كێ گەندەڵە؟ - بەشى یەكەم
Thursday, 10/11/2011, 12:00
گەندەڵى : بریتیە لە بەهەدەربردنى موڵكى گشتى لەبەرژوەندى تاكە كەسدا یان دەرچوون لەیاسا وریساكان لەبەرژەوەندى كەسێتى. كێ گەندەڵە مەبەست لێ كەسەكانى نێو كۆمەڵگایە كە لەبەرژەوەندى كەسێتى خۆیان كاردەكەن هەمیشە دەست كەوتەكان بۆ خۆیانە و بە چاوى برسێتى دەرواننە خەڵك .
سەرەتاى دروستبوونى گەندەڵى دەگەرێتەوە بۆ ساڵى 1992 كە لەدەست پێكى خۆئامادەكردن بوو بۆ هەڵبژاردنەكانى كوردستان لەو ساڵەدا, ئەو كات خەڵكى كوردستان تووشى برسێتى و نەمانى خواردن بوبووە بۆیە لایەنە سیاسیەكان ئەو هەلەیان قۆستەوە بەدابەشكردنى خۆراك بەسەر خێزانە هەژارەكان لەپێناو بەدەست هێنانى دەنگدا بۆ ئەوەى زۆرترین دەنگ بەدەست بهێنن ئەمە سەرەتایەكى باش بووە بۆ سەركردە سەربازى و سیاسیەكانى حزبەكان بە تایبەتى پارتى ویەكێتى لەو ساڵەدا برینى تەلى كارەبا وشارەكان و ئاودیوكردنى شۆفڵ و سەروەت وسامانى گشتى بۆ ئێران قۆناغێكى ترى دەست پێكى گەندەڵى بوو لە كوردستان , بوونى شەرى ناوخۆ یەكێك بوو لە ململانێ یەكانى گەندەڵى و دەست كەوتى زیاتر بۆ حزب و كەسەكان وبەربرسەكان ئەو بەربرسانەى تا دوێنى نان نەبوو بیخۆن ئێستا یەكێكن لەدەولەمەندەكانى جیهان و خاوەن پارەیەكى زۆرن لەم ووڵاتە , شەر سەتاى كۆمەڵگاى كوردى گۆرى سەركردەكانى فێركرد دەیان وسەدان پێشمەرگە بنوسن كە بوونیان نەبوو مووچەكەیان بۆ خۆیان ببنە , سەرۆكەكانى حكومەتى سلێمانى وهەوڵیریش سەدان دیوەخخان و كوێخایان لە كوردستان دروستكردو زیندو كردوە بۆ ئەوەى دەیانویست كۆمەڵگاى كوردى بگەرێننەوە بۆ سەردەمى كویڵایەتى و دەربەگایەتى , كە كەسەنزیكەكانى خۆیان بۆنە دەربەگ و كوێخاى گوند و شارەكان .لەو سەردەمەدا واتە شەرى ناوخۆ بردنى خانووى كادیرەكانى پارتى لەلایەن یەكێتى دەركردنیان بۆ هەولێر بەهەمان شێوە بردنى خانووەكانى كادیرانى یەكێتى لەلایەن پارتى ودەركردنیان بۆ سلێمانى قۆناغێكى نوێ دیاردەى گەندەڵى بوو , لەدواى ئەوقۆناغەش پێدانى پلە و وەزیفەى ئێدارى بە بەرپرسەكان و كەسانى نزیك خۆیان وەك خانەنشین كردنیان بەپلەى وەزیر وبەریوبەرى گشتى و جێگر وەزیر هەنگاوێكى نوێ بوو , دابەشكردنى زەوى بەهەدەربردنى موڵكى گشتى و پێدانى زەوى بەسەر پێمەرگە و حمایەكانى خۆیان و خانەقا وتەكیەكانى خۆیان كە دروستیان كردبوو پرۆسەى گەندەڵى لە كوردستان قوڵ تر كردەوە بە جۆرێك كەس نەیدەتوانى رێگرى لێبكات بەڵكو هەموان لەبەرژەوەندەى خۆیان هاوكارى یەكیان دەكرد بۆ ئەوەى زۆرترین دەستكەوتیان بەربكەوێت .هەر لەسەرەتاى ساڵەكانى سەرهەڵدانى دیاردەى گەندەڵى لە كوردستان پارتى ویەكێتى سەدان پلەى وەزیفیان دا بەكەسانێك كە شایستەى ئەو پلە وەزیفیانە نەبوون وەك دانانى بەرێوبەرى پۆلیس كە نەخوێندەوارى هەبوو نە كولیژى سەربازى تەواو كردبوو , دانانى بەرێوبەرى ناحیەى كە خاوەن كولیژى یاسا نەبوو كە ئەمەش پێچەوانەى سیستەمى بەرێوەبردنى ئیداریى وكارگێرى ووڵات وقانوونى حكومرانیە چونكە بەرێوبەرى ناحیەكان دەبێت دەورى دادوەر ببینێ .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست