کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کیژێک و، من و هاوسه‌ری سبه‌یم

Tuesday, 06/04/2010, 12:00















ئه‌ی کیژی هاوڕێ ی مناڵیم،

خۆ ئه‌مڕۆو دوێنێ ناتناسم، دراوسێی ده‌یان ساڵه‌ نین؟

به‌یانی باشم لێکردی، تۆ کردته‌ چه‌مۆڵه‌ لێدان!

ده‌ستم به‌سنگه‌وه‌ گرت، وه‌کو لوتکه‌ی ڕێزلێنان

به‌وه‌شه‌وه‌ هه‌رنه‌وه‌ستای، هاتی لچت لێم هه‌ڵقورچان!.

پرسیارم کرد، شۆخی شۆخان،

ئه‌دی بۆهێنده‌ بێ سۆزی، ئه‌رێ بۆسڕبوه‌ ویژدان!.

که‌لێوی گۆشتنی ئاڵت که‌وته‌ گۆ، ڕاچڵه‌کیم،

به‌خشی وه‌ڵامێ هێن جوان

فڕاندمی به‌ره‌و حه‌وت ته‌به‌قه‌ی ئاسمان.

فه‌رموت: پێ ئه‌زانم، سۆزو ویژدان هه‌ناسه‌مه‌، ئاری گیان.

قه‌ت له‌خۆباییش نابم، قسه‌ له‌ڕو و خاکیم،

وه‌ک سه‌رکرده‌که‌ی گۆڕان.

گه‌ربه‌ڕاست دراوسێت بام، له‌ناخه‌وه‌ خۆشت ویستبام

چ له‌سڵاو بکه‌م، چ له‌ڕێزلێنان

شیعرێکت بۆئه‌نوسیم نیشتمانی وه‌ک

(من و هاوسه‌ری سبه‌یم)؛

ئه‌وسا ئه‌مدا به‌گوێتا وه‌ڵامێ گه‌رمتر له‌ئاگردان

نه‌ک به‌ته‌نیا من و تۆ، ئاری قه‌ره‌داغی، به‌ڵکو

هه‌مو کورد ببێته ‌قوربان یه‌ک چرکه‌ساتی کوردستان.
له‌نده‌ن -

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە