تاسەكانى ڕێگاى سەرەكى دەربەندیخان بەبێ هێما وەكو تەقینەوەكانى بەغدا وایە لەناكاو دەتەقێتەوە پێدا فیتەر ومیتەر گیرفانت بەتاڵ دەكەن . پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە رووى یەك وەستاون, وەزیرى پێشمەرگەش دەڵێت بەگۆڕى شەهیدان شێخ دڵێرى برام هاوكاریم بكات نەك سێوسینان ئاوى نابێت بەڵكو یەك قەترە ئاو بۆ موسڵ ودیالەش...
لەپێشبینى زانایان دەڵێن ساڵى 2100 کۆتایى دونیایە هەر ئەو زانایانە ماوەیەکى زۆرە خەریکى لێکۆڵینەوەن لەسەر پاککردنەوەى ئاوى خواردنەوەى دەربەندیخان بۆیان دەرکەوت تاوەکو ئاخر رۆژى دونیا ئاوەکە عەیب نەبێت پاک نابێتەوە. وەزیرى ئاوەدان کردنەوە و رێگاوبان لەگەڵ بەرێوبەرى رێگاوبانى سلێمانى ئەڵێن مان دەگرین...
سەرەتاى ململانێ نێوخۆى كورد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەى میر نشین و دەسەڵاتدارانى ئەو ساى كورد كە بەهۆى پەیوەندى هەر میرنشینێك بە دەوڵەتێكى وەكو عوسمانى وسەفەویەكان بووتە هۆى لەناوبردنى بەشەكەى ترى كورد هێزە سەرەكیەكانى كوردستان لەجیاتى ئەوەى یەكبگرن و دەوڵەتێكى كوردى فراوان دروست بكات دەهاتن نەخشەو پلانیان...
وەكو نارەزایەك بۆ رووداوەكانى هاتوچۆ و سوتاندنى تونێلەكەى دەربەندیخان بەهۆى تەقینەوەى تەنكەرێكى نەوت و خراپى رێگاوبان و دووسایدكردنى رێگاكان گەنجان و رێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى و مامۆستایانى ئاینى و خەڵكى دەربەندیخان ئەمرۆ خۆپیشاندانێكیان رێكخست بۆ بەردەم قائیمقامێتى دەربەندیخان كە ژمارەى خۆپیشاندەران...
ڕێكخراوى كارى شەفافیەت بۆ نەهێشتنى گەندەڵى لەسەر ئاستى هەرێمى كوردستان هەڵسا بەئەنجامدانى ڕاپرسیەك لەسەر گەندەڵى و رۆتین و گرنگیدان بە توێژى گەنجان و سیستەمى یاسا وجێ بەجێكردنى, تیمەكانمان پێكهاتبوو لە (50) كەس لەئاستى هەرێمى كوردستان بەشێوازێكى پراكتیكى كارەكانیان ئەنجامدا, كە (1000) فۆرم دابەشكرا...
گەنجان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لەئامادەسازیدان بۆ ئەوەى خۆپیشاندانێكى جەماوەرى فراوان سازبكەن لەسەر رووداوەكانى هاتوچۆ وسوتاندنى تونێلى دەربەندیخان و دووسایدكردنى رێگاى نێوان دەربەندیخان سلێمانى و گواستنەوەى رێگاى تەنكەرەكان كە رۆژانە نەوت دەگوازنەوە بۆ ئێران . لەدواى ئەوەى تونێلى دەربەندیخان...
لەدواى دواكەوتنى هەشت مانگ لە گفتوگۆ كردنى بووجەى هەرێمى كوردستان و ووەستانى قەرزى هاوسەرگیرى و خانووبەرەو كشتوكاڵ بەبێ هیچ بیانویەك لەلایەكى تریشەوە بەهەدەردانى بەشێكى زۆر لەبووجەى هەرێم گفتووگۆى زۆرى پەرلەمانتارانە لەناو پەرلەمان . زۆرترین پارە ئێستا لەجیهاندا لە عێراق و كوردستانە واتە برى بووجەى...
بەپەلە : ئەمرۆ 11\6\2012 سەرنوسەرى ماڵپەرى رووناكى پرێس لەسەرداواى راگرى پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخان چووبەردەم دادگا . هێمن محمود سەرنوسەرى رووناكى پرێس كە ماڵپەرێكە لەشارى دەربەندیخان پەخشى خۆى دەكات بەهۆى بڵاوبونەوەى هەواڵێك لە ماڵپەرەكەیان لەسەر پەیمانگاى تەكنیكى دەربەندیخان سكاڵاى یاساى لەسەر...
لەسەرەتاى ساڵى 2000 دا ڕێكخراوى (فاو) كەتاوەكو ساڵى 2003 لە كوردستان كارى دەكرد لەبوارى كشتوكاڵى بەتایبەتى لەو كاتەدا كۆمەڵێك ئامێرى وەرشەى كشتوكاڵى هێناوە كوردستان ودابەشى كرد بەسەر شارەكانى (هەولێر وسلێمانى و دهۆك)لەناویاندا شارى دەربەندیخان كە ئەوكاتە مەڵبەندى پارێزگاى كەركوك بوو ئەو ئامێرانە لەوكاتەدا...
بەهۆى دابەشكردنى زەوى بەسەر فەرمانبەر و كەسانى حزبى لەكوردستان گەورەترین گەندەڵى لەدابەشكردنى و فرۆشتنى زەوى كراوە , چونكە هەمیشە حزب ئەكتەرى سەرەكى بووە لە دابەشكردنانەدا,ئێستا بەهۆى فشارى گەنجان و بوونى ئۆپۆزەسیۆن هەندێ لەو گەندەڵیانە دەردەكەون كە حزبى دەسەڵات و حكومەت ناتوانن بیشارنەوە, لەم رۆژانە...
بەمنداڵى كاتێك دایكم تورەى دەكردم یان داواى شتێكم بكردایەوە بۆى نەكردایەم یەكسەر جنێوم بەووێنەى سەدام حسین دەدا, چونكە دایكم یەكسەر تورە دەبوو دەیوت بەسە بەسە باهەموومان بەهۆى ئەو ووێنەیە نەكوژن منش زۆرجار لەكاتى تورەبوونەكەم ووێنەكەم دەدڕاند, ووێنەكانى سەدام حسین پێاوەكوردەكانى بەعس ماڵەو ماڵ دەگەڕان...
یەكێتى نیشتیمانى كوردستان رێگا لە هاووڵاتیان دەگرێت ناهێڵێت بچنە ناو ئەحمد ئاوا بۆ گەشتیارى لەبەروارى 31\5 و1\6 تاوەكو سەعات 12ى نیوەرۆ رێگە بەهاووڵاتیان نەدرا بچنە ناو هاوینەهەوارى ئەحمد ئاوا بەبیانووى ئەوەى یەكێتى ساڵیادى هەیە و ئاهەنگ دەگێرێت لەو شوێنە گشتیاریە لەكاتێكدا زۆربەى فەرمانگەكانى حكومەت...
ئەوەى گەنجانى دەربەندیخان شانازى پێوە دەكەن هەمیشە گەنجى سەرشەقام و بوێر و چاونەترسن بۆ داخوازیەكانیان, مێژوو پێمان دەڵێت خۆپیشاندانەكانى چەند ساڵێك پێشتر ئەوەمان پێدەڵێن دەربەندیخانیەكان پێشەنگى نارەزایەكان بوون بۆ ئەوەى دەسەڵات سیستەمى حكومڕانى بە دیموكراتى بكات و رێز لەبنەماكانى ماڤى مرۆڤ بگرێت...
كۆمەڵێك گەنجى شارى دەربەندیخان بۆ خزمەتكردنى وشار و بەدەمەوچوونى كێشەو گرقتەكانى شارو نەبوونى یەكەى نیشتەجێبوون گردبونەوەیەكى جەماوەریان سازكرد بۆ ئەوەى داوا لەلایەنە بەرپرسەكانى شار بكەن كە یەكەى نیشتەجێبوون بۆ گەنجانى كرێنشین و خزمەتكردنى شار لە رووى جوانكردن و خزمەتگوزارى كۆڵان و دابەش كردنى زەوەى...
لە رۆژی 6\5\2012 تونێلى دەربەندیخان كە ڕێگاى سەرەكى نێوان شارى دەربندیخان و سلێمانی و كەلارە كە بە ڕێگایەكى ستراتیجى گرنگى هاتوچۆ دادەنرێت داخراوە بەهۆى ئەوەى لەپشت تونێلەكە رێگاكە چاك دەكرێتەوە لەسەردانێكمدا لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێم بۆ شوێنى كارەكان بینیم ئەو پرۆژەیە تەنها كورد ووتەنى پینەكردنە واتە پینەى...