مستەفا هیجری و وەلانانی زەنجیرەی
Thursday, 19/03/2009, 12:00
لە سەروبەندی گیرانی کونفرانسەکانی کونگرەی سێزدەی حدکا بوو کە مستەفا هیجری دروشمی شایستەگەرای و نویگەرای لە رێزی ئەندامانی حیزبی دا بە توندی هەراوهورای بو ساز کرد کە، بەراستی ئەم دروشمە زور زوو جێ کەوت و ئەندامانی حدکا زور لە مێژ بوو لە ئەفکاری کون و پەدیدەی ناوچەگەرای ماندو ببون. یانی نە تەنیا مستەفا هیجری هەر کەس ئەو کات لە رێزی حدکا دابایە و ئەم دروشمەی هەلگرتبایە زوربەی ئەندامانی حدکا وەدوای دەکەوتن.
ئەم دروشمە لە جێی خویدا زور جوان و هەر وەها زەرورەتی هەبوو بو ئەودەمەی کە ئەم دروشمە درا. بە هەر حال زوری نەخایاند کە کونگرەی سێزدە گیرا و رەوتی بە ناو نوی خوازی سەرکەوت بەلام، بەداخەوە ئێستاش لە گەل بێ مەسەلەی شایستەگەرای و نویگەرای بویە دروشمەک کە هەتا نێو هێنای بە سەر زمانیش لە حدکا دا بە خیانەت یان بەگوناهی کەبیرە ناودەبرێ. بە جێگای ئەوە رێبەرایەتی حدکا هەولی جێ بە جێ کردنی هیندیک لەم دروشمانە کە خوی هەراوهورای بو ساز کرد بو و کرد بوی بە چەکوچی سەری موخالفانی خوی، دەستی کرد بە وەلانای باشترین و بگرە دلسوزترین ئەندامانی خوی یانی، لە یەک کەلام دا دەستی بەپاکسازی ئەو کەسانەی کرد کە زور مێژ بوو نفرینیان لە فالانژ بون هەبو و لە سیستمی کونی ناوچەگەرای بێزار بون. وەلانانیک کە تەنیا خودیەکانی نەگرتەوە دەنا ئەم شەپولە ئەو هیندە قەوی و لە هەمان کاتدا سەراسەری بو کە سەراسەی حدکا بە گشتی و دەرەوەی وەلات بە تایبەتی تێکپێچا. ئەوەی ئێستا بو مروڤەکی کوردی روژهەلات و لایەنگری دێموکراسی و شایستەگەرای لە ناو حدکا دا بێت ئەم پرسیارە دروست دەبێ ، ئەرێ گەلو حدکا بە چە پێوانەیک بوو ئەندامانی خوی بەرپرسایەتی دیاری دەکا ومتمانەی کارو تێکوشان وەردەگرێ ؟؟؟؟ تو بلێی وەلامەکی راست بە پێچەوانەی هەموو سیستمەکی نوی و سەردەمیانە و دروشمەکەی مستەفا هیجری وکابینەکەی نەبێت. زور بەداخەوە ، ئەوەی کە لە حدکا دا باوە و جێ کەوتووە فەرهەنگی کون نەریتی دواکەوتوی خزمایەتی و ناوچەگەرای و لە هەمویان خراپتر فالانژییە. یان دەبت فالانژ و گوی لە مستی شاهو حسینی هاوبیرانی بی یان جێگات لە رێزی ئەم حیزبەدا نەماوە. پێم خوشە لێرەدا ئاماژە بەوە بکەم کە نامهەوێ برومە نێو ئەم وردەکارانە کە روژانە لە ناو تەشکیلاتی ئەم حیزبە روی دەدا بەلکوو، ئاماژە پێکردن و ئاوەردانەوەیەکە لەم وەزعە کە بو حیزبەکەی شەهید قاسملوو یان پێک هێناوە و کەسیش نیە پێشیان پێ بگرێ بەلام، من لەوەی گومانم نیە کە روژیک ئەم گەلە بەش خوراوە لە مستەفا هیجری و شاهووەکان خوش نابێ و لێپرسینەوەیان لە سەر دەکەن. ئێستا روی قسەی من لە ئەندامانی حدکا بە گشتی و ئەوانی بە ناهەق لە سەراسەری وەلاتانی دەرەوە کە بە سالانە زور بە لێوەشاوەی و لێهاتوانە کاریان دەکرد وەلانراون بە تایبەتی ئەوەیە کە بیریک بو ئەم وەزعە بیکەنەوە و ئیزن نەدەن چیدیکە رەوتی وەلانانی زەنجیرەی درێژەی هەبێ و رێگا و جێگا لە شاهووەکان و هاوبیرانی تەنگ و تەنگتر بکەن
، چونکە گروپی لاشخورەکان (شاهو ، حەمەنەزیف، تیمور....) هەر چەند دەوروبەریان لە ئینسانی زانا و دلسوز خەلوەتتر بێ، ئەوان زیاتر بە ئامانجە چەپەلەکانیان دەگەن
ئەو حیزبە بەرهەمی تێکوشانی شاهووەکان نیە بەلکوو بەرهەمی خوینی هەزاران شەهید بریندار و ئاوارەییە. با دەنگەکان ببن بە یەک و ئەم خوینانە بە فیرو نەرون. با حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ئاوەدان بکەینەوە و بیکەین بە حیزبەکە قاسملوو.
پەیامی من و هەزارانی وەک من بو مستەفا هیجری ئەوەیە کە، ئێستاش درەنگ نەبووە دەتوانی ئەم حیزبەی لە دەست شاهو و هاوبیرانی شاهو رزگاری کەی و دیسان گەلەکەت بە چاوی درێژەدەری رێگای قاسملووی شەهید حیسابت بو بکا. پێموایە مستەفا هیجری دەتوانێت رۆلەک بگێرێ کە لە مێژوی خەباتی روژهەلاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات دا بو هەتا هەتای شانازی پێوەبکرێ، ئەوەش یەک گرتنەوەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، یانی هەمومان پێکەوە بو پێشەوە، یان لانی کەم رزگار کردنی ئەو بەشەی کە خوی رێبەری دەکا لە دەستی لاشخورەکان
کاک مستەفا چاوەک لە دەورو بەری خوت و حیزبەکەت بکا بزانە چی بە سەر چیوە ماوە؟؟؟ قەیرانی تەشکیلاتی، مالی، راگەیاندن ، دیپلوماسی و لە هەموی وێرانتر گەندەلی مالی لە نێو حدکا دا هاوار دەکەن. کومیتەکانی حدکا لە دەرەوەی وەلات خەریکەن لە ناو دەچن و دەبنە فیدای بەرژەوەندی چەند کەسیکی بێ مەسئول و بێ پەرینسیپ. کاک مستەفا، هەر وەک پێشتر ئاماژەم پێکرد، وەرە فایلی جەنابت لە هی شاهووەکان جیا کەوە. بو دەبێ رەوتی خەبات و تەکنولوژی، فەرهەنگ و مەسەلە نەتەوەیەکان هەر دەم بەرەوە پێش وەچوون بن بەلام، هی ئێمەی کوردی حیزب وێران روژ بە روژ بەرەو دواوە بروین ؟؟؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست