ئاشكرابوونى گەندەڵیەكى تر لە دەربەندیخان
Saturday, 04/02/2012, 12:00
لەم رۆژانە شارە كەوتە جوڵە وكاسبكارو خەڵكى هەژار و خەمخۆرانى شار هەڵمەتى ئێمزا كۆكردنەوەیان دەست پێ كرد نارەزایەكان بڵاو بووە بە هەموو شار تەنانەت لە زۆربەى ماڵەكان گفتوگۆكان بووە مەسەلەى گەندەڵى پارەچە زەوەى كەرتى سەلیم پیرك كە رووبەرەكە 1200 مەترە لە نزیك مزگەوتى سەعید كاكى ئەم زەویە شارەوانى دەربەندیخان بەناوى زیادكردنى ئاشكراوە بۆ وەبەرهێنان داویەتى بە چەند كەسێكى خاوەن پارە لەو شارە كە لەریگاى بەرپرسەكانەوە كاریان بۆ كراوە بەبێ ئەوەى زیادكردنى ئاشكراى بۆ بكرێت . ئێستاش خەڵكى شار و كاسبكار وهەژاران كەوتوونەتە كۆكردنەوەى ئیمزا بۆ ئەوەى ئەو زەویە بەهەدەر نەدرێت بدرێت بە یەكێك كە كارى وە بەرهێنان بكات داواكاریەكەیان داوە بە سەرۆكایەتى شارەوانى , بەڵام ئەوەى نەگەبەتى و بەهەدەردانى موڵك وماڵى گشتیە ئەوەیە ئەو كەسانەى ئەم زەوى یان بۆ دەرچوو نە كارى وەبەرهێنان دەكەن نە پرۆژەیەكى گشتیان پێ بۆ ئەوە شارە بەڵكو دەوڵەمەندى شارن و دەیانەوێت خەڵك نۆكەر بۆ ئەوان بكات حكومەتیش لەئاست ئەم هەموو كەمو كوریە بێ دەنگە و وەڵامى نیە چاوەروانین بزانین لە رۆژانى داهاتوو چى روودەدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست