ئاسایشى دەربەندیخان 4 كتێب تەڵقین قەید دەكات
Sunday, 23/10/2011, 12:00
لەم هەفتەیەدا ئاسایشى دەربەندیخان لە رێگەى دوو كارمەندى ئاسایش دەچنە نێو كتێبخانەى گشتى دەربەندیخان بەبێ پێدانى ناسنامە و دانانى هیچ بەڵگەیەك چوار كتێب دەبن, لەكاتێكدا كارمەندانى كتێبخانە نكۆڵى لەپێدانى كتێبەكان , بەڵام كارمەندانى ئاسایش سوورن لەسەر بردنى كتێبى (بەهائۆڵڵا ژمارە 200\203 وقسس اكتاب المقدس ژمارە 310\1 لدى اسئلە كپیرە ژمارە 310\26 بهااللە ژمارە215\234 كە سەرجەم كتێبەكان لەسەر دینى بەهائین, ئەمەش لەدواى ئەوەى كە مەلاكان وچەند كەسایەتێكى حزبە ئیسلامیەكان سكاڵایان لەسەر ژنێك تۆمار كرد بە تۆمەتى بڵاوكردنەوەى ئاینى بەهایئ , پرسیارەكە لێرەدایە ئاخۆ ئاسایش لە جیاتى پاراستنى هێمنى و بێلانى لە بیروباوەرەكان بە جیاوازى ئاینى كەچى برادەرانى ئاسایش خۆیان خزاندە نێو ململانێ ئاینى وبیروباوەركان , هەروەها بردنى كتێب و لەناوبردنى یان وتەڵقینكردنى كتێب واتە تەڵقینكردنى مرۆڤەكان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست