مردنى حەمایل خان و كۆبونەوەكانى ئۆپۆزەسیۆن ودەسەڵات
Sunday, 14/08/2011, 12:00
یەكێك لە هۆكارە كۆمەڵایەتیەكان بۆ لەیەك نزیك بوونەوەى دوولایەنى دژ بەیەك كە بووەتە دابە ونەریتى كۆمەڵگا پرسەى كەسایەتیەكانە , چونكە بۆ لەیەك نزیك بوونەوە و دەست ماچكردن و هەواڵ پرسین پرسە رێگایەكە بۆ ئەوەى لەیەكمان نزیك بكاتەوە , جاران دەیانووت ئەگەر لەگەڵ یەكێك بەینتان تێكچووە ئەوا دەبێت لە رۆژى جەژندا ئاشتبنەوە بۆ ئەوەى گەردنتان ئازادبێت وگوناحبار نەبێت , یان دەیانووت فڵانە كەس دایكى یان باوكى یان كەسێكى نزیكى مردووە عەیبە بابچین بۆ پرسەكەى چونكە ئێستا ئەو لێقەوماوە ,بەڵام من ئەم لەیەك نزیكبوونەوەى ئەم بەناو ئۆپۆزەسیۆن و دەسەڵاتە وا دەبینم , چونكە پرسەكەى حەمایل خان بووە هۆى لەیەك نزیكبوونەوەى ئاغاى گردەكەو جامانەسوورەكانى بارزان و ریش درێژە واهابیەكان كە ئێستا هەریەكێكیان بووەتە كاك و كاكەكانش گەورەترین موزایدەى سیاسى كۆمەڵایەتى بەسەر جەماوەرى كوردستان دەكەن , تا دوێنى خۆێنى دەیان گەنجى سلیمانیان لەسەر شەقامەكان رژاندو دەیان گەنجیان برینداركرد كە ئێستا لە نەخۆشخانەكان ولەسەر قەرەوێڵەى مالەكانیان خزمەتیان دەكەن و دەیات گەنجیان تۆمەتباركرد وكردنیان بەتاوانبار بە كوشتن وبرین ,بەڵام بەهۆى پرسەى خانمێك توانرە سەردانیكردنى سەركردە و پەیوەندى تەلەفونى و بریارى دانیشتن بدەن , ئێمە لە ووڵاتێك دەژین پڕەلە داب و نەریتى كۆن و پڕ لە سەركردەى خاوەن فكرى مۆدیرن و عەقڵى نوێ كە بۆ پركردنى گیرفان و خۆ بردنە پێشەوەى دەسەڵات كاردەكەن , من دژى ئەوە نیم كۆبونەوەى هاوبەش لە نیوان لایەنەكانى بە ناو ئۆپۆزەسیۆن و دەسەڵات بكرێت دەبوایە پێش رووداوەكانى 17ى شوبات كە بۆ هۆى شەهید بوونى چەندین گەنج ئەم لایەنانە دەستیان بە كۆبونەوەى هاوبەش بكردایە بۆ ئەوەى بتوانن لە یەك نزیكبنەوە و خوێنى لاواكان بەفیرۆنەدەن , بەڵام كێشەكە ئەوەیە دانیشتنەكان هەمیشە لەدواى كارەساتەكان روودادات كە سەركردەكانیش خۆیان ئەمە باش دەزانن بۆ دەیكەن چونكە بۆ حسابكردنى كەسایەتى و خۆ بەگەورە زانینى یەكتر بەرامبەر بەوى تر هەمیشە گەنجى هەژار وداماوى ئەم ووڵاتە دەكەن قوربانى مەرامە سیاسیەكانى خۆیان بۆ پركردنى گیرفانیان , چونكە لەم ووڵاتەى ئێمەدا عەیبە سەركردەیەك منداڵەكانى لەدەرەوە نەخوێنى و خاوەن باڵەخانەى خۆش نەبێت لە دەرەوە و لە باشترین زانكۆكانى جیهان نەخوێنن ,دەبێت منداڵانى هەژاریش لەدواى دەرچوونیان لە قۆناغى 12ى بنەڕەتى ئێستا وئامادەى جاران دەبێت چاوەروانى لووتفى بەرێزیان بكەن بۆ ئەوەى لە زانكۆ یان پەیمانگایەك ناویان بێتەوە یان لەدواى دەرچوونیان لە پلەیەكى حكومى دامەزرێن.
بۆیە دەڵێم با لەجیاتى مردنى حەمایل خان و لە پێش 17ى شوبات هەمووتان رێك بكەوتنایەو دانیشتنتان بكردایە لەسەر مەسەلەكان و خوێنى گەنجانتان بە فیرۆنەدایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست