کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەدەربەندیخان نزیكەى 3 ملیار دینار بۆ پرۆژە دانراوە ونەكراوە لەساڵى 2011 دا 20ملیۆنى بۆ رێكخراوێكى یەكێتیە لە پرۆژەى حكومەت

Thursday, 12/01/2012, 12:00




زۆر لە رۆژنامەنوس و كەناڵەكانى راگەیاندن قسە ونوسینەكانیان لەسەر گەندەڵى و كەم وكوریەكانى حكومەتى هەرێمى كوردستانە, زۆریش لە بەرپرسان گلەى ئەوە دەكەن كە رۆژنامەنوسان لەخۆیانەوە قسە دەكەن و شتەكان تێكەڵ دەكەن, بەڵام ئەوەى لەم رۆژانە بیستمان و بینیمان زۆر جیاواز بوو لە سەرجەم پرۆژەكانى ترى ئەم حكومەتە, ئەویش پرۆژە نەكراوەكانى دەربەندیخان وەك دروستكردنى بەندیخانەى دەربەندیخان بەبرى ملیارێك و879 ملیۆن و 765 هەزار و500 دینار, كە ئەمەیان قائیمقامى شارەكەى ئاگاى لى نیە هەروەها كۆمەڵێك پرۆژەى تر وەك نۆژەنكردنەوى بیناى قائیمقامیەت بەبڕى 150 ملیۆن دینار , تەرخانكردنى 20 ملیۆن دینار بۆ ڕێكخراوى CDO كە لەناو مەڵبەندى دەربەندیخانى یەكێتیدایە, هەروەها 180 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەى ئاوى بانى خێڵان و 639 میلۆن دینار بۆ پرۆژەى ئاوى گەڕەكەكانى 102 و84 ى دەربەندیخان و100 میلۆن دینار بۆ دروستكردنى سیاجى هۆڵى بۆنەكانى دابینكراوە, هەرچەندە قائیمقامى شارەكە دەڵێت سەرجەم پرۆژەكان لەبەر كەمى پارە كۆمپانیاكان نەهاتوون بەدەمیەوە وخۆیان لێ لاداوە, لێرەدا قسەكە ئەوەیە ئاخر حكومەتى هەرێم یان ئەوانەى دەرخستەیان بۆ پرۆژەكان كردوە ئەوەیان نەزانیوە كە پرۆژەكان پارەى كەم , یان كۆمپانیاكان هەموو موڵكى بەپرسانن و خۆیان لە پرۆژەى بچووك نادەن وچاوەرى پارەى گەورەن, هەروەها ئەوەى منى سەرسام كردووە بڕى 20 ملیۆن دینار دانراوە بۆ رێكخراوێك كە خۆى بە ڕێكخراوى ناحكومى دادەنێت و كەچى بارەگاكەى لەناو مەڵبەندى یەكێتى یە ئاخر برایان توو شەرفتان ڕێكخراوێكى ناحكومى جگە لەوەى پارە لە حكومەت وەر دەگرێت وكەچى دەیەوێت كۆمەڵگاش بگۆرێت و بەمەدەنیمان بكات, ئەوەى جێگەى سەرسورمانە 5 پرۆژە لەشارێكى وەك دەربەندیخان نەچێتە بوارى جێ بەجێ كردن ئەوەى لەشارەكانى تر چەندان پرۆژە پارەى وەرگیراوە جێ بە جێ نەكراوە چەندان ملیار دینار بەهەدەر دەچێت و كەس خۆى ناكات بەخاوەنى , ئایا هەڵگرتنى پارەى ئەو پرۆژانە و داواكردنى پرۆژەى تر چەندە دیوانى چاودێرى دارایى چاودێرى ئەو پرۆژانە دەكات ئەگەر لە شارێكى وەك دەربەندیخان پرۆژەیەك دەرچێت وقائیمقامەكەى بێ ئاگات بێت لى تۆ بڵى ئەم حكومەت چۆن بچێت بەرێوە و كارەكانى چۆن بەرێدەچێت .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە