یەكێتى مامۆستایانیش فت
Saturday, 08/10/2011, 12:00
یەكێتى مامۆستایان كەماوەى 12 ساڵ كۆنگرەى نەبەستووە لەم رۆژانە كۆنگرەى خۆى بەست لە شارى هەولێر ئێمە چاوەروانى ئەوەمان دەككرد وەك چۆن بە سیستەمى هەڵبژاردن ئەندامانى كۆنگرە دیارى كرا زدیموكراتیەت تێدا بەرجەستە بوو ئاواش دیموكراتیەت سەرتاپاى پایەگرنگەكانى ئەو رێكخراوەى بگرتایە , لە كوردستان حزب دەستی خستۆتە نێو هەموو كایەكان وەك پەروەردەو قوتابیان و مامۆستایان و تەندروستى و كۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى و رۆژنامەنوسان و جوتیاران وكرێكاران ... هیتد لەم كۆمەڵگایە حزب هەموو شتێكە حزب یاسایە حزب دەستوورە وحزب دیموكراتیەتە و حزب حكومەت وحزب وحزب, بۆیە ئاسایە لەم كۆمەڵگایەى ئێمەدا مامۆستایانش بەشێكى ئەو كلتورەبن .لە سەروبەندى بەستنى كۆنگرەى مامۆستایان لیستەكانى ئۆپۆزەسیۆن و دەسەڵات لەململانێدابوون لەسەر پۆستەكان ئۆپۆزەسیۆن بەنیازى بایكۆتكردنى كۆنگرەبوو, ئەوان دەیانووت نابێت ئەو ئەندام كۆنگرەیانە بێنە ناو كۆنگرە كە لە هەڵبژاردنەكاندا دەرنەچوون ئەمە جێگەى خۆشحاڵى بوون بەڵام ئەوەى چاوەروان نەكرا ئەوە بوو ئەوان رێكەوتنیان لەگەڵ پارتى و یەكێتى كرد بۆ ئەوەى پۆستەكان دابەش بكەن ببنە خاوەن دەسەڵات ئەمەش جیاواز لەو بریار و قسانەى پێشوویان بوو كە دەیان كرد تەنانەت لەناو كۆنگرەدا رێكەوتن لەسەر ئەوەى پەیرەوپرۆگرامى مامۆستایان نەخوێنرێتەوە وراستەوخۆ بخرێتە دەنگدان . ئەمە دیموكراتى وئازادى مامۆستیانە . ئافەرین مامۆستایان , ئەوەى جێگەى تێرامانە ئەوەیە لیستەكانى ئۆپۆزەسیۆن دەیانەوێت بەشدارى لەسەرجەم پێكهاتەكان بكەن بە حكومەتیشەوە باشترین بەڵگەش ئەوەیە ئەو ئۆپۆزەسیۆنانەى كە لە (گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەڵ) پێكهاتوون لە ئەنجومەنى خانمان بەشدارن وئێستاش لە مامۆستایان و لە داهتوویشدا لە زۆرێك لە پێكهاتەكانى تر و دواتریش بەشداریكردن لە حكومەت دەبێتە رێگە خۆشكردنێك بۆ ئەو لایەنانە , بۆیە من پێم وایە بەشداریى نەكردنى ئۆپۆزەسیۆن لە سەندیكاى رۆژنامەنوسان وباقى رێكخراوەكانى تردا پەشیمانى پێوەدیارە ,ئەگەر كۆنگرەى یەكێتى مامۆستیان بەو ئاقارەدا برۆات دەرئەنجامەكەى بەوشێوەیە بێت ئەوا من دەڵێم یەكێتى مامۆستایانش فت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست