تۆببارانى كوردستان و هەڵوێستى دەسەڵات
Tuesday, 23/08/2011, 12:00
ئەم مانگى رەمەزانە لە جیاتى خێر وبەرەكەت بۆ گەلى كورد و دانیشتوانى ناوچە سنووریەكانى كوردستان بووە مانگى خۆێن و كوشتنى دەیان هاووڵاتى ئەم میللەتە بە بێ هیچ تاوانێك , ئەو ووڵاتە درواسیێ بەناو ئیسلامیانەى كە چەند حزبێكى ئیسلامى لاى خۆمان نان وئاوەكەیان لەوێ دەهێنن و نۆكەریان بۆ دەكەن لە مانگى رەمەزاندا كوردە موسلمانەكانى ووڵاتەكەمیان بە زمانى رۆژ شەهید كرد , ئێران لە سنورەكان تۆبباران دەكات وهاولاڵاتیان بێ نان و ئاو دەكات و رەز و باخەكانیى ووڵاتەكەم دەسوتێنى و خوێنى رۆڵەكانى گەلەكەم بە ناحەق دەرێژێت كەچى لە هەولێرى پایتەختى كوردستان ولە هۆڵى پێشەوا قازى محمد یادى سەركردەو ئیمامەكانى فارس دەكەینەوە لە هۆڵى پێشەوا یادى شۆرشى بەناو ئیسلامى و ئیمام خومەینى دەكەینەوە وسەركردەكانمان فرمێسكیان بۆ دەرێژن لەلایەكى ترەوە توركەكان تۆبباران دەكەن وبە فرۆكەى جەنگى خۆێنى حەوت هاووڵاتى ئەم ووڵاتە دەرێژێت و لاشەكەیان دەكات بە خۆڵەمێش توركەكان منداڵى ساوا دەكوژن كە میلەتێك چاوەروانى ئایندەیەكى گەشى لەو منداڵە دەكرد , كەچى سەركردەكانمان دەورى رێكخراوێكى مەدەنى دەبینن بە بەیاننامەیەك ئیدانەى كردەوەكە دەكەن وەك ئەوەى دەورى سەركردەو رابەرى ئەم میللەت نەبینن كە نایشى بینن ئەوانە لەگەڵ توركەكان دەیان كۆمپانیایان هەیە ولەسەر حسابى ئەم گەلە بە ملیۆن دۆلاریان دەست دەكەوێت , سەركردەكانمان لە جیاتى ئەوەى سەروەت وماڵى هاولاتیان بپارێزن , بەڵام ئەوان گیرفانى خۆیان پر دەكەن و لەووڵاتانى بیانى كەیف وسەفا دەكەن .
بەداخەوە كاتێك دەبینم سەرۆكى هەرێم وسەرۆكى پەرلەمان وسەرۆكى حكومەت بەبەیاننامەیەك ئیدانەى كارە تیرۆریستیەكانى تورك وفارسەكان دەكەن كە مایەى نیگەرانى وشەرمەزاریە بۆ گەلێك كە ئەوانە سەركردەیان بن , چۆن دەڵم بە سەركردەیەك خۆش بێت نەتوانى بەو كارانە بڵێت كارێكى تیرۆریستیە ؟, چۆن دڵم بەسەركردەیەك خۆش بێت داوا بكات وبپارێتەوە لەووڵاتێك ئەو كارە دووبارە نەبێتەوە ؟ كاتێك ئەوەم بیست وامزانى سەركردەكانمان سەرخۆشى لە كەسێكى نزیكى دەكات كە كەسێكى مردبێت بۆ ئەوەى لە خانەوادەكەى دووبارە نەبێتەوە , لەلایەك تۆبباران ولەلایەك كوشتنى هاوڵاتیان لە جەلەولا وسەعدیە ئەمە جگە لەوەى هێریشێكى دەوڵەتە دراوسیەكانە بۆ سەر گەلى كورد هیچى تر نیە بۆیە ناكرێت سەركردایەتى كورد لەو كارانە بێ دەنگ بن و چاوەروانى شوكرانەى ووڵاتان بن راستە ئێمە دەوڵەت نین بەڵام ئێمە لە ناو دەوڵەتێكدا خاوەن سەرۆك كۆمار و وەزیرى دەرەوە و دەیان پەرلەمانتارو وەزیر و جگێر و سەرۆكى ئەركانى جێشین كەچى ناتوانى بڵین كاردانەوەمان دەبێت وناتوانین دەنگمان بگەیەنینە ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتووەكان دونیا.
ئاخر چ دڵێكم بەم سەركردەو خاوەن دەسەڵاتانى ئەم گەلەم خۆش بێت وبەچ باوەرێكى كوردانەوە دەنگیان پێ بدەم .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست