شرناخ و دەسەڵاتى ئیسلامى توركیا
Friday, 30/12/2011, 12:00
لەمێژووى دروستبوونى ئاینى ئیسلامدا هەمیشە میللەتى كورد یەكێك بووە لە قوربانیەكانى ئەو ئاینە. سەرەتاكەى بەتوندوتیژى دەستى پێكردو كۆتایەكەشى هەربەهەمان نەفەس تەواو دەبێت, یەكێك لەو تاوانەى كە بەرامبەر كورد لەپێناو ئیسلام كراوە ئەنفالە كە ووشەیەكە لە ئایەتى نۆیەمى قورئاندا هاتووە سەرەتاى ئەو كارە لەسەردەستى عمرى كورى خەتاب بووە كە مێژوو نوسان دەگێرنەوە كە ناوچەى شارەزوورى ئێستا بەركەوتووە چونكە هاووڵاتیانى ئەو ناوچەیە بەزۆر كران بە ئیسلام و خۆیان بەدەستەوە نەدەدا و چاونەترس بوو ئازابوون بۆیە هێزەكانى داگیركەرى ئیسلام ئەنفالیانكردن , سەردەمى عوسمانیەكان یەكێك بووە لەپركێشەكان بۆ ئێمەى كورد چونكە هەمیشە ئیسلامیەكانى توركیا دووبەرەكى و هاژاوە و سیخوریان بەسەر ئەم میللەتەوە داناوە وەك چۆن ئێستا حزبە ئیسلامیەكانى لاى خۆمان گۆرانیان بەسەردا دەڵێن و بە پیاو چاك و لە خواترس ناویان دەبەن وەك ئەوەى دەوڵەتى توركیاى ئیسلامى هەموو مافێكى بە میللەتى كورد داوە و كە پێشتر نەبووە ئەمەش وەك بڵى ئازایەتى ئیسلامیەكان بووە, دەوڵەتى ئیسلامى توركیا بە هێزى پارە و سیخوریكردن بۆ دەوڵەتان توانى عبداللە ئۆجەلانى سەركردەى كوردى باكوور زیندانى بكات تاوەكو ئێستالەزیندانەكانى توركیایە و تەنانەت سەردانیكردنیان لەقەدەغەكردوە , كەچى كاكى ئۆردوغان شەر لەپێناو عەرەبەئیسلامیەكان دەكات وماف بە كوردەكانى خۆى نادات مافەكانى مرۆڤ پێشێل دەكات لەماوەكانى رابردوو هێزەكانى توركیا بەچەكى كیمیاویى گەریلاكانى كوردیان كوشت وقەتلوعامیان كردن وەك چۆن لەساڵى 1938 جینۆسایدى دەرسیمیان كرد وخەڵكى بێ تاوانیان كوشت,پێشتر ولەماوەكانى پێشوو توركەكان ناوچە سنوریەكانى كوردستانیان تۆپباران كردو دەیان هاووڵاتى گوند نشینیان كوشت رۆژانەش لەناو خاكى كوردانى باكوور هەزاران كورد بەرچاوى خەڵك ومیدیاكانەوە زیندانى دەكرێت وپەلكێشە دەكرێت , لەسەروبەندى هەڵبژاردنەكانیش چەندین ئەندام پەرلەمان زیندانى كران لەكاتێكدا ئەم ووڵاتە دەیەوێت ببێت بە ئەندامى یەكێتى ئەوروپا بەڵام ئامادەنیە ماڤ بە هاووڵاتیانى خۆى بدات گەنجانى كوردى باكوور بێكارن و بەدەست هەژارى دەناڵێنن سەدان ئافرەت وكچى جوانى كورد زیندانى دەكران لە نێویاندا لەیلا زاناى پەرلەمانتار وسیاسەتمەدار بەس لەبەر ئەوەى بە كوردى سوێندى خوارد زمانى كوردى كەس ناتوانێت قسەى پێ بكات و كوردەكان ناسنامەیان بەزۆر كراوە بەتورك ,
ئێستاش كوشتنى دەیان گەنجى شرناخ پێمان دەڵێت دەسەڵاتى ئیسلامیەكانى توركیا چاوەروانى زیاتریان لێدەكرێت وەك چۆن رۆژنامەنوسانیان زیندانى دەكرد كە تەنها قەڵەمەكانیان كارى دەكرد ئەمرۆش گوندنشینەكانى سەرسنور دەكوژن كە خەریكى كارى خۆیانن و دەیانەوێت بژیوى ژیانیان پەیدا بكەن لەكاتێكدا ئەم ووڵاتە بانگەوازى ئاینى ئیسلام دەكات وخۆى بە خاوەنى ووڵاتە عەرەبیەكان دەزانێت وشەریان لە پێناو دەكات داواى ماڤى مرۆڤ وئازادیان بۆ دەكات وەك ئەوەى بلێت لەووڵاتى خۆى هەموو ماڤێكى داوە بە هاووڵاتیانى خۆى بێدەنگ بوونمان لەم كارانە بێدەنگیمانە لەئاست سەرجەم رووداوەكان وەبێت چاوەروانى دەیان رووداوى تر بكەین وچونكە ئەمە سەرەتایەكە ونازانین كۆتایەكەى چۆن دێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست