مەلا لە نێوان مزگەوت و قوتابخانەدا
Wednesday, 05/10/2011, 12:00
هەمیشە پێاوە ئاینیەكان ویستویانە دەسەڵاتى خۆیان بەسەر یاسادانان و بنەماكانى حكومرانى دەوڵەت هەبێت , بۆیە هەمیشە ئاین بووەتە سەرچاوەى دانانى یاسا و دەستوور , ئاین بەشێكى گرنگى رەوشت و هێمنى وخودا پەروەریە هیچ كات ئاین پێویستى بە قیرەقیرو دەنگ بەرزكردنەوەى و پەنجە راوەشان نیە تاوەكو مرۆڤەكانى پێو بترسێنى بۆ ئەوەى شوێن ئاین بكەون بەڵكو ئەمرۆ مەلاكان لە كوردستان ئاین دەبەستنەوە بە هێز و پركردنى گیرفان و تێكەڵكردن لەگەڵ سیاسەت و بەكارهێنانى چەك و تیرۆر كردنى مرۆڤەكان و دامەزراندنى بنەماكانى توندوتیژى كە زۆر جار ئەو توندوتیژیە مەعنەویە كە مافى تاك زەوت دەكات دەست دەخاتە نێو بنەماكانى دیموكراسى و هێزى شەرانگیرى پەرەدەسێنێت .ئەوەى ئەمرۆ مەلاكان لە مزكەوتەكان دەیكەن نە لە دەقەكانى قورئان و نەلە فەرموودەكانى پەیامبەرى ئیسلام نیە بەڵكو سەرچاوەكەى لەسەر حزبیبون و دەسەڵات و هێزیە , ئەوەى ئیخوان لە مێژووى دروستبوونى نەیتوانى لە میسر وووڵاتانى عەربى بیكات هێزە ئیسلامیەكان ئەمرۆ دەیانەوێت لە كوردستان بكەن شوێنى ملمڵانیێ دەسەڵات و تاقیكردنەوەى هێزى خۆیان .لە مێژووى هاتنى ئاینى ئیسلام بۆ كوردستان هەمیشە تەكیێ وخانەقاكان بوونتە سەرچاوەى پێگەیاندنى نەوەیەكى نوێ و رۆشنبیركردنى كۆمەڵگا بەڵام لە هەشتاكانى سەدەى رابردوو دەركەوتنى هێزە ئیسلامیەكان بووە لە یەك ترازنى كۆمەڵگا و رۆشنبیر و ئاین ودەسەڵات , بەداخەوە ئەوەى ئەمرۆ مەلاكان لە مزكەوتەكان دەیكەن دەستێوەردانى راستەوخۆیە بۆ نێو كایەكانى دەسەڵات ویاسادانان خۆ هەڵقورتانە لە نێو پەروەردە وئەكادیمیا و زانستى نوێ قسەكردنى مەلا لە نوێژى هەینى لەسەر جیاكردنەوەى كوران وكچان سەرتایەكى نوێ پێمان دەڵێت هێزە ئیسلامیەكان دەیانەوێت گۆڕانكارى نوێ لەكۆمەڵگا , ئەوەى ئەمرۆ مەلاكان ئاین وەك باوەرێكى توندوتێژ و ئازار چێژ ووێناى دەكەن بۆ مرۆڤەكان وەك ئەوە ئاینە نیە كە خودا ناردوویەتى بۆ پەیامبەرەكەى كە دەبوایە مەلاكان ئاینیان بە زانستى نوێ وگەشەسەندنى تەكنەلۆژیاى سەردەم و داهێنەرانى زانستى بكەن, ئەگەر تێكەڵكردنى كور وكچ لە قوتابخانەكان ببێتە بنەمایەك بۆ بێ رەوشتى و فسادى وەك ئەوەى مەلاكان دەیڵێن ئەوا دیموكراتێتى پێكەوە ژیان پوچەڵ دەكاتەوە كە ئاین داواى دەكات .بۆیە دەكرێت ئەوەى ئەمرۆ لە دەربەندیخان مەلاكان لەسەر تێكەڵبووون دەیكەن وووتارەكانیان بۆ تەرخان كردووە ئەوا دەبوایە قسەكردن و ووتارى مەلاكان لەسەر نەبوونى ئاوى خواردنەوەى ئەو شارەبوایە كە لە نێوان دوو دەریاچەیە وەك سیروان ودێوانە یان نەبوونى خزمەتگوزارى بۆ شار , بوونى ئەو هەومو گەندەڵى بەرپرسەكان دەیكەن و نەعەدالەتى نا دادپەروەرى یە كە هەبە بەڵام بەداخەوە مەلاكانیش لەپێناو بەرژوەندى خۆیان لەسەر پێدانى پارچە زەویەك یان مووچەیەكى كەمێك زیاتر یان دەعواتكردنێك باسى هیچ لەو كێشانە ناكەن و خۆیان ناكەن بە خاوەنى ئەوشارە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست