کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاینى ئیسلام لە مەترسیدایە

Friday, 02/12/2011, 12:00




رووداوەكانى 2\12\2011 شارى زاخۆ جارێكى تر پێمان دەڵێتەوە دیموكراتیەتى كوردستان ئازادى بیرو را و جیاوازى فكرەكان و دەڕبرینى بوچوونەكانە, ئەوەى بیستم وبینم لە كەناڵەكانى راگەیاند سەرسامى كردم یەكەمجار دڵم خۆش بوو كە خەڵكى زاخۆ لەدژى دەسەڵات و سیستەمى ئیدارى و نەبوونى خزمەت گوزارى خۆپیشاندان دەكەن بەڵام بینیم وبیستم لەدواى نوێژى هەینى پەلامارى دوكاندارە مەیفرۆشەكان و ئۆتێلەكان و مەساجەكان دەدەن , بەراستى راوەستام پرسیارم لە خۆم كرد تۆ بڵى ئاینى ئیسلام لە مەترسیدا بێت, پێویستى بەوە هەیە هەموومان گیانى و خۆێنى خۆمانى بۆ فیدا بكەین لە كوردستان بۆ ئەوەى پارێزگارى لێبكەین , هێزە ئیسلامیەكان بە تایبەتى یەكگرتووى ئیسلامى هاتە سەر خەت و هاورى كرد ئێمە لە مەترسیداین چونكە لایەنگرانى پارتى پەلامارى بارەگاكانمان دەدەن , ئەم لێدوانەى یەكگرتووى ئەوەى پێ ووتین كە ئێمە بوین ئەمرۆى خۆپیشاندانمان كرد و پارێزگاریمان لە ئاینى ئیسلام كرد , ئافەرین بۆ حزبێكى ئیسلامى بەو شێوە ترسنۆكانە سیاسەتى خۆى بكات , هەندێ مەلا لەكوردستان تەواو سنورى ئازادى مرۆڤەكان پێشێل دەكەن مزگەوت بەكاردهێنن بۆ ئەوەى سیاسەتى حزبایەتى خۆیان لەوى ئەنجام بدەن ناكرێت رێگرى لەو شێوە هەڵسوكەوتەى ئەو مەلاانە نەگیرێت و یاساى بۆ دەرنەكرێت , چۆن دەكرێت كەسانێك موڵك وسامانى خۆیان خستۆتە بازارەوە بۆ ئەوەى بژێوەى ژیانیان پێدا بكەن تۆش بەناوى ئاین وپارێزگاریكردن لە ئاین پەلامارى بدەیت , برالانە خەڵكى زاخۆ خەڵكێكى ئیسلامن ئاینى ئیسلامیش پێویستى بەوشێوە كارانە نیە ئەوەتە پێغەمبەرى ئیسلام(د.خ)بەشێوەیەكى نهێنى دەستى پێكردو گەشەى بە ئایندا لەسەردەمى ئەودا ئازادى وخواردنەوەو لەشفرۆشتن بوونى هەبووە ئەو لەپێناو ئەو كارانەدا توندوتیژى بەكارنەهێنا بەڵكو رێنماوى خەڵكى دەكرد ئەو شەرى بۆ بیر وراى خۆى دەكرد . یان بەشێوەیەكى تر سەرجەم ووڵاتە عەربیەكان كە قورئان بەزمانى عەربى هاتووەتە خوارەوە دوكانى مەیفرۆش ولەشفرۆش ومەساج دەیان دیسكۆ شوێنى رابواردن هەیە بەڵام بۆ بەلاى ئێوەوە گوناح بێت گەنجانى ئێمە ئازادبن و بە دواى ئازادى خۆیان بگەرێن .
هێزە بەناو ئیسلامیەكانى كوردستان ئەگەر بزووتنەوەى گۆران نەبوایە هەزار ساڵى مابوو بێنە سەرشەقام دژى گەندەڵى وگۆرینى سیاسەتى حكومەت بوەستنەوە هەر ئێوەش بوون خۆپیشاندانەكانى سلیمانى وشارەكانى دەوروبەریتان ناشرین كردو سەرتان لەو خەڵك شێواند ئەى برلەینە لەزاخۆى لە جیاتى مەیفرۆش ومەساج وئوتیلەكان داواى خزمەتگوزارى وئاشكراكردنى داهاتى ابراهیم خەلیل و بوونى گەندەلیتان نەكرد. ئێوە دەتانەوێت وەك حزبە ئیسلامیەكان تونس وتوركیا ببنە دەسەڵات ئەوە خەوە و خەیاڵكى جوانە .
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە