کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خانەقین لە رابردوو ئەمرۆدا لە رووى ئابوریەوە

Monday, 21/11/2011, 12:00




شارى خانەقین لەرووى جوگرافیاو سروشتى ناوچەكەى هەمیشە رێگاى بازرگانى بووە؟ یان شوێنێك بووە بۆ بازرگانى كردن تێدا, لەسەرەتاى ساڵى نۆسەدەكانى سەدەى بیست كە حكومرانى عێراق تازە دادەمەزرا خانەقین یەكێك بوو لە شارە پر ئابوورى و داهاتەى نێوان عێراق و ئێران وناوچەكە هەرلە بەر ئەوەش بوو كە ئەوشوێنە گرنگى خۆى هەبوو لە رووى سیاسى و ئابوورى كە بووە شوێنى ملمڵانێ لایەنە سیاسیەكان و چەندین سەركردەى حزبە سیاسیەكانیش لەو شارە دروست بوون . دەگەرێنەوە دەڵێن لەشارى خانەقین جوولەكەكان هەمیشە بووە ناسرابوون كە زۆرترین داهاتیان هەبووە لە رووى بازرگانى .ئەوانە لیهاتووى خۆیان و بیركرنەوەیان بۆ داهاتووى شارەكە بووە, جگە لە رووى بازرگانى خانەقین ناوچەیەكى گرنگى ئابوورى عێراق بووە ئەویش بەهۆى بوونى نەوت لە ناوچەكانى نەفتخانە كە نەك عێراق بەڵكو ئێرانیش سوودى سەرەكى لەو كیڵگانە بینیوە بەهۆى هاوسنورى لە خانەقین . هەورەها ئەم شارە هاوسنورە لەگەڵ ووڵاتى ئێران كە هۆكارێكى گرنگ بووە بۆ بازرگانى كردن و هاتوچۆكردنى گەشتیاران بێگومان بازرگانى كردنى سنوورەكان جگە لە هاوردە وناردەنى داهاتێكى گۆمرگى زۆرى بۆ هەردوو ووڵات تێدایە بەڵام شارى خانەقین بێبەشە لەو داهاتوو. لەرووى خزمەتگوزارى شار وەك پێویست ئاورى لینەدراوەتەوە لە جوانتركردنى شار وهەلى كار و نەمانى بێكارى لەلاى گەنجان و وە دەرخستنى هێزى كاركردن لەنێو بازار و وە بەرهەمهێنان كە ببێتە سەرچاوەى داهاتى تاك , ئێستا خانەقین بووەتە خۆراكى نێوان حكومەتى مەركەزى و حكومەتى هەرێم خەڵكەكەى لە چاوەروانى گەڕانەوەى كوردستانن و بەغدادش چاوى لە نەوت وداهاتى زۆر وزەبەنى خانەقینە , هەمیشە ئەو شارانەى لەرووى بازرگانیەوە گرنگیان هەبووە بێ بەش نەبوون لەململانێ سیاسى و تەنانەت كۆمەڵایەتیش بۆیە خانەقینەیەكان خەباتیان زۆر لەو پێناوە كردووە ئەمەش لەروانگەى هەستكردن بووە بەبەرپرسیاریەتى نشتیمانى ونەتەوەى, بەڵام خانەقین جگە لەنەتەوەى كورد عەرەب وتوكمان و جوولەكان مەسیحى تێدا ژیاوە كاروان سارا بووە بۆ دامەزراندنى شارستانێتى عێراق و هێنانى شارستانێتى نەتەوە وووڵاتى درواسێ لە رووى كۆمەڵایەتى وئابوورى وپەروەردەى .ناكرێت خانەقین بەبەستینەوە بە ئابوورى چونكە ئەو شارە لەرووى گەشەكردنى پەروەردە ورۆشنبیرى وشارستانیەت لەپێش شارەكانى ترەوە بووە هەمیشە پێشەنگ بووە بەڵام باسى ئەمجارە لەسەر ئابوورى خانەقینە وەك شار و وەك رێگایەكى بازركانى كە سوود وقازانجى بۆ ووڵات هەیە بەڵام خۆى بێ بەشە لە حزمەتگوزارى كردن و بنەماكانى شارستانى.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە