لەدهۆك 13 قوتابى دەستگیركرا
Monday, 16/01/2012, 12:00
لەشارى دهۆك 13 قوتابى دەستگیركرا كە چەند رۆژێك پێشتر ئەم قوتابیان هاتنە سەرشەقام و داواى هاوكاریان كرد لە لایەنە پەیوەندیدارەكان كە بەدەمیانەوە بچن و چونكە ژوورەكانیان لەبەشى ناوخۆى لەكاتى باران بارین پڕبووە لە ئاو ئەوانیش شوێنى خەوتن ونان وخواردن و خوێندنیان نەماوە بەڵام لەجیاتى ئەوەى لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدەم داخوایەكانیانەوە برۆن هاتن 13 قوتابى لەبەشى ناوخۆیەك دەستگیردەكەن, كاتێك ئەم هەواڵم بیست بیرمكردەوە ئاخۆ لەشۆرشى قوتابیانى فەرەنسا حكومەتى ئەوكاتەى فەرەنسا 13 قوتابى دەستگیر كرد لەكاتێكدا قوتابیانى فەرەنسا یەكێك لەدروشمەكانیان كە بەرزیان كردبووە داواى ئازادى سێكیسیان دەكرد بەڵام ئەوانەى شارى دهۆك داواى خزمەتگوزارى وشوێنى حەوانەوەیان دەكرد , تۆبڵى لەبووجەى ئەم حكومەتە وهەرێمەى خۆمان ئەوەندە پارەمان نەبێت نەتوانین بەشى ناوخۆیەك چاك بكەین بەڵام دەتوانین بەساڵێك دەیان یەكەى نیِتەجێبوون بە كۆمپانیاكان بفرۆیشن وپارەكەى لەئەوروپا سەرف بكەین, ئاخر سەیرە ئەم حكومەتە بتوانێ 13 قوتابى بەشى ناوخۆى دەستگیر بكات بەڵام تاوەكو ئێستا نەیتوانیوە تاوانبارەكانى 17 ى شوبات بداتە دادگا و دەستگیریان بكات , كاتێك هەواڵەكەم بیست بەهاورێ كانم ووت تۆبڵى ئەو قوتابیانە دەستیان هەبوبێت لە سووتاندنى بارەگاكانى یەكگرتوو و شوێنى مەى فرۆشەكان یان تۆبڵى قوتابیەكان بەردیان گرتبێت بیناى پارێزگاى دهۆك دەیان پرسیارى تر كە بەمێشكمدا هات, ئافەرین حكومەت ودەسەڵات بۆ خۆتان و بەرێوەبردنى ووڵاتان كە چۆن ئازان رۆڵەى خێزانى هەژار لەبەشى ناوخۆى دەردەهێنن و لەجیاتى بەشى ناوخۆى دەیانبەن بۆ زیندان لەجیاتى نان خواردنى ئێوارە و داگیرسانى سۆپا بۆیان بەشەق و زل لیاندەدەن ,
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست