کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ شه‌هیدان و شه‌هیدانی زیندو‌

Monday, 05/04/2010, 12:00




بۆ شه‌هیدان و شه‌هیدانی زیندو‌

ئاری قه‌ره‌داغی له‌نده‌ن

ئه‌م پارچه‌ شیعره پێشکه‌شه به‌گشت شه‌هیدانی کۆمه‌ڵه‌، چه‌خماخه‌ی شۆڕشی نوێ، که‌له‌ساڵی 76دا ئاش به‌تاڵیان به‌ئاش به‌تاڵ کرد، چه‌کی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان کرده‌شان. پۆلێ له‌و که‌ڵه‌ مێرانه‌: شه‌هید ئارام، شه‌هید سیروان، شه‌هید ئاشتی که‌ برای ئامۆژنه‌ فاتمه‌ی به‌ڕێزمه، شه‌هید شوان که‌برای ڕێزدار شوعله‌خانی خێزانی کاک نه‌وشیروانه‌، شه‌هید گۆران، شه‌هید مامۆستا حه‌مه‌ ئه‌مین...... هه‌روه‌ها گشت شه‌هیده‌ زیندوه‌کانیش، ژماره‌یه‌ له‌و جوامێرانه‌: مام ڕۆسته‌م، عادل شوکور، ئاوات قاره‌مانی، کاک وه‌هاب.... به‌داخه‌وه‌ که‌ هه‌نوکه‌ به‌ری ڕه‌نجی ئه‌و گیان له‌سه‌رده‌ستانه‌، دوبنه‌ماڵه‌ی جاش مێژویی بازرگانی ئاوێته‌به‌یه‌کبوی جه‌لالومه‌سعود ئه‌یدورنه‌وه‌!!!.

گه‌وره‌ی گه‌وران، تۆ ئه‌ی گۆی مه‌مکی زاری

کۆرپه‌ی شۆڕشه‌ نوێکه‌م!

خۆتۆ به‌هه‌شت نیت، که‌ نییه‌،

ئه‌فسانه‌ بیت نه‌ک ڕاستی.

فیشه‌کی له‌ده‌ست ده‌رچو نیت، نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌.

ئاوه‌که‌ی پاریش نه‌بوی تا، بڵێم: ڕابورد.

مردوش نه‌بوی، چارم نه‌بێ،

ته‌نیا ماڵ ئاواییت لێبکه‌م.

ئازیزه‌که‌م، پشکۆی ناوئاگردانه‌که‌م،

تۆی ئه‌و تاقم و تفه‌نگه‌ی

هه‌ڵگژاوی به‌باڵاما؛

تۆی کتێبه‌که‌ی ده‌سمی

وشه‌ت خاکه‌و

چاوه‌کانم نه‌ته‌وه‌یه.

تۆ جلک و به‌رگی له‌به‌رمای

جامانه‌که‌ت ڕه‌شماڵی پارتیزانیمه‌،

پشتێنه‌که‌ت زنجیری په‌ڕینه‌وه‌مه‌

له‌ زه‌ڵمه‌وه‌ بۆ زمناکۆ.

ئیتر چۆن تۆم بیرچێته‌وه!

چۆن بتوانم خۆشم نه‌وێی؟.

گه‌ر ژیانیش بم، قه‌ت واشنابێ گوێی ناحه‌ز که‌ڕ،

ئه‌تۆ مردن

هه‌رمنم زیندوی مردو
تۆشی گه‌وره‌م، شه‌هیدی زیندو.
له‌نده‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە