شه‌هید ئاوه‌، تینوێتی زه‌وی ئه‌شکێنێ).

ده‌نگم ئه‌خه‌مه‌ پاڵ ده‌نگت، مامۆستا.

شه‌هید خوێنه‌، تینوێتی ئاویش ئه‌شکێنێ.

***

بۆ مامۆستا له‌تیف هه‌ڵمه‌ت.

گه‌لێ بوێرانه‌ ئه‌ڵێ:

(من شیعرم هه‌ر نه‌ئه‌زانی

چه‌وساوه‌کان فێریان کردم).

منیش تۆئاسام، مامۆستا.

نه‌قسه‌، نه‌وتار، نه‌ڕه‌خنه‌، نه‌شیعریشم ئه‌زانی

گۆڕان خوازان فێریان کردم.

***

گه‌ر یاده‌وه‌ریم پیرنه‌بێ، هه‌ر گوڵ له‌تیفه‌ ده‌نوسێ:

(تۆپه‌ڵه‌ قوڕێکم دایه‌ ده‌ست مناڵێکی کورد

له‌جیاتی بوکه‌شوشه‌یه‌ تفه‌نگێکی لێ دروست کرد).

داخم ناچێ، مامۆستاکه‌م، هه‌مان تۆپه‌ڵم دایه‌ده‌ست

دو به‌رپرسی بنه‌ماڵه‌ی نابه‌رپرس

له‌جیاتی جوته‌گواره‌که‌ی

گوێی خوشکه‌ سنه‌وبه‌ر،

دو لچی ناوگه‌ڵی شه‌رمی

له‌شفرۆشیکی شاردراوه‌ی

شاره‌که‌میان، لێ دروست کرد.



تێبینی: خوشکه‌ سنه‌وبه‌ر ئه‌و مامۆستا گیان له‌سه‌رده‌سته‌ بو که‌له‌خۆپیشاندانه‌کانی ساڵی 82 ی خه‌ڵکی کوردستان دژی ڕژێمی به‌عسی داگیرکار، له‌ته‌ک دایکه‌ ئامینه‌، له‌شاری سه‌ربه‌رزی قه‌ڵادزێ، شه‌هید بو. به‌پیره‌مێردی شاعیری وت: وادیسان ڕوی دایه‌وه‌ له‌ ته‌ئریخی میلله‌تا قه‌ڵغانی گوله‌ سنگی کچان بێ له‌هه‌ڵمه‌تا.

به‌شانازیه‌وه‌ ئه‌ڵێم له‌و ‌ساڵه‌شا من ده‌ستگیرکرام له‌ئاسایشی به‌عسی تۆقینه‌ر له‌سلێمانی؛ که‌ تائه‌مڕۆکه‌ش به‌ئازاری ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌ی مرۆڤ کوژانی به‌عسه‌وه‌ ئه‌ناڵێنم.
له‌نده‌ن -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە