دەربەندیخان شارێكى بێ خاوەنە..
Friday, 19/08/2011, 12:00
.
یەكێك لەشارە دڵگیر وخۆشەكانى كوردستان خاوەن ناوچەیەكى گەشتوگوزارى دڵگیرە , مێژووى دروستبوونى لەساڵى 1957 بۆ 1961 دەگەرێتەوە ئەو كاتەى حكومەتى عێراقى بریارى دا دەریاچەیەك دروست بكات لەسەر ئاوى سیروان و بۆ سوود گەیاندن لە رووى خزمەتگوزارى كارەبا و گلدانەوەى ئاو بۆ كشتوكاڵ , هەر لەو ساڵدا حكومەتى عێراقى دوو تونێلى دروستكرد یەكێك تایبەت بۆ سەر دەریاچەكە ئەوى تریان تایبەت بوو بەرێگاى سەرەكى نێوان سلێمانى وبەغداد, كە بەرێگایەكى ستراتیژى بازرگانیش دادەنرێت .لەسەردەمى حكومەتى بەعسدا ئەم شارە هەمیشە لانكى پێشمەرگە بووە بەهۆى نزیكى شارەكە لە ناوچەكانى قەرەداغ و شاخى زمناكۆ وبەمۆ وزەردە وگوڵان ،لەدواى ساڵى 1991 ڕاپەرینەكەى كوردستان دەربندیخان كرا بە مەڵبەندى كەركوك و پارێزگارى كەركوك لەوێ دەوامى دەكرد لەو كاتەدا ئەم شارە سەدان خێزانى كەكوكى وخانەقینى و دەیان بەرپرسى ئیدارى روویان تێكرد ئەو بەرپرسانە لە خۆشترین شوێنى شار نیشتەجێ بوون كە پێ دەوترێت كەمپى خوار یان گەڕەكى سیروان كە سەرجەم خانووەكانى حكومین و نابێت تاپۆ بكرێت بەڵام ماوەیەك بەرپرسەكان لە هەوڵى ئەوەدا بوون تاپۆى بكەن بەڵام گەنجانى شار بەهۆى فشارەوە نەیانهێشت تاوەكو ئێستاش ئەو بەپرسانە لەوێن و بوونەتە خاوەنى خانوەكان لەوكاتەدا سەرجەم دامودەزگاكان وبەرێوبەرایەتیەكان كرانەوە و خەڵكى شارى دەربندیخانیش بێ بەش بوون لەبەرپرسیارێتى كە زۆربەیان خاوەن بروانامە و شایستەبوون , لەدواى روخانى حكومەتى بەعس و گەڕانەوەى خەڵكى بۆشارەكانى كەركوك وخانەقین , گۆرینى ناوى كەركوك بۆ گەرمیان بردنى سەرجەم دەزگاكان ,شارى دەربندیخان و دانیشتوانەكەى هەوڵیان دەدا لەرووى ئیداریەوە بگەرێنەوە بۆ سەر سلێمانى لەبەر ئەوەى لەوماوەیەدا خەلكى شار بەرپرسیاریتى نەبوو لەلایەن خەلكى ترەوە سەرجەم بەرپرسیارێتیەكان كۆنترۆڵ كرابوو كە زۆربەى بۆ بەژوەندى كەسێتى بەكاردەهات بۆیە هەوڵى جدى درا دەربەندیخان بگەرێتەوە سەرسلیمانى و گەرایەوە , بەڵام ئێستا ئەو شارە بەبێ خاوەنى ماوەتەوە و سەرجەم دامودەزگاكانى خزمەتگوزارى لەلایەن كەسانى دەرەوەى شار بەرێوەدەبرین كە خەمخۆر نین بۆ شارەكەو ئیشەكەى خۆیان و لەئاست بەرپرسیارێتى تەواو نین و بەرژوەندى كەسى بەكاردێنن بۆ خۆیان ئەوانیش ئەم دامودەزگایانەیە :
قائیمقام خەڵكى شارى كفریە لەگەڵ دەست بەكاربوونى لەشارى دەربەندیخان لەدواى ماوەیەكى كەم رۆیشت بۆ لوبنان بۆ خوێندن كە ئاگاى لەئیش وكارەكان نەبوو وراستەوخۆ لەناوخەڵكەكە نەبوو هەروەها رۆژانەش لەدواى سەعات (9:30)دەێت بۆ دەوام ورۆژانە لە كفریەوە دێت كە ناتوانێت چاودێرى دەمودەزگاكان بكات لە كاتى كردنەوەى دەوام بۆ دواكەوتن و نەهاتن وئیجراتى نیە لەبەر ئەوەى خۆى ووجودى نیە لەوشارە ئێستا لە لوبنان دەخوێنى دەربەندیخانیش بە وەكالەت دەچێت بەرێوە.
بەرێوبەرى پەروەردە خەڵكى شارەزوورە و ماڵى لەسلێمانیە لەیەكەم ساڵى هاتنى بۆ دەربەندیخان پۆلێك دەرچووى شارەزوورى ناوچەكەى خۆى دامەزراند كە لە دەربەندیخانیش دەیان دەرچووى زانكۆ وپەیمانگا هەبوو لە چاوەروانیدا بوون رۆژانە لە سلیمانیەوە دێت لەدەوامدا رێك وپێك نیە و ناتوانێت لە رووى ئیداریەوە كارى خۆى بكات لەكاتێكدا ئەندامى مەكتەبى سكرتاریەتى یەكێتى مامۆستایانە لە ئیش وكارەكانیدا حزبایەتى پێوەدیارەو ئیشەكانى لەبەرژوەندى حزبدایە لەدەربەندیخانیش دەیان مامۆستاى شایستەو لیهاتوو هەیە لەبەر حزبى بوون نایكەن بە بەرێوبەرى پەروەردە چونكە مەڵبەندى یەكێتى لەپشت نیە لەم ماوەیەدا چەند بەرێوبەرێكى قوتابخانەكان گۆڕان كە لە شارێكى ترەوە هاتووبوون كران بە بەرێوبەر و شاسیتەى ئەوە یلەیە نین وەك بەرێوبەرى ئامادەى دەربەندیخان.
سەرۆكى شارەوانى خەڵكى شارەزوورە پیشتر لە هەڵەبجەى تازە سەرۆكى شارەوانى بووە یەكێكە لە لاوازترین و كەمتەرخەمترین و نەشارەزاترین سەرۆك شارەوانى لەبەر كەم تەرخەمى هێنایان بۆ دەربەندیخان لەم ماوەیەدا لەلایەن چەند سەرچاوەیەكى باوەر پێكراوەوە ووتیان (25) پارچە زەوى دابەش كردووە بەسەر خزم كەسەكانى خۆى و كادیرەكانى یەكێتى كە لەكاتێكدا سەدان خەڵكى شارى دەربەندیخان بریارى زەوى وەرگرتنیان هەیە لە چاوەروانیدان ئەم كاربرایە لە ئاڵوگۆرى ئیداریدا هاتووە لەجیاتى ئەوەى حكومەت ئاڵۆگۆەكان باشتر بكات بۆ چاكسازى كەچى خراپترى كرد و دەربەندیخانى لەشارێكى دڵگیرەوە كرد بە شوێنێكى ناخۆش پیس كە هەموو شتێك بە ئیهمالى دەچێت بەرێوە , ئەم سەرۆك شارەوانیە بیناى شارەوانى كردوە بە دیوەخانى عەشایرەیى وادەزانێ لە دسكەرە دەژێت ,
بەریوبەرى پۆلیس خەڵكى شارەزوورە بۆ ماوەى 45 رۆژە هاتووە پارچە زەویەكى وەرگرتووە وئیستا نقل بووە یەكێكى تر هاتووە ئەویش خەلكى شارەزوورە خاوەن دوو ژنە ئاگاى لە ئیشى ناوشار نیە و ناتوانێت كارەكانى بەریوە ببات لەكاتێكدا خەلكى شار هەیە هەمان پلەو هەیە بەڵان ناكرێت بە بەرێوبەرى پۆلیس .
شایەنى ووتنە ئەوانەى باسم كردووە بەشێكى داموودەزگاكانى حكومەت لە ناو دەربەندیخان زۆر شتى تر هەیە باسى بكەین لەسەریان بەڵام چاوەروان بن لە سەر زۆر دامودەزگاى تریش قسەمان هەیە ئەوەى ماوەتەوە بیڵێم ئەوەیە یەكێتى نیشتمانى كوردستان بەرپرسى یەكەمە لەو گرفتانە چونكە هەمووى بە فلتەرى ئەودا تێدەپەرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست