کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوى دەربەندیخان پیسە.

Thursday, 26/08/2010, 12:00


سەرەراى ئەوەى شارى دەربەندیخان بە ئاوى سروشتى دەور دراوە لەسەر دەریاچەیەك ئاوى سیروانە كەچى تا ئێستا خەڵكى دەربەندیخان ئاوى پیس دەخۆنەوە كە بەكەڵكى خواردنەوە نایەت ئەمەش هۆكارەكەى دەگەرێتەوە بۆ كەم تەرخەمى كاربەدەستانى ئەو شارە كە بیر لەچارەسەركردنى یەكجارى ناكەنەوە بۆ ئاوى خواردنەوە كە ئێستا زۆربەى ماڵەكانى شارى دەربەندیخان ئاوى بیر دەخۆنەوە لە ترسى نەخۆشى ناوێرن ئاوى سیروان بخۆنەوە . بەپێ ئەو زانیارانەى دەست من كەوتووە لەماوەى (4) رۆژدا ئاوى سیروان كە دەگوازرێتەوە بۆ تەنكێ شینەكانى سەرەوە لە دەربەندیخان كە دەكاتە برۆژەى ئاوى ژمارە یەكى دەربەندیخان كە 2/3 دوو لەسەر سێ دانیشتوانى دەربەندیخان ئەو ئاوە دەخۆنەوە كڵۆرى تێ نەكراوە هاوڵاتیانیش بەپیسى خواردویانەتەوە كە ئەو كەسى دانراوە كلۆر بكاتە نێو ئاوە خەریكى ئیمتیحاناتى دەورى دووەم بوو لەو ماوەیەدا كە دەكاتە چوار رۆژ نەیهێشتوو كەسیش كلۆرى بكاتە ناو ئاوەكە بە هۆى ئەوەى بەس خۆى ئیفاد وەربگرێت جا لەبەر ئەوەى كەسێك بە تەنها ئیفاد وەربگرێت دەبێت شارێك بكەین بەقوربانى (90000) نەوەد هەزار دینار بۆ گیرفانى كەسێك كە ئیفادى تەندروستى بۆ كراوە بۆ ئەوەى كلۆر بكاتە ناو ئاوەكە پاكبێتەوە بۆ دەپرسین ئاخۆ ئەم كار لەبەرچى كراوە بۆ خەڵكى دەربەندیخان بێ دەنگ دەبن لەم جۆرە كارانە لە كۆتایدا دەڵێم دەبێت حكومەتى هەرێم بەجدى كار لەسەر دەربەندیخان بكات بۆ پاككردنەوەى ئاوى ئەو شارە و وە كەسى شیاو دابنێت بۆ ئەو كارانە ئیجرائات بكات لەسەر ئەو مەسەلەیە كە پەیوەندى بە بەرژەوەندى گشتیەوە هەیە .
*[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە