حاكمى دەربەندیخان دوو خانوو داگیر دەكات
Tuesday, 20/12/2011, 12:00
لەووڵاتێك دادوەر هەبێت ورێز لە یاسا بیگیرێت و دەسەڵاتى یاسادانان سەروەربێت, ئەوا دادپەروەرى و رێزگرتن لە مافەكانى مرۆڤ لەپەڕەسەندندایە, بەڵام ئەگەر ووڵاتێك دادوەر خۆى دادپەروەر نەبوو هەموو شتێك هەر بۆ خۆى بوو ئەوا نەدیموكراتى ونە یاسا هیچى بەكەڵك نایەت و پێوەرەكانى كۆمەڵایەتى شكست دەهێنن و تاك شیرازەى تێك دەچێت .لەم ووڵاتەى ئێمە هەموو ئەڵێت بۆخۆم كەس ناڵێت بۆ كەسێكى تر هەرچەندەمان هەبێت هەردەڵێن بابێت , ئەوەتە حاكمى دەربەندیخان خانوویەكى پێدراوە دەیەوێت خانوویەكى تریش ببات بۆ خۆى چونكە كاكى حاكم دەڵێت یەكێك بۆ منداڵەكانم لەبەر ئەوەى دەخوێنن ئەویش بۆخۆم. لەكاتێكدا چەندین كارمەند لەو شارە سەر بەوەزارەتى دادن لەخانووكڕێن و خەڵكى شارەكەشن , ئاخر خەڵكینە ئەگەر دادوەر وابێت ئەى خەڵكى چۆن بێت ئەى یەكسانى خەڵكى بپارێزێت ؟ ئەى كێ دادپەروەرى كۆمەڵایەتى بپارێزێت؟ ئەى كێ متمانە بە حاكم و دادوەرەكان بكات؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست