رۆتین لە فەرمانگەكاندا
Friday, 03/02/2012, 12:00
رۆتین لقێكە لە لقەكانى گەندەڵى ئیدارى كە رۆژانە لە نێو فەرمانگە حكومیەكان یان كەرتى تایبەت دەكرێت, زۆر جار هاووڵاتى وا بێزار دەكات كە ئاواتخواز بێت جارێكى تر ئیشى بە فەرمانگەكانى ئەم حكومتە نەبێت, لەم نوسینەى ئەمجارەدا هەوڵدەدەم بەكورتى هۆكارەكانى بوونى رۆتین روون بكەمەوە,
رۆتین چی؟ كاتێك هاووڵاتێك دەچێتە نێو فەرمانگەیەك بۆ رایكردنى كارەكەى چەند سەعاتێك دەبێت چاوەروانى بكات و دواتر بۆ ئیمزایەك دەبێت رۆژێكى كەبێتەوە. یان دەتوانین بڵێن وەك ئەوەى ئێستاى حكومەتى هەرێم كە هاووڵاتى بۆ ئێمزایەك دەبێت لەسلێمانى بچێت بۆ هەوڵێر یان لەرۆژێكدا چەندین ژوورى پێ دەكەن , رۆتین بووەتە هۆكارێك بۆ بێزارى بێ متمانەى خەڵك لە فەرمانگەكان , بەپێ لیكۆڵینەوەى زانستى كارگێرى بۆمان روون دەبێتەوە كە بوونى زۆرى رۆتین لە فەرمانگەكانى حكومەت نەبوونى كارگێرێكى سەردەمیانە و زانستى یە, چونكە كارگێرى عێراق وهەرێمى كوردستان پیربووە یاساكانى كارگێرى لە ساڵى 1961 وە دانراوە تاوەكو ئێستا گۆڕانكارى بەخۆیەوە نەبینیوە بەمەش دەڵێن پیربوونى كارگێرى , كەراستەوخۆش فەرمانبەر تەمەڵ دەكات و بە كۆمەڵێك هەڵى گەورە بەسەریدا تێدەپەرێت , یەكێكى تر لە هۆكارەكانى بوونى رۆتین دەگەرێتەوە بۆ زۆربوونى فەرمانبەر لەفەرمانگەكانى حكومەت كە بێ ئیش دانیشتوون وشارەزایان لە راپەراندنى كارەكان نیە یان نەبوونى ئاگادارى و شارەزایى لەیەكتر كە هاووڵاتێك بۆ كارێك دێت هەموو كارەكەى تەواو دەكات لە كۆتایى پێ دەڵێن ئەم ئیشە ناكرێت واتە لە دواى ماندووبوونێكى زۆر ئینجا پێ دەڵێن ناكرێت كە ئئەمەش دەبێتە هۆى بێ متمانەیى لاى هاووڵاتى بە دامودەزگاكانى حكومەت هەروەها پێویستە حكومەت پشت بە زانستى نوێ كارگێرى ببەستێ و بۆ هەر كارێك كە روولە دائیرەكان دەكرێت كارمەندێك هەلسێ بە راپەراندنى كارەكە بەمەش كار ئاسانى تەواو دەكرێت بۆ هاووڵاتیان متمانە دروست دەبێت لە نێوان فەرمانگە وهاووڵاتى , بۆیە دەكرێت پەرلەمانى كوردستان پرۆژە یاسایەك دەربكات بۆ ئەوەى سیستەمى كارگێرى ووڵات گۆڕانكارى تێدا بكرێت بۆ ئەم كارەش دەبێت پشت بە مامۆستایانى بوارى بەرێوەبردن وكارگێرى ببەستێ كە لە زانكۆ وپەیمانگاكان وانە دەڵێنەوە توێژینەوەى زانستى ووردى بۆ بكرێت كە سیستەمى بەرێوەبردن بگونجێنن لەگەڵ ووڵاتانى پێشكەوتوو وەك چۆن كۆریەكان یەكەم هەنگاو لە قۆناغى بەرێوەبردنى ووڵات دەستكاریان كرد یاسایى بەرێوەبردنى ئیداریى بوو واتە كارگێرى كە توانى پێشكەوتن بە ووڵات بدات وبیكاتە ووڵاتێكى پیشەسازى لە جیهان ركەبەرایەتى ووڵاتى تر بكات .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست