بەمەدەنیكردنى كۆمەڵگا
Monday, 09/01/2012, 12:00
كۆمەڵگاى مەندەنى پێناسەى جۆراو جۆرى بۆكراوەو زۆرێك لە زاناكان وفەیلەسوفەكان تێروانینى جیاواز و دیدى جیاوازیان هەیە بەڵام دەتوانى سەرجەم تێروانینەكان لەوەدا كۆبكەینەوە كە بریتیە لە ئازادى را دەربرین و كردنەوەى دەرگاى ووڵات بەرووى دنیادا بوونى دیموكراتیەت لەووڵاتدا. كاتێك كۆمەڵەكەسێك یان چەند كەسێك گرووپێك یان رێكخراوێك دروست دەكەن بۆ چارەسەركردنى كێشەیەك یان داكۆكیكردن لەماف وئازادى هاوڵاتیان ئەوا هەنگاوەكانى بەمەدەنیكردن دەست پێدەكات .ئێمە لەم ووڵاتە خاوەن سەدان رێكخراو و گرووپى جیاوازین كە هەریەكەوە بەجۆرێك كار دەكات بەڵام گرنگ ئەوەیە گیانى خۆبەخشى لەهێزى كاركردنیان بێت بۆئەوەى كێشەكان و نهێنیە شاراوەكان بخەنە روو وەك ئەوەى هاووڵاتیان نایزانن لاى چەند كەسێكەئەمان ئاشكراى دەكەن, یەكێك لە بنەماكانى رێكخراوەكانى مەدەنى پێدانى هووشیارى و زانیاریە بە خەڵك هەوڵدان بێت بۆ چارەسەركردنى كێشەكان و خستنەرووى كێشەكان بێت. بەڵام ئەمرۆ لە كوردستان بەتایبەتى وعێراقدا سەدان رێكخراوى مەدەنى بوونى هەیە هەریەكە لەژێرناوێك كاردەكات بەڵام هەموویان ملكەچن بەحزب و ململانێ حزبایەتى دەكات و بەرژەوەندیەكانى حزب لەسەروو بەرژەوەندى گشتى وخەڵك دادەنێن.
بەمەدەنیكردنى كۆمەڵگا بە رێكخراوەكان بەتەنها ناكرێت بۆیە دەبێت پەرلەمان رۆڵى خۆى ببینێت لەدەركردنى یاسا ورێكخستنى یاساكان بۆ بەرژەوەندى گشتى, لایەنى جێ بەجێ كاریش كارى جدى لەسەر بكات, لەپێناو بەدیهێنانى ئامانجە مرۆڤیەكان كە مافى تاك فەراهەم بكات لەرووى كۆمەڵایەتى وئابوورى وكلتورى بەرنامە رێژى باش بكات, كاتێك كۆمەڵگا بەمەدەنى دەبێت كە دیموكراتیەت یەكێك بێت لەبنەماكانى كار ئازادى تەواو بەتاك بدرێت دادپەروەرى كۆمەڵایەتى بۆ هەموومان بێت, بەمەدەنیكردنى كۆمەڵگا پابەندە بەیاساكانى جیهان و كرانەوەى بەدونیاى نوێ و زانستى نوێ دەبێت لەرووى پەروەردەیى قۆناغى نوێ بنێن بۆ ئەوەى بتوانین داهێنانى نوێ وزانستى ونوێ و بابەتى نوێ فێرى ڕۆڵەكان بكەین گۆڕانكاریەكان بەخێراى دەرۆن بۆیە ئێمەش پێویستمان بەهەنگاوى خێرایە نابێت لەگەڵ هەنگاوەكانى بەمەدەنیكردن ئاداب ونەریتى كۆمەڵایەتى خۆمان لەبیربچێت چونكە هەموو كۆمەڵگایەك نەریتى خۆى جیاوازە ئەوەت سینیەكان لەگەڵ ئەو هەموو گۆڕانكاریانە و زانستى نوێ بەڵام نەریتى ووڵاتى خۆى دەپارێزێت كۆریەكانیش بەهەمان شێوە ئەوروپیەكانیش ساڵانە مەراسیم وڤستیفاڵ بۆ نەریتەكانى خۆیان ودەكەن كلتوریان لا خۆشەویستە رێزى لیدەگرن بۆیە لەگەڵ گەشەسەندنى كۆمەڵایەتى هێنانى تەكنەلۆژیا مەدەنى بوون هەنگاوى خۆى دەنێت .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست