رۆتین لقێكە لە لقەكانى گەندەڵى ئیدارى كە رۆژانە لە نێو فەرمانگە حكومیەكان یان كەرتى تایبەت دەكرێت, زۆر جار هاووڵاتى وا بێزار دەكات كە ئاواتخواز بێت جارێكى تر ئیشى بە فەرمانگەكانى ئەم حكومتە نەبێت, لەم نوسینەى ئەمجارەدا هەوڵدەدەم بەكورتى هۆكارەكانى بوونى رۆتین روون بكەمەوە, رۆتین چی؟ كاتێك هاووڵاتێك...
كەمپین دروستكردن بۆ هەر كارێك بێت من بەهەموو باوەرێكەوە قبوڵمە, چونكە پێم وایە دەتوانى كۆمەڵێك پرسى گرنگ بهورژێنێت بۆ ئەوەى سەرنج و راى خەڵك بۆ خۆى راكێشێت, لەم ماوەیەى رابردوو 37 پەرلەمانتار واژۆیان كرد بۆ تاپۆكردنى شوقەكانى پەرلەمان لەسەریان, بەندە هەمیشە دژى ئەم كارەیە و داكۆكى لێ ناكەم بەهەڵەیەكى...
لەدواى هەشت ساڵ لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى قوتابیان لە ناوەندەكانى خوێندن ئەم ساڵ بریار درا ئەو هەڵبژاردنە بكرێت و شێوازێكى نوێ بۆ ئەم ساڵ پەیرەوى بكرێت كە بە نوێنەرایەتى بێت و قوتابیان خۆیان كاندید بكەن بەبێ ئەوەى ناوى رێكخراوەكان بهێنرێت بەڵام ئەوەى سەیر بوو بەلاى هەمووانەوە ئەوە بوو وەزیرى خوێندنى...
ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى راپرسیەکیان ئەنجامداوە لەشارى خانەقین کە 2000 فۆرمى لە خۆى گرتووە چەند پرسیار ئاراستەى هاووڵاتیان کراوە بۆ ئەوەى ئیش وکارەکانى قائیمقامى شارەکە هەڵسەنگینن. لەو راپرسیەدا کە چوار پرسیارى لە خۆ گرتووە هاتووە ئەداوى کارکردنى قائیمقامى قەزایى خانەقین چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟ لەسەدا...
لەشارى دهۆك 13 قوتابى دەستگیركرا كە چەند رۆژێك پێشتر ئەم قوتابیان هاتنە سەرشەقام و داواى هاوكاریان كرد لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بەدەمیانەوە بچن و چونكە ژوورەكانیان لەبەشى ناوخۆى لەكاتى باران بارین پڕبووە لە ئاو ئەوانیش شوێنى خەوتن ونان وخواردن و خوێندنیان نەماوە بەڵام لەجیاتى ئەوەى لایەنە پەیوەندیدارەكان...
زۆر لە رۆژنامەنوس و كەناڵەكانى راگەیاندن قسە ونوسینەكانیان لەسەر گەندەڵى و كەم وكوریەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستانە, زۆریش لە بەرپرسان گلەى ئەوە دەكەن كە رۆژنامەنوسان لەخۆیانەوە قسە دەكەن و شتەكان تێكەڵ دەكەن, بەڵام ئەوەى لەم رۆژانە بیستمان و بینیمان زۆر جیاواز بوو لە سەرجەم پرۆژەكانى ترى ئەم حكومەتە,...
كۆمەڵگاى مەندەنى پێناسەى جۆراو جۆرى بۆكراوەو زۆرێك لە زاناكان وفەیلەسوفەكان تێروانینى جیاواز و دیدى جیاوازیان هەیە بەڵام دەتوانى سەرجەم تێروانینەكان لەوەدا كۆبكەینەوە كە بریتیە لە ئازادى را دەربرین و كردنەوەى دەرگاى ووڵات بەرووى دنیادا بوونى دیموكراتیەت لەووڵاتدا. كاتێك كۆمەڵەكەسێك یان چەند كەسێك گرووپێك...
كۆبونەوەو كۆنەبونەوەى لایەنەكانى ئۆپۆزەسیۆن ودەسەڵات لەماوەیەدا مشتومڕى زۆرى لێكەوتەوە میدیاكان هەواڵەگرنگەكانیان تایبەت بوو بەمەسەلەى كۆبونەوەى پێنج قۆڵى نێوان لایەنەسیاسیەكانى ئۆپۆزەسیۆن ودەسەڵات ,هەموومان چاوەروانمان دەكرد لەكۆبونەوەى لایەنەكانى ئۆپۆزەسیۆندا بەرنامە رێژى بكەن وبۆ ئەوەى یەك هەڵویست...
لەمێژووى دروستبوونى ئاینى ئیسلامدا هەمیشە میللەتى كورد یەكێك بووە لە قوربانیەكانى ئەو ئاینە. سەرەتاكەى بەتوندوتیژى دەستى پێكردو كۆتایەكەشى هەربەهەمان نەفەس تەواو دەبێت, یەكێك لەو تاوانەى كە بەرامبەر كورد لەپێناو ئیسلام كراوە ئەنفالە كە ووشەیەكە لە ئایەتى نۆیەمى قورئاندا هاتووە سەرەتاى ئەو كارە لەسەردەستى...
دەسەڵاتى ئیسلامى توركیاى ئێستا و رابردوو هەمیشە دەسەڵاتێكى نادیموكراتى و تاك ڕەوانەیە كە رێز لە بنەماكانى مافى مرۆڤ و ئازادى بیرو را ناگرێت, ئەگەر تادوێنى توركەكان بەكوشتن ووێرانكردن كوردستانى باكوریان سەركووت دەكرد ئەمرۆ دەستیان كردوە بە سەركووتكردنى رۆژنامەنوسان و بیرو را جیاوازەكان , توركیا ڕانەوەستا...
لەووڵاتێك دادوەر هەبێت ورێز لە یاسا بیگیرێت و دەسەڵاتى یاسادانان سەروەربێت, ئەوا دادپەروەرى و رێزگرتن لە مافەكانى مرۆڤ لەپەڕەسەندندایە, بەڵام ئەگەر ووڵاتێك دادوەر خۆى دادپەروەر نەبوو هەموو شتێك هەر بۆ خۆى بوو ئەوا نەدیموكراتى ونە یاسا هیچى بەكەڵك نایەت و پێوەرەكانى كۆمەڵایەتى شكست دەهێنن و تاك شیرازەى...
پێگەى جوگرافیاى شارى خانەقین و پێگە ئابوورى یەكى لەگەڵ رووداوەكانى رۆژدا گۆڕانكارى گەورەى بە خۆیەوە بینیوە, مێژووى ململانێەكان دەگەرێتەوە بۆ سەرەتاى ساڵانى نۆ سەدەكانى سەدەى رابردوو , كە خانەقین خاوەن رۆشنبیرى و كەسانى رووناكبیر بوو خوێندنەوەى ئەوان بۆ رووداوەكانى رۆژگار كاریگەرى لەسەر توێژى كۆمەڵگا...
رووداوەكانى 2\12\2011 شارى زاخۆ جارێكى تر پێمان دەڵێتەوە دیموكراتیەتى كوردستان ئازادى بیرو را و جیاوازى فكرەكان و دەڕبرینى بوچوونەكانە, ئەوەى بیستم وبینم لە كەناڵەكانى راگەیاند سەرسامى كردم یەكەمجار دڵم خۆش بوو كە خەڵكى زاخۆ لەدژى دەسەڵات و سیستەمى ئیدارى و نەبوونى خزمەت گوزارى خۆپیشاندان دەكەن بەڵام...
لەكاتى نزیك بوونەوەى سەرى ساڵ و رێكخستنى داهات وبووجەى 2012 دابەشكردن و رێكخستنى لەلایەن حكومەت و ناردنى بۆ پەرلەمان, چاودێران چاوەرى دووبارە ناكۆكیەكانى نێو پەرلەمان و بەهەدەر دانى بووجەى كوردستان دەكەن, كە نوێنەرانى دەسەڵات و ئۆپۆزەسیۆن گفتوگۆكانیان چربكەنەوە بۆ ئەوەى بتوانن زۆرترین قسە لەسەر بووجە...
شارى خانەقین لەرووى جوگرافیاو سروشتى ناوچەكەى هەمیشە رێگاى بازرگانى بووە؟ یان شوێنێك بووە بۆ بازرگانى كردن تێدا, لەسەرەتاى ساڵى نۆسەدەكانى سەدەى بیست كە حكومرانى عێراق تازە دادەمەزرا خانەقین یەكێك بوو لە شارە پر ئابوورى و داهاتەى نێوان عێراق و ئێران وناوچەكە هەرلە بەر ئەوەش بوو كە ئەوشوێنە گرنگى خۆى...