گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌کان یا بۆ کۆشکه سه‌ر لهههوردهرهکان؟
Saturday, 24/04/2010, 12:00
له‌لێدوانێکی سه‌عدی ئه‌حمه‌د له‌ته‌ک ڕادیۆ نه‌وا، که‌سایتی چاوگێڕ له 24-4-10 بڵاوی کردوه‌ته‌وه، چه‌ند باسێکی هێناوه‌ته گۆڕێ که ناکرێ بهێڵرێ هه‌روابه‌ئاسانی به‌سه‌ریا تێپه‌ڕێ و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچێ. من له‌پێنج خاڵدا قسه‌کانی سه‌عدی کۆ ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌وجا به‌کورتی و واتابه‌خش ده‌یانده‌مه دادگای ڕه‌خنه. خوێنه‌ری گه‌لێ به‌ڕێزو هێژاش ئازاده له‌حوکم دانا له‌سه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ڕاستی له‌چه‌وتی، قسه‌ی قه‌به‌و دره‌وشاوه له ڕه‌فتاری ته‌واو پێچه‌وانه. 1- (ناکرێ به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌یه‌ک کاتا مه‌سئول و بازرگان‌یش بن). ئنجا خۆگه‌ر ئه‌وه بێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه، که ناکرێ، ئه‌وا نابێ یه‌ک به‌ناو به‌رپرس چیه له‌ناو حزبه‌که‌ی جهلالبرایما بمێنێ. ئه‌رێ کامتان بازرگان نین؟ خۆ خێزان و مناڵ و مناڵ زاو گشت که‌سوکاری حاجی جه‌لال و خه‌زوری ئه‌بێ گۆڕیان ون بێ. ئایا ئه‌وه ئه‌توانرێ به‌کرده‌وه بێته دی؟ ئه‌وانه ده‌ست له‌ماره‌یی دایکیان هه‌ڵگرن ده‌ست له به‌رپرسی و بازرگانی هه‌ڵناگرن. که‌وابو قسه‌یه مه‌که ته‌نانه‌ت خۆشت په‌یڕه‌وی ناکه‌ی.
2- (بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵک پێیان،پێویسته ڕێگا بده‌ن ئه‌وانیش کاسبی بکه‌ن). ئه‌وه خۆتی بێئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبکه‌ی به‌رت دایه‌وه که‌ته‌نانه‌ت ڕێگای په‌یداکردنی بژێوی ژیانیشتان له‌م گه‌له خاک به‌سه‌ره ته‌نیوه. تاههردهم هه‌ژارو ده‌ست کورت بن، چاویان لهچڵکاوو پاشماوه‌ی ئێوه‌ی شیوی پاشه‌ڕۆ بێ. ده‌م کوت بن، نه‌وێرن لێتان ڕاپه‌ڕن، ملکه‌چ بن. سه‌رانی ئهوجوته بنه‌ماڵه‌یه ده‌ست له‌ماره‌یی دایکیان هه‌ڵگرن ده‌ست له باڵاده‌ستی ئابوری و بازاڕ هه‌ڵناگرن.
3- (مافی یه‌کسانی له‌هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ن، مناڵی مه‌سئول و غه‌یره مه‌سئول). جارێ ههرئهبو تک تک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری بهاتایه بهناوچهوانتانا که‌باس له جیاوازی زه‌قی چینایه‌تی ئه‌که‌ن، لهوڵاتێکا که هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌بو هه‌ر ماڵێ خزمه‌تکارێک و کاره‌که‌رێکی بیانی ڕاگرتایه!. باشه چیمان که‌متره له‌وڵاتانی خه‌لیج و ئه‌وروپای خۆراواو ئه‌مریکا؟. من جارهه‌یه له‌داخا وه‌خته له‌پێستی خۆم بێمه ده‌ره‌وه کاتێ ئه‌بینم له‌م له‌نده‌نا گه‌نجانی کورد قاپ ئه‌شۆن بۆ بهنغهلادشی، گسک ئه‌ده‌ن بۆ پاکستانی، کۆڵ ئه‌کێشن بۆ هیندی، پیاز ئه‌جنن بۆ ئه‌فغانی.... ئه‌وه تاوانه‌که‌ی والهئهستۆی ئێوه‌دا. ئه‌رێ برا مناڵانی ئێوه له‌کوێ و مناڵانی ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که له‌کوێ؟ مناڵانتان به‌یانیان به‌مۆسیقای کلاسیکی و ده‌نگی مایکڵ جاکسن و کازم ساهر... چاوانیان ههڵههێنن؛ مناڵانی گه‌له‌که‌شم به‌ره‌به‌یان به‌چاوی تێرنهخهوی و به‌سکی تێربرسی بۆ سه‌مون فرۆشتن و بۆیاخچێتی و عه‌لاگه فرۆشتن!. مناڵانتان وه‌ک مناڵانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئیمپریالستی، ده‌چنه خوێندنگه‌ی تایبه‌تی و ئه‌نێردرێن له‌وڵاتان بڕوانامه‌ی درۆوبۆش وه‌رگرن؛ مناڵانی کوردی کهساسیش خوێندن چێدێڵن تا پارویه نانی مه‌مره‌ومه‌ژی په‌یابکه‌ن. ژن و کچ و بوکتان ئهنێردرێنه هه‌نده‌ران بزێن، له‌هه‌مان کاتا ژنی داماوی وڵاته‌که‌م مناڵی لهبارئهچێ، بهسهرمناڵهوه ئه‌مرێ، بێ مامان مناڵی لێئه‌بێته‌وه!. سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رانی ئهوجوته بنه‌ماڵه سیسارکه که‌چه‌ڵه‌یه ده‌ست له‌ماره‌یی دایکیان هه‌ڵگرن ده‌ست له جیاوازی چینایه‌تی و مه‌سئول و مه‌سئول کاری هه‌ڵناگرن.
4- (ڕێز له‌گله‌یی پ.م ی دێرین و گرنگی دان به‌خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێس نه‌ک فه‌رامۆش بکرێن له‌و که‌شوهه‌واو بارودۆخه ئابوریه باشه‌دا). به‌درێژایی مێژوی تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه دوانه‌که‌ی، هه‌رکات تازه هاتوه کۆن خه‌ڵات بوه. ئیتر به چ ڕویه‌که‌وه باس له پ.م ی دێرین ئه‌که‌ن، ئه‌ی جه‌لالیان؟. مێژوی 35 ساڵه‌ی خودی حزبۆکهکهتان ئه‌و ڕاستیه وه‌ک قه‌له‌ڕه‌شێ له‌ناو پۆلێ نه‌وره‌سا ده‌رئه‌خا. بۆ مه‌سه‌له‌ی لاف لێدانیشتان بهزهحمهتکێشان هه‌روه‌ها هه‌بونی ئابوری ده‌وڵه‌مه‌نتان، له‌سه‌ره‌وه وه‌ڵامم هه‌یه، دوباره‌و درێژدادڕی خوێنه‌ر بێزار ئه‌کا. بنه‌ماڵه‌ی زهروئاسای جوت چزوی حاجی مه‌لا مامۆستا شێخ جه‌لال ده‌ست له‌ماره‌یی دایکیان هه‌ڵگرن ده‌ست لهسپڵهیی و بێمروه‌تی به‌رامبه‌ر پ.م ی دێرینی ڕه‌سه‌ن هه‌ڵناگرن. هه‌مان شێوه پشیله بون به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی دێرینی ڕیزه‌کانی ڕێکخستنی نهێنی ده‌ره‌وه‌ی شاخ. خۆم یه‌کێکم له‌و قوربانیانه؛ له‌ژیانا دواکه‌وتنم به‌شێکی زۆری له‌ئه‌ستۆی ئه‌و نامهردانایه.
5- (داخوازی تاڵه‌بانیه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌کان). باوه‌ڕناکه‌م کوردێ هه‌بێ نه‌زانێ که تاڵه‌بانی خاوه‌نی قسه‌ی خۆی نیه. قسه‌یه ئه‌کا بزانێ شوێن و کات و خه‌ڵکه‌که، ئه‌وه هیچ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و بنه‌ماڵه داته‌پیوه‌که‌ی، بیه‌وێ گوێ بیستی بێ. بیرمه چه‌ند ساڵانێ له‌مه‌وبه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی بۆخۆی ئه‌کرد، له‌پێش ئاپۆڕه‌ی خهڵکهکا کهئهیزانی زۆربه‌یان بێکارو هه‌ژارن، به‌ده‌نگه ناسازهکهی ئه‌یقریشکان: (من به‌پیشه پارێزه‌رم، هه‌رچه‌نده له‌ژیانما به‌پراکتیک کرده‌وه - نه‌مکردوه، به‌ڵام به‌ڵێنتان ئه‌ده‌مێ خۆم به‌شه‌خسی ببمه پارێزه‌ری ماف و داواکانی ئێوه). ئاشکرایه ئێستا پارێزه‌ری بنه‌ماڵه دزوجهردهکهی و کلکهنزیکهکانی ده‌وروبه‌ریه‌تی، بێکارانیش بهگونیهوه. ئه‌و لهپهنجاکانو شه‌سته‌کانا دژی خێڵه‌کێتی، جیاوازی چینایه‌تی، سه‌رکرده‌ی هه‌تاهه‌تا، تاک ڕه‌وی لهبڕیاردانا، پشت نه‌به‌ستن به‌جه‌ماوه‌ر، پشت‌کردن له‌دیموکراسی، بۆماوه‌یی ده‌سه‌ڵات له باوکه‌وه بۆ کوڕ، ئایین، زه‌وت کردنی مافی ئافره‌ت، نه‌خوێنده‌واری، سه‌رمایه‌و ئیمپریالیزم، پشت نه به‌ستن بهبیرهباوهری پێشکه‌تنخوازی........ ئینجا ده‌ف لێدان و به‌شانوباڵ هه‌ڵدانی بۆ ماویزم له‌سه‌رو هه‌مویه‌وه بوه‌ستێ. هیچی له‌وقسه زلانه‌ی نه‌خسته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه به‌ڵکو خۆی ته‌واو پێچه‌وانه‌یان ڕه‌فتاری کرد، هه‌ڵوێستی وه‌گرت. که‌وابێ ئه‌م بنه‌ماڵه ماره خاوه‌ن دوسه‌ر، دوکهڵبهی ژه‌هراوی، ده‌ست له ماره‌یی دایکیان هه‌ڵگرن ده‌ست له‌کۆشک و ته‌لار هه‌ڵناگرن. ئیتر وابیرنه‌که‌نه‌وه ئه‌م گه‌لی کورده بهدرۆکانتان ته‌فره ئه‌خوات، به‌ماست بڵێن سپیه هه‌مو به‌یه‌ک ده‌نگ ئه‌ڵێین: نه‌خێر ڕه‌شه. ئیتر مام ئیشه‌ڵڵا ناهه‌قمه بپرسم: گه‌ڕانه‌وه بۆ خانوه قوڕه‌کان یا بۆ کۆشکه سهرلهههوردهرهکان؟.
- له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست