کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وان و سوپاى توركیا كامیان تیرۆریستن؟

Saturday, 29/10/2011, 12:00






ماوەى چەند ساڵە حكومەتى توركیا خەریكى كوشتن و زیندانیكردنى كوردەكانى باكوورە, كەبەچەندین رێگا ئازارى خەڵكى كورد دەدات هەڵكەوتنە سەر كەسایەتیە سیاسیەكان و زیندانى كردنى پەرلەمانتارەكان و زەوتكردنى زمانى كوردى و ناساندنى كوردەكان بە تورك, یەكێكە لە بنەماكانى كاركردنى توركیا, لە چەند رۆژى رابردوو هێزە شۆرشگیرەكانى پارتى كارێكارانى كوردستان لەپەلەمارێكیدا بۆ سەر سوپاى توركیا نزیكەى سەد كەسیان لیكوشتن وبرینداركردن هێزە كوردیەكانى خۆمان وەك پارتى ویەكێتى یەكسەر پرسەوسەرخۆشیان بۆ توركەكان ناردو نوێنەرى سەرۆكى هەرێمیش گەیشتە ئەنكەرە بۆ سەرخۆشى كردن , بەڵام كوردەكانى باشور و سەركردەكانى هەرێمەكەى من لەجیاتى ئەوەى ئیدانەى بە زیندانیكردنى پەرلەمانتارانى كورد بكەن لە باكوور و ئیدانەى كوشتنى شۆرشگێرەكانى پەكەكە بكەن و داواى ناساندنى زمانى كوردى بكەن , یان قسە لەسەر ئازاد كردنى عبدالل ەئۆجەلان بكەن كە یەكێكە لەسەركردەكانى كورد بۆ ماوەى 10 ساڵ زیاتر لەلایەن توركەكانەوە زیندانى كراوە , بەڵام سەركردەكانى كورد ئیدانەى كوشتنى تورك و نارەزاى بەرامبەر بە شۆرشگێرەكان دەردەبرن , لەدواى ئەم رووداوانە بومەلەرزەیەك لەشارى وانى كوردانى داو سەدان هاوڵاتى كورد بوونە قوربانى وبریندار ومردن لەجیاتى ئەوەى ووڵاتى توركیا پرسە لەووڵات رابگەیەنێت بەڵام لە راگەیاندنەكاندا كەوتنە دژیاتیكردنى خەڵكى وان و بە تیرۆریست ناوزەندیان كردن تەنانەت ووڵاتى توركیا رێگاى بە ووڵاتە ئەروپایەكان نەدا هاوكارى كوردەكانى شارى وان بكەن, تەنها لەبەر ئەوەى كوردەكانى وان دەنگیان بۆ لیستێكى تیرۆریست داوە نوێنەرى ئەوانیان خوستۆتە پەرلەمانى توركیا , لەجیاتى هاوخەمى بۆ كوردەكانى وان چەند كەناڵێكى توركیا كەوتنە دژایەتیكردنى خەڵكى شارى وان كە گوایە كوردەكان پۆلیس ومامۆستاى ئەوان دەكوژن و زیندانى دەكەن , بەڵام لەلایەن دادگاى ئەو ووڵاتەوە ئەو كەناڵانە نە دادگاى كران و نە غەرامەكران , بەڵام لەبەر قسەكردن بە زمانى دایك كە زمانى كوردیە زیندانى چەندین پەرلەمانتار دەكرێت .لەلایەكى تریشەوە لەجیاتى ئەوەى هەرێمى كوردستان بەسەرۆكایەتى هەرێم وحكومەت هاوكارى راستەوخۆ بدەن شارەوانى وخەڵكى وان بۆ خۆخۆشەویستكردن دێن هاوكارى دەدەنە خاچى سورى توركى كە باوەریان بە كورد و زمانى كوردى نیە , بەڵام ئەوەى جێگەى دلخۆشیە خەڵكى كوردستان وەك هاوەمێك بۆ برا و خوشكە كوردەكانیان خۆیان هاوكارى مادى و مەعنەویان كۆكردەوە بۆ خەڵكى وان , بەڵام ئەوەى ماوەتەوە بیڵین كوردەكانى وان تیرۆریست نین وخاوەن هەلویستى جوامێرانەى كوردانەى خۆیانن لە پێناو مافەكانى كورد دا كە وەك هەر نەتەوەیەكى تر چۆن مافى بە ووڵات بوونى هەیە نابێت چیتر سەركردەكانى حزبە سیاسیەكانى كوردستان لە جیاتى خەڵكى كورد سەرخۆشى لە تورك بكەن, بەڵام پێیان شەرم بوو سەردانى وان بكەن و هاوخەمى كوردەكانى باشور بگەیەنن كوردەكانى باكوور, لە كۆتایدا پرسیار ئەوەیە كێ ؟ تیرۆریستە كورد یان تورك .یاخود دەتوانین بڵێن كورد رێگاى بە تورك نەداوە بەزمانى توركى قسە بكەن یان كوردەكان بوون قەتڵوعامى ئەرمەنیەكانیان كرد ئایا كوردەكانى خاك و جوگرافیاى توركیان داگیركردوە. بەپێچەوانەوە ئەو توركەكانن لە سەر خاكى كورد و جوگرافیاى كوردستان دەشێوێەنن و راگواستن و تەتریككردن دەستیان پێكردووە.
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە