کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى رێگا لە هاووڵاتیان دەگرێت ناهێڵێت بچنە هاوینەهەوارى ئەحمد ئاوا

Friday, 01/06/2012, 12:00




یەكێتى نیشتیمانى كوردستان رێگا لە هاووڵاتیان دەگرێت ناهێڵێت بچنە ناو ئەحمد ئاوا بۆ گەشتیارى لەبەروارى 31\5 و1\6 تاوەكو سەعات 12ى نیوەرۆ رێگە بەهاووڵاتیان نەدرا بچنە ناو هاوینەهەوارى ئەحمد ئاوا بەبیانووى ئەوەى یەكێتى ساڵیادى هەیە و ئاهەنگ دەگێرێت لەو شوێنە گشتیاریە لەكاتێكدا زۆربەى فەرمانگەكانى حكومەت لە خورماڵ وشارەزوور لافیتەیان بۆ ئەو یادەنوسیوە لەبووجەى حكومەت بەپێ زانیاریەكان مەڵبەندى 9ى شارەزوور لەرێگاى هێزەكانى ئاسایش و پۆلیسى هاتوچۆ رێگەنەدراوە هاووڵاتیان لەو دوو رۆژەدا بچنە ئەحمدئاوا بۆ گەشت بەبیانوى ئەوەى ئاهەنگى ساڵیادیان هەیە, ئەم كارەى یەكێتى تازە نیە و بەردەوام كارى لەو شێوەیە دەكەن خۆیان بەخاوەنى هەموو دەستەكەوتەكان دەزانن لەكوردستان و دەستى حزب دەخەنە ناو هەموو رەهەندەكانى حكومەت و كارمەندانى حكومەت بۆمەبەستى حزبى خۆیان بەكاردەهێنن, پرسیار لەوەدایە ئەگەر یەكێتى یاد دەكاتەوە بۆ شوێنە گەشتیاریەكان داگیردەكات ورێگە لەخەڵك دەگرێت؟ ئەگەر مەبەستى ئەوەیە ئەمنێتى ناوچەكە بپارێزێت ئەى بۆ ئەمنێتى خەڵكى ناپارێزێت رۆژانە سەردانى ئەوناوچەیە دەكەن؟ هەروەها بەچى مافێك حزبێك دەتوانێت شوێنێكى گەشتیارى تەنها بۆ خۆى بەكاربێنى؟ بەپێ زانیاریەكان ئەو رۆژە سەدان هاووڵاتى لەرێگاى ئاسایشە رێگریان لیكراوە و بەناچارى ناوچەكەیان جێ هێشتووە روویان لەناوچەى ئاوێسەر كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە