کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرۆسەى خوێندن لەناوچە سنوریەكان و بەردەوامى تۆپبارانەكان

Tuesday, 25/10/2011, 12:00




بەردەوامى تۆپبارانەكان لە ناوچە سنوریەكانى خاكى كوردستان تەنها كاریگەرى لەسەر بەردەوامى ژیان نەبووە؟ بەڵكو كاریگەرى هەرە گەورەى لەسەر پرۆسەى خوێندن و وەستانى دەوامى قوتابیان و دواكەوتنى قۆناغەكانى خوێندن بووە لەو ناوچانە. توركیا وئێران بەردەوام ناوچە سنوریەكان تۆپباران دەكەن بەبیانووى گەریلاكانى پژاك و پەكەكە, ئەو هێرشانەى گەریلاكان بۆ سەر توركیا و ئێران لە ناو خاكى خۆیانە بەڵام كاردانەوەى ئەو دوو دەوڵەتە بۆ سەر هەرێمى كوردستانە, بە بیانووى دڵدانى گەریلا , بێ دەنگى دەوڵەتى عێراق و سەرۆك كۆمارو سەرۆك ئەركان كە هەردووكیان كوردن مایەى تێرامان و لێكدانەوەى جیاوازە هەروەها بێ دەنگى هەرێمى كوردستان بە هەر سێ سەرۆكایەتیەكە بە هەمان شێوە قسەى زۆر لاى میللەتى كورد هەڵدەگرێت, بێبەش بوونى قوتابیان لە ناوەندەكانى خوێندن لەسەر سنورەكان زیانى گەورەى بە پرۆسەى پەروەردە لەو ناوچانە داوە, ئەم زیانە هاوشانە بە ئایندەى مرۆڤایەتى و دواكەوتنى شارستانێت و لاواز بوونى ئاستى زانستى و ئەكادیمى , دەكرێت بڵێن تاوانى ئەو منداڵ وقوتابیانە چىبێت كە بێ بەش بن لە خوێندن و دواكەون لەو پرۆسەیە, كەم تەرخەمى حكومەتى هەرێمى كوردستان لە كارى بە پەلە و دەستبەجێ بۆ ئەو ناوچانە تەنها لە رێگاى دانانى چەند چادرگایەك نابێت ,هەموومان دەزانى خوێندن لەنێو چادرگا كارێكى مەحاڵەو دەكرێت چادرگایەك بۆ هەفتەیەك بەردەوام بێت بۆچالاكى هونەرى ووەرزشى بەڵام بۆ بەردەوامى خوێندن لە ساڵێكدا كارێكى قورسە و ئاسان نیە,بۆیە دەكرێت وەزارەتى پەروەردە پلانى گونجاو ستراتیجى هەبێت بۆ ئەو قوتابیانە ئەویش بە دابینكردنى ئۆتۆمبیل بۆ ناوچە نزیكەكانى خۆیان, ئێمە لە كوردستان چاوەرى نەوەیەكى نوێ دەكەین بۆ ئەوەى لیهاتوو و شارەزابن لە زانستى نوێ و داهێنانەكان, گرنگ نیە ئەو نەوەیە لە شارە گەورەكان بخوێنن بەڵكو زۆرجار هەڵكەوتووە گەنجێكى گوندنشین لیهاتووتر وشارەزاترە لە گەنجانى نێو شار بۆیە گرنگیدان بە پرۆسەى پەروەردە لە ناوچە سنوریەكان ئەركێكى گرنگ وپربایەخە بۆ داهاتووى ووڵات و نەوەكانمان.
 
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە