مه‌سعودو حزبۆکهکهی له‌هه‌ڵبژاردنا به ڤاتیکان ئه‌دۆڕێ چ جای چین.
Sunday, 11/04/2010, 12:00
له‌زۆر شوێن و نوسراو، له‌زمانی که‌سانێ فره‌وه، ئه‌وه بوه به‌ویردی سه‌رزار گوایه حزبی بنه‌ماڵه له‌ته‌ک چینا بکه‌وێته كێبڕکێی هه‌ڵبژاردنه‌وه براوه‌یه. نه‌خێر وانیه، دڵنیاتان ئه‌که‌م ده‌ره‌قه‌تی ڤاتیکان نایه
که‌له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوان و پێوانه‌ی خاکه‌وه چکێ له شارۆچکه‌یه‌کی کوردستان هه‌ڵکشاوتره . ئه‌زانن بۆ؟ چونکه ئه‌وان توانای فرت و فێڵیان له‌گه‌ڵ که‌سا نیه کورد نه‌بێ، هینن و به‌خاڵی خۆیان فێرن.
ده‌فه‌رمو گه‌رئه‌وه ڕاست بوایه، ئه‌ی بۆ له‌که‌رکوک دۆڕان؟ ئه‌ی بۆ له‌موسڵ ته‌پان؟ ئه‌ی بۆ له‌دیاله سفری دوای فاریزه بون؟ باشه بۆ له‌سه‌لاحه‌دین له‌هه‌وا سوکتر بون؟ ئه‌وه له‌به‌غدا هه‌ر به‌قه‌د ژماره‌ی پۆلێ مراوی سه‌ر ڕوباری دیجله ده‌نگیان چنگ نه‌هاورد. سه‌د خۆزگه‌م خواستوه بیانتوانیایه له‌هه‌مو ئه‌و پارێزگایانا ده‌نگیان هه‌بوایه، وه‌نه‌بێ هیوام پێیان بێ خزمه‌تی گه‌له‌که‌مان بکه‌ن چونکه پاشه‌ڵیان دیاره چی‌یان کردوه بۆ کوردی ماڵ‌وێران، به‌ڵکو ته‌نیا ده‌مگوت: ئۆخه‌ی که عه‌لاوی و هاوشێوه‌کانی نه‌بون. به‌درێژایی مێژوی سیاسی شه‌ستوسێ ساڵه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌میشه چاوشۆڕ بون به‌رامبه‌ر داگیرکارانی کوردستان که‌چی چاونێرو چاوسورکهرهوه بون به‌رامبه‌ر خۆمان!. زۆر میهره‌بان و سازشکار بون به‌رامبه‌ریان، به‌رامبه‌ر خۆشمان دڵ و سه‌رڕه‌ق. ئاشتی خواز تاڕاده‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و ئه‌ڵقه‌له‌گوێ بون، بۆخۆشمان شه‌ڕانی و یامن یاتۆ کردن. نه‌ک هه‌ر ده‌ست پاراستن له‌دیل و گیراوی دوژمن به‌ڵکو خزمه‌تکردن و ده‌ستی ڕێزڵینان بۆیان، پاشان بێئه‌وه‌ی له‌گوڵێ کاڵتریان پێبلێن، زۆر به‌شه‌رم و ترسه‌وه ئازادیشیان کردون!. باشترین دو نمونه بۆ ئه‌م خاڵهگرنگه ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری 91 و ڕوخانی ڕژێمی دژبه‌کوردی 2003 یه. به‌هه‌ڵه تێمه‌گه‌ن، واناڵیم گوایه حزبی بنه‌ماڵه ئه‌وه‌نه سوارچاکی مه‌یدانی خه‌بات دژ به‌ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕ بوبێ تا له‌مه‌یدانی شه‌ڕا دیلی گرتبێ ! نا به‌ڵکو له‌هه‌ردو ساته مێژوییه‌که‌ی 91-2003 ڕژێم به‌زیو بو چه‌کدارانی خۆیان په‌ڕۆی سپییان هه‌ڵه‌بڕی. چونکه حزبی بنه‌ماڵه هه‌رله‌دوای شۆڕشی نوێوه که‌گه‌ڕانه‌وه بۆخیانه‌ت نه‌ک خزمه‌ت. به‌ده‌گمه‌ن شه‌ڕی داگیرکاریان کردوه ئه‌ویش مه‌گه‌ر تێوه‌گلابن. هه‌مو ته‌مه‌ن و کاتی خۆیان ته‌رخان کردبو بۆ له‌باربردنی شۆڕش.
به‌ڵێ هه‌مو دیله‌کان ئازادکران، له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه تڕۆکانیانهوه چاوپێکه‌تنیان له‌ته‌ک ده‌کردن تا بهبهژنو باڵای بنه‌ماڵا هه‌ڵبه‌ن، باس له هه‌ستی مرۆڤ دۆستیان بکرێ. ده‌فه‌رمو وه‌رن ببینن چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ دیله‌کانی هه‌کاری کرد! تیایانا هه‌بو کرابوه نیشانه‌ی گوله ئاڕ بی جی ! ئه‌و فسفسپاڵهوانهی خیانه‌تی وا ئه‌نجام ئه‌دا، بۆ نه‌ینا بهڕهبایهیهکی داگیرکاره‌وه؟! بۆ نیشانی له‌سنگی سیخوڕێکی به‌عس نه‌گرته‌وه؟؟! هه‌روه‌ها دیل و ڕفێنراوه‌کانی شه‌ڕی شومی کورد قڕانی 94-98 کهدهسیان له‌که‌س نه‌ئه‌پاراست، لاشه‌یان ئهشێواندن، فڕێیان ئه‌دانه ڕوباڕو چاڵی به‌کۆمه‌ڵ! . سجنی ئاکرێ کۆنه به‌عسی و کۆنه جاش و سیخوڕوئهنفالچی تیا نه‌بو، ئێستاشی له‌گه‌ڵبێ، به‌ڵام جمه‌ی ئه‌هات له‌ڕۆڵه‌ی خێرنه‌دیوی نیشتمان په‌روه‌ری کورد!. له‌سلێمانیه‌وه بۆ هه‌ولێر ده‌یان خاڵی پشکنینی تیا قوت بوبوه‌وه، ئه‌چویته هه‌ر ئوتێلێ، بۆنمونه: ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵکی سلێمانی بوی هه‌زارویه‌ک گه‌ڕیان پێ ئه‌کردی! له‌هه‌مان کاتا عه‌ره‌بی ئهبوجزداشه به‌ئه‌وپه‌ڕی ئازادیه‌وه له‌وێ و هه‌مو ناوچه‌کانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتی چه‌په‌ڵیان، گه‌ڵوگونی خۆی ئه‌دا به‌با!. ئێستاش نێچیری هه‌تاو لێنهکهوتو، له‌ژیانیا دڕکێ بهپهنجهیا نه‌چو، گه‌ره‌کیه‌تی به‌وه له‌خشته‌مان به‌رێ گوایه دایکی خه‌ڵکی سلێمانیه‌و ففتی- ففتییه!!. ئه‌وه‌ی ڕۆژێ به‌نده بناسێ تێئه‌گا ناوچه‌گه‌ریه‌تی ناکه‌م، خه‌ڵکی ئامه‌دو مه‌ریوان و قامیشلۆو مه‌نده‌لی و شنگارو ئاکرێم، ته‌نیا مه‌به‌ستم خستنه‌ڕوی ڕوی دزێو و گفتاری درۆ‌و کرداری قێزه‌وه‌نی ئه‌و بنه‌ماڵه بایهقوشهیهوهیچی تر. ئه‌مانه سه‌رجه‌م مشتێکن لهخهروار، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه مۆزه‌خانه‌ی خیانه‌تی کوردین. ئه‌وه‌تا ئه‌بینن و ئه‌بیستن و ئه‌خوێننه‌وه کاتێ که‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی دزوجهردهی جه‌لال براییم یه‌کی گرته‌وه له‌ته‌ک بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوانه‌ی هاوبه‌شی خێله‌کیان، بۆ مانه‌وه‌یان، بۆدزی و به‌شکردنی برایانه....... ئێستا بنه‌ماڵه ی مه‌سعود برا گه‌وره‌یانه، ئه‌وانیش برا بچوک!. ده‌ک داڕزێن خێلی جیم و باو. ئه‌وڕۆژه نزیکه گه‌لی داخ له‌دل ئهودڕکهتان له‌ژێر پێ ده‌ربێنێ. هه‌مو ئه‌و ڕابردوهیان بیرچوه‌وه، تۆبڵێی قسه‌و نوسینه‌کانیان بیرچوبێته‌وه؟ نامه‌و نامیلکه‌و کتێبه چاپکراوه‌کانیان؟ چاوپێکه‌وتنی تۆمارکراوی ڕۆژنامه‌وانی و ڕادیۆیی و تهلفزیۆنیان؟ هێرش وجوێن و نه‌ڕه‌نه‌ڕی ناو کۆڕ‌و کۆبونه‌وه‌و سیمینار‌و دانیشتنی ناو دیوه‌خانی عه‌شایریان؟... که چۆن له‌سه‌رماڵی مه‌لا ئه‌دوێن!!
جیم و باو ی به‌زیوی ده‌سته‌مۆ، هاتون ئێخه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گرن. ئۆباڵی هه‌مو ژێرکهوتنهکانتان ئه‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و. بۆیه بۆنمونه: نوری تاڵه‌بانی له ئاوێنه‌دا، وه‌ک جه‌لالی به‌رپرسی، هۆی سه‌ره‌کی دۆڕانیان له‌هه‌ڵبژاردنی که‌رکوکا ئه‌به‌ستێته‌وه به‌فره‌لیستی. ئه‌وقسه‌یه‌ت ئه‌وه‌نه سواوه، ئه‌وه‌نه بێ بنه‌مایه، هه‌ر بۆخۆت و ده‌روێشه‌کانی تهکیهکهتان. کورد له‌مێژه وتویه: بیانوی تڕ نانی جۆیه. عه‌ره‌ب خراپ ناڵێ: ئه‌وانه‌ی نازانن سه‌ما بکه‌ن ئه‌ڵێن شوێنه‌که‌ی ته‌سکه. خۆ ئه‌وه‌ی له‌چینی ئه‌برده‌وه هاوپه‌یمانتان بو، ئیتر نازانم چۆن بو له ڤاتیکان دۆڕان؟؟!!.
له‌نده‌ن -
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست