کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕامەوەستن ... ڕامەوەستن .... سەركەوتنتان زۆر نزیكە

Wednesday, 09/03/2011, 12:00




سەرتاى قسەكانمان سەرى نەوازش بۆ خوێنى ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین كە لە ئەم شۆڕشەدا بە ناحەق لەلایەن چەكدارەكانى هەردوو حیزبى دەسەڵاتەوە ڕژاوە و پرسەو سەرە خۆشیمان ئاراستەى بنەماڵكانیان دەكەین و هیواى چاك بوونەوەى بەپەلە بۆ بریندارەكان دەخوازین ...

برایان و خوشكان و سەرجەم چینەكانى ئەم كوردستانە خۆشەویستە ....

ئەى ئەو ڕۆڵەبەجەرگ و چاونەترسانەى كە چراى ڕوناكى ئەم ژیانە پڕلە تاریكى و زوڵم و ستەمەتان هەڵگرتووە

ئەى ئەو كەسانەى كە نە بەفیشەك و نە بە لێدان و گرتن و ڕفاندن و سوكایەتى پێ كردنتان لە لایەن ئەم دەسەڵاتە بۆگەن و بەساڵاچووەى ئەم ووڵاتەمان تەنها زەڕەیەكیش لە وورەتان دانەبەزیوە سڵاوێكى گەرم و پڕلەسۆز و شكۆداریتان لێ بێت ...

ئێمە چەند ئەفسەرێكین لە پاسەوانى سنوورى سلێمانى كە ژمارەمان (18) ئەفسەرە بەڵام بە داخەوە كە ناتوانین ناوەكانى خۆمان بدەین دڵنیاین كە خۆتان ئەزانن هۆكەى چییە و لەبەر چى ناتوانین ناومان بڵێین بەڵام دڵنیاتان ئەكەین كە هەر لەیەكەم ڕۆژتانەوە كە دەستتان كردووە بەم خەباتە مەدەنیانە ئێمە بە دڵ و بە گیان لەگەڵتانبوین و لەگەڵتانین و زیاتریش دڵنیاتان دەكەین كە زۆرێك لە ئەفسەرەكانى دام و دەزگاكانى ترى ناو ئەم حكومەتە لەگەڵتانن و زۆر لە ئێوە زیاتر لەم دەسەڵاتە گەندەڵە بێزارن و هەروەكو هەموو تاكێكى ئەم میللەتە زوڵمیان لێكراوە و بە هەموو هەستێكەوە لەگەڵتانن ....

خوشك و برا بەڕێز و سەربەرزەكانى ئەم ووڵاتەمان بەردەوامى ئێوە لەم خۆپیشاندانەدا لەم مەیدانە ئازادەدا پشكۆى شۆڕشێكە كە هەڵگیرساوە و ڕۆژ بە ڕۆژ تینى زیاد دەكات و پارچە پارچە لە پێستى ئەم حكومەتە گەندەڵە دەسوتێنێت هەتا ئەو ڕۆژەى كە بە تەواوەتى هەڵدەوەشێتەوە و لەناو دەچێت .

ڕامەوەستن ... ڕامەوەستن .... سەركەوتنتان زۆر نزیكە

ئەفسەرانى پاسەوانى سنوورى سلێمانى

ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى 9 \ 3 \ 2011
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە