خانەقین لە نێوان ململانێ سیاسیەكاندا
Monday, 19/12/2011, 12:00
پێگەى جوگرافیاى شارى خانەقین و پێگە ئابوورى یەكى لەگەڵ رووداوەكانى رۆژدا گۆڕانكارى گەورەى بە خۆیەوە بینیوە, مێژووى ململانێەكان دەگەرێتەوە بۆ سەرەتاى ساڵانى نۆ سەدەكانى سەدەى رابردوو , كە خانەقین خاوەن رۆشنبیرى و كەسانى رووناكبیر بوو خوێندنەوەى ئەوان بۆ رووداوەكانى رۆژگار كاریگەرى لەسەر توێژى كۆمەڵگا هەبوو , ئەوان سەرتاى ململانێ سیاسیان لەگەڵ ئینگلیزەكان دەستى پێكرد كە هوشیارى خانەقینیەكان جوڵانەوەى قوتابیان لە دژى ئینگلیزى و خۆپیشاندانى قوتابیانى ئامادەى و ناوەندی لە دژى وانەى ئینگلیزى هەنگاوێك بوو بۆ سەرەتایەكى نوێ ململانێ سیاسى لە نێوان عێراقێكى كۆمارى و كوردستانێكى بن دەستدا هەمیشە لە مێژووى ژیانى سیاسى خانەقین كورد باڵاترین دەسەڵاتى تێدا هەبوو بۆیە گرنگى خانەقین جگە لە بوارى ئابوورى ونەتەكەى گرنگى بازرگانى و سنورى بووە لە نێوان حەمرین و باشووردا كە بەستنەوەى دوو خاكى جیاواز و دوو نەتەوەى جیاواز بووە لە عێراقدا , ئەمرۆش دەسەڵاتدارانى عێراق دەیانەوێت بە كۆمەڵێك بریارى سیاسى وەك لابردنى ئاڵا و دەست خستنە نێو كاروبارى شارو دژایەتیكردنى ئەنجومەنى دیالە بۆ خزمەتكردنى شارە بەردەوامى دەبێت و دەبێتە فاكتەرێكى گەورەى ململانێ یەكان ئەوەى ئەمرۆ عەرەبەكان بەرامبەر بە جەلەولا دەیكەن هەنگاوەیەك بۆ سەركەوتنیان بەسەر خانەقیندا , هەرێمى كوردستانى خۆشمان تاوەكو ئێستا وەك پێویست نەیتوانیوە خزمەت بەو شارە بكات, لە بەغداش كارى جدى لەسەر نەكراوە , كەمى ژمارەى دانیشتوانى شارى خانەقین لەچاو ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاى دیالە فاكتەرێكى ترە بۆ دەست خستنە نێو كاروبارەكان و یەك دەنگى لایەن سیاسیەكان بەرژەوەندى حزبى لە پێش بەرژەوەندى گشتى ونەتەوەى هۆكار بۆ پەك خستنى خانەقین , گەڕانەوەى ئەو شارە بۆ كوردستان دەتوانى ئازارى خەڵك و كێشەكانى كەم بكاتەوە , كاریگەرى مەزهەبى وئاینى بەشێكى ترى هۆكارە سەرەكیەكانى نێو ململانێ سیاسیە پێكهاتەى شار لەرووى مەزهەبیەوە تێكەڵەیەك لە نێوانە سوونى وشیعە كە ناحەزانى شار چەندین جار بەهۆى تەقاندنەوەى مزگەوت وحوسینیەكان ویستیان گەورەترین ململانێ لەو شارە دروست بكەن و ئاژاوە ودووبەرەكى بخەنە نێو پیكهاتەكانیوە , یەكێك لە بۆشایە گەورەكانى ئەم شارە لەرووى سیاسیەوە نارێكى ووتارى سیاسى و هەلوێستى سیاسیە بەرامبەر بە عێراق و دیالە ئەویش بەهۆى ململانێ حزبەكانى كوردستان كە نەیانتوانیوە هێزى خۆیان رێكخەن و ببنە فاكتەرێكى گەورە بۆ شار ودانیشتوانەكەى كە ئامانجى سیاسى خۆیان بەدەست بهێنن بۆ بەرژەوەندى نەتەوە وووڵات.
j
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست