کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەزارەتى شارەوانى لێكۆلینەوەى لەسەر ئاوى خوادرنەوەى دەربەندیخان دەكات

Tuesday, 18/09/2012, 12:00




لەدواى ئەوەى بابەتیكم بەناو نیشانى (حكومەت دەربەندیخان بایۆ تیرۆریزم دەكات) بڵاو كردووە كە سەرجەم زانیاریەكان لەلایەن كەسێكى دلسۆز و نشتیمان پەروەرەوە پێم گەیشت دوابەدواى بڵاوبونەوەى لەلایەن پەرلەمانتارى لیستى گۆڕان(كاك دڵشاد حسین) بەدواداچونكراو بۆ نوسینەكەم و ڕاپۆرتێكى دا بەوەزیرى شارەوانى وگەشتوگوازر كە لیژنە دروست بكەن بە مەبەستى راستى و دروستى زانیاریەكان لەبەروارى 17-9-2012 لیژنەیەك لەوەزارەت و بەرێوبەرایەتى ئاوى دەوروبەر سەردانى هەردوو پاڵاوگەى ئاوى خواردنەوەیان كرد لەدەربەندیخان بۆیان دەركەوت سەرجەم زانیاریەكان راستن كەلیژنەكە بریارى دا جارێكى تر ئاوى دەربەندیخان ببرێتەوە بۆ تاقیگە وسمپڵى لێ وەربگیرێت لەئاوى سیروان و ئاوى ناو تەنكێكەكان هەروەها لیژنەكە تێبینى زیاترى نوسیى لەسەر پرۆژەكە وەكو هەندێ مادەى كیمیاى رێژەكەى بەرزبووە كە لەناو ئاوەكەدا هەیە لەدواى فەحس دەركەوت زیانى هەیە بۆ مرۆڤ هەروەها رێژەى كاربۆنى ئەكتیف كە هێنراوە بۆ فلترەكان كەم بووە بەپێ ستاندەرى جیهانى كە دەبوو بەرزى یەك مەتر یان 90 سانتیمەتر بێت ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى كۆمپانیاى ویى كەى فلتەر كاربۆنى دابین نەكردووە بۆ پرۆژەكە و پارەكەشى وەرگرتووە, لەلایەن پارێزگاى سلێمانى بریار درا (لمى) دوكان بگوازنەوە بۆ پاڵاوگەكانى دەربەندیخان بەڵام لەلایەن لیژنەكەوە ئەو لمە رەفز كراوە چونكە لە تاقیگە دەرنەچوو لەكاتێكدا لیژنەكە جەختیان لەسەر لمى پرۆژەكە كردووە چونكە قۆناغى لم زۆر گرنگە بۆ ئەوەى فلتەرى كاربۆن بەهێز تربكات وە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆى لەكارخستنى بەڵام پارێزگاى سلیمانى سوورە لەسەردانانى ئەولمە بریارى داوە كە دابنرێت.
هەرچەند جێگەى دڵخۆشیە لیژنەكانى وەزارەت بەدواداچوون بكەن بۆ نوسین وراپۆرتەهەواڵەكان بەڵام ئەوەى نیگەرانیە ئەوەیە بەهەدەردانى موڵگى گشتى و داهاتى میللەت لەلایەن چەندە كەسێكەوە نەبوونى سیستەمى بازرگانى وكۆمپانیاكان هۆكار گەلێكەن بۆ ئەوەى پارەى نەخت بدزرێت بەپێ زانیاریەكان لەدواى ئەوەى سكاڵا تۆمار كراوە لەسەر كۆمپانیاى UK فلتەرى بەریتانى هێزەكانى پۆلیس لەناو فرۆكەخانە دەست بەسەریان كردن بەڵام لەلایەن قونسوڵگەرى بەریتان ئازاد كران و بە حكومەتى هەرێمیش ووترا بۆتان نیە هاوڵاتى ئێمە بگرن ئمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات هەرێمى كوردستان و عێراقیش تاوەكو ئێستا خۆیان خاوەنى سەروەرى ئەم ووڵاتە نین سەرجەم كایە گرنگەكان بەدەستى ئەمریكا وبەریتانیا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە