کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەو چەند پرسێكى گرنگ لە ژیانى حزبدا

Wednesday, 10/08/2011, 12:00




لەدواى بڵاوكردنەوەى ڕاپۆرتى ئامادەكراوى بۆ بەردەم پێنجەمین كۆنگرەى حزبمان دەست نیشانكردنى چەندین پرسى گرنگ لە ژیانى سیاسى و حزبیدا , دەتوانم بڵێم ڕاپۆرتەكە لە رووى نەزەریەوە توانیوەیەتى كۆمەلێك پرسى گرنگ قسەى لێوە بكات .بەڵام گرنگترین كار پراكتیكیە كە ئێمەى شیوعیەكان نەمانتوانیوە ئەو خاڵاو بڕگانەى لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە ئیشى لەسەر بكەین بۆیە من لێرەدا چەند پرسێكى قسەى لەسەر دەكەم لەوانە :
پرسى بە جەماوەرى بوون:
زۆر لە كۆنفرانس و كۆبونەوەكانمان ووتومانەو نوسیومانە بە جەماوەرى كردنى رێكخستنەكانى حزب و بەشدارى كاراى جەماوەر بۆ بەهێزكردنى رێكخستنەكانمان , بەڵام لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكان بۆمان دەركەوت ئێمە هەنگاوەكانى بە بەجەماوەریكردنمان لاوازە و پێویستى بە پلان و بەرنامەى درێژخایەن هەیە ,چونكە هەڵبژاردن سەلماندى كە ئێمە دوور كەوتوینەتەوە لە جەماوەر , یەكێك لە هۆكارەكانى دووركەوتنەوەمان ئەوەبوو لەساڵى 2007 بەدواوە چەندین نارەزایى و خۆپیشاندان لە شارەكان روویدا بەڵام بەبێ سەركردایەتى و هەرەمەكى بوو ئێمەى شیوعیەكان نەمانتوانى ئەو هەلە بقۆزینەوەبۆ ئەوەى سەركردایەتى خۆپیشاندانەكان بكەین و ببینە بەشێكى دانەبراو لە ژیانى جەماوەر و داخوازیەكانیان لە رێگەى ئێمەوە بچێتە پەرلەمان و حكومەت و جێ بەجیان بكات .
پرسى دووركەوتنەوەى جەماوەرلە حزب:
مێژووى ژیانى سیاسى و فراوان بوونى هێز و كاریگەرى تێروانین بۆ جەماوەر ئاراستە بیركردنەوەكانت دەتوانیت كاریگەرى هەبێت لەسەر پەرتەوازەبوونى جەماوەرى حزبەكەت ئێمەى شیوعیەكان هەمیشە لە مێژووى ژیانى حزبیدا خاوەن كەسایەتى و جەماوەرى بووین , بەڵام ئێستا بەرژوەندیە كەسێتى و خۆبەزلزانینینى هەندێ هاورێ لە پلەى بەرپرسیارێتى كاریگەرى خۆى هەیە لەسەر كەمبوونەوەى جەماوەرو دووركەوتنەوەیان لەحزب یان گوێنەدان بە بەرژوەندى هاورێیان و دانیشتن لە ژوورەكاندا یان خۆشاردنەوەى لە جەماوەرى حزبەكەت كاریگەرى خۆى هەیە لەسەر دووركەوتنەوەى جەماوەر لەحزب چونكە ناكرێت كەسێك بەرپرسیارێتى لە ئەستۆبێت خاوەن بەرپرسیارێتى شارێك ویان شارۆچكەیەك بێت بەڵام خۆى لە ئەندام كادیر و لایەنگرانى حزبەكە بشارێتەوە وخۆى بە گەورەتر بزانێت بەرامبەر بە ئەوان , چونكە مرۆڤ هەستى و شعورى دەجوڵێت و بۆیندار دەبێت چ بە قسە بێت یان بە جولە.بۆیە دەكرێت حزب كارى جدى لەسەر تواناى بەرپرسیارێتى بكات و لیهاتووى زیرەكى بكاتە پێوەر بۆ بەرپرسانى كۆمیتە و محەللیەكان .
پرسى رێكخستن و كۆبونەوەكان :
یەكێك لە بێ هیواى وبێ متمانەى هاورێیان كۆبونەوەكانە كە پێانوایە تەنها كۆكردنەوەیان بۆ ئابوونەیەو قسەكان هیچ تازەگەرێكى پێوە دیار نیە ئەوەى لە كۆبونەوەكان دەوترێت رۆژانە وكاتژمێرانە لە هەواڵەكان دەیبیستن و زانیاریان لەسەرى هەیە بۆیە دەكرێت شێوازى كۆبونەوەكان بگۆرێت بۆ وەرزى و كۆبونەوەى فراوان یان مانگانە و فراوان كەلەوكاتەدا قسە لەسەر داو پەرەسەندنەكانى سیاسى و هەلوێستى حزبى بكریت نەك دووبارەكردنەوەى هەواڵەكان وگواستنەوەى بۆ ناو كۆبونەوەكان , دەبێت لە كۆبونەوەكاندا هەلویستى سیاسى حزب بە هاورێیان بوترێت و هانیان بدرێت بۆ ئەوەى كارى لەسەر بكەن , ناكرێت حزبمان بەهەمان نەفەسى مێژووى رێكخستن كار لەسەر ئەندامگیرى بكات بەڵكو دەبێت كارى رێكخستن گۆڕانكارى تێدا بكرێت بۆ بەجەماوەریكردن و دەنگدان ,چونكە حزبمان لەم قۆناغەدا پێویستى بە دەنگە نەك ئەندامێك خاوەن دەنگ نەبێت .
كۆنفرانس وكۆنگرە :
پەیرەو وپرۆگرامى حزب چەند مادەو برگەیەكى تێدایە سەبارەت بە كۆنفرس وكۆنگرە بۆیە دەكرێت گۆڕانكارى تێدا بكرێت لە پێناو باشتركردنى وەزعى رێكخستن و پلە بەرزكردنەوەى هاورێیان لە سەر بنەماى لیهاتووى وشارەزایى و دوور لە بنەماى دەستەو شارو هاورێ یەتى و خزمایەتى و كوتلە بازى , بەستنى كۆنفرانسات لە نیوان كۆنگرەكان و دەرچوون ودەرنەچوونى بەشێك لە هاورێیان كاریگەرى راستەوخۆۆى هەبووە لەسەر لاوازى رێكخستنەكان و جەماوەرى حزب ە دوورخستنەوەى بەشێك لە هاورێ چالاك و نزیككردنەوەى چەند هاورى یەكى ناچالاك و بەستنى كۆنفرانس بۆ دەستەو سەركردایەتى رێكخست ن وكۆمیتەكان جگەلەوەى بنەمایەكى دیموكراتیە بەڵام زیانى بە رێكخستەكان داوە لە رووى چۆنێتى وچەندێتى لایەنگر وجەماوەرى حزب ,بۆیە دەكرێت لە جیاتى بەستنى كۆنفرانسى رێكخستنەكان مەركەزى (لتم) بە هاوكارى كۆمیتەى محەلیەكان بەرپرس و ئەندامانى رێكخستن دیارى بكرێت لەسەر بنەماى لیهاتووى و شارەزایى و جەماوەرى ئەوكاتە تورەبوون و وازهێنان كەمدەبێتەوە لە ریزەكانى حزب بەهۆى هەڵبژاردنى كۆمیتەكان روودەدات ,چونكە هەموو هەلبژاردنێك بنەماى دیموكراتى تێدا لاوازە بەهەمان شێوەش دەتوانیت ئەندامانى كۆمیتەى محەلى دیارى بكرێت بەبێ هەڵبژاردن و بەڵام دەتوانێت هەڵبژاردن بۆ ئەندامانى كۆنگرە بكرێت لەسەر ئاستى كۆمیتەو رێكخستنەكان .
كۆنگرە گرنگترین ویسگەى ژیانى حزبە بۆ شیكردنەوەو شرۆڤەكردنى دوا پێشهات و گۆڕانكاریەكان و پێداچوونەوەى ژیان حزب و بەرنامەدارێشتن بۆ ئایندەى حزب , بۆیە ناكرێت بەئاسانى تێپەرێت و دەست نیشانى خاڵە لاوازەكانى رابردوو نەكرێت وبەرنامە دانەنرێت بۆ داهاتوو ,وەك چۆن لە كۆنگرەى (4) چەندین راسپاردەو بریار گونجاو دەرچوون بەڵام ئیشى لەسەر نەكراو و كەمترخەمى تێدا كراوە , هەڵبژاردنى ئەندامانى كۆنگرە دەبێت لەسەر بنەماى بریار وراسپاردەكانى كۆنگرەى چوار بچێت بەرێوە و كۆنفرانسات بكرێتەوە بۆ رێكخستنەكان بەڵام دەكرێت لە كۆنگرە دەستكارى ئەم مادەیە بكرێت و پێداچوونەوەى لەسەر بكرێت وە ئەوانەى دەبنە ئەندامى كۆنگرە نابێت قوتابیەكى گوێگرە بێ دەنگ بن و چاوەرى ئیمتیازاتى باشتر بن بۆ ژیانى خۆیان بەڵكو دەبێت چاوەرى بریارى وكارى باشتر بن بۆ حزبەكەیان و بۆیە ناكرێت بیر لەوە بكرێتەوە بۆ كۆنگرەى (5) تەنها ئەندامانى محەلى بەشدارى بكەن و هەڵبژاردن نەكرێت چونكە دەیان كادیر هەیە چالاكتر و لیهاتوو ترە لەخوارەوە چاوەروانى كۆنگرە دەكات ئەگەر حزب بیرلەوە بریارە بكاتەوە ئەوا دەبێت چاوەروانى هەلویست و كاردانەوەى ئەندامان بكات.

پەیوەندى حزب و دیپلۆماسێتى نوێ :
لەدواى رووخانى یەكێتى سۆفیەت حزبە شیوعیەكانى جیهان بەبێ پاڵپشت مانەوە یەكێك لەو حزبانەش حزبى شیوعى كوردستان وعێراقە كە نەیاتوانیوە گەشە بە پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان بدات , راستە حزبمان پەیوەندى لەگەڵ حزبە چەپ وشیوععیەكانى جیهان هەیە بەڵام سوودى ئەو پەیوەندیە چى بووە؟ كە بەشێكى زۆر لەو حزبە چەپانە لەرووى دارایى و دەسەڵاتەوە لە حزبى شیوعى كوردستان لاوازترن , یان رێكخستنەكانى دەرەوە نەیتوانیوە پەیوەندیەكى باش لەگەڵ حزب و دەوڵەتە بیانیەكان دروست بكات , بۆیە دەكرێت حزبمان بیر لە باشتركردنى پەیوەندیەكان و چۆنێتى دروستكردنى لیژنەیەك بۆ بەهێزكردنى پەیوەندیەكانى دەرەوە دروست بكات لەسەر بنەماى سوود و قازانج.
ڕاپۆرتى ئامادەكراو پرسە گرنگەكان:
هەلوێستى سیاسى ودوا گۆڕانكاریەكانى عێراق و كوردستان و تێروانینى حزبى شیوعى كوردستان بۆ مەسەلە سیاسیەكان و ووتارى سیاسى حزبمان لەم قۆناغەدا پیویستى بە تێروانین و رەخنەو پێشنیارى باشتر هەیە چونكە تێروانینى حزب و تێروانینى شەقام بەرامبەر بە حزبمان جیاوازى گەورەى تێدایە لەرووى هەلویست و گرنگیدان بە ژیانى هاووڵاتیان و داكۆكیكردن لە مەسەلە گرنگەكان ژیارى و كۆمەڵایەتى وئابوورى و پەروەردەى و رۆشنبیرى , بۆیە جەماوەر و خەڵكى كوردستان چاوەروانى هەلوێستى تریان لە حزبمان دەكرد وپێیان وایە كاریگەرى دەسەڵات بەسەر سیاسەتى حزبدا دیارە كادیرەكانى حزبش دوو دڵو بێ وەڵام نەیاندەتوانى وەڵامى پرسیارەكان بدەنەوە خۆیان دەدزیەوە ,حزبمان لەرووى داخوازى جەماوەرى و گەیاندنى پەیامى جەماوەر چیى كردووە ؟ ئەم پرسیارە و دەیان پرسیارى تر وەڵامەكانیان بەئاسانى دەست هاووڵاتیانى كوردستان نەدەكەوتن و ناكەون , بێ ئۆمێدى جەماوەر لە حزب و داكۆكیكردنى ئەندامان لە دەسەڵات یەكێك بوو لە خاڵە لاوازەكانمان كە دەسەڵاتیش بەم كارەى نەدەزانى .
قسەكردن لەسەر سیستەمى پەروەردە و خوێندنى باڵاو كێشەكانى لاوان و نەبوونى بێكارى و بەهەدەردانى سەروەت وسامانى میللەت لەلایەن دەسەڵات و بێ دەنگى حزب و دوورخستنەوەى كادیر و لایەنگرانى حزبمان لە پلە وەزیفى و ئیداریەكان و نەبوونى هەلوێستى حزب بەرامبەر بە داكۆكیكردن لە هاورێان بۆ هۆى كەمبوونەوەى جەماوەر و رۆیشتنى خانەوادەى شەهیدان و زیزبوونى سەدان كادیر و بنەمالەى شەهید و پێشمەرگەى دێرین كە نەمانتوانیوە كارى جدیان لەسەر بكەین . سەردانى نەكردنى مالى هاوریان و دوورە پەرێزى كادیرەكانى حزب یەكێك لە هۆكارەكانى لاوازى كردنى جەماوەرەكەمان , یان گرنگیدان بە بوارى كۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى و ئابورى جەماوەر هۆكارێكى دیكەیە .
ڕاگەیاندن و كەمتەرخەمى حزب:
ئەمرۆ شەر شەرى ڕاگەیاندنە كەناڵێكى ئاسمانى دەتوانى شوێنى هەزار كادیرى چالاك بگرێت و سەردانى ماڵانت بۆ بكات كەناڵەكەت دەتوانێ كێشە و گرفتەكانى هاووڵاتیان لە جیاتى تۆ بگەیەنێتە دەسەڵات و داكۆكى لە خەڵك و جەماوەر بكات وە دەتوانێت سەرنجى دەیان هەزار خەڵك بۆ لاى حزب راكێسى و بتكاتە حزبێكى جەماوەرى و خاوەن كورسى لەورێگەیشەوە دەتوانێت چەندان مەسەلەى سیاسى وتێروانینى حزبەكەت بنێریتە ماڵان و پێیان بڵێت ئەمە بەرنامەو پلانى سیاسى منە , بەڵام بەداخەوە حزب نەیتوانى ئەم كارە بكات لەبەر نەبوونى (پارە) بەڵام لەبەرامبەردا دەیان ملێۆن دینار سەرف دەكات بۆ رێكخستنەكان و ناتوانن هێزى جەماوەرى حزب زیاد بكەن و حزب لەژوورەكانەوە ببنە سەرشەقام وبیكەنە خاوەن جەماوەر ,چونكە گفتوگۆى نێو بارەگاكان ئێستا بووەتە گفتوگۆى(چەندم بۆ زیاد دەكەیت لەپارە و چۆن هاوكاریم دەكەیت ئەگەر نەیكەێت نایكەم ئەمە ناعەدالەتیە)ئەم گفتوگۆیان جگە لەزیان بە جەماوەر و تواناو هێزى حزب هیچى تر نیە بۆیە دەكرێت لە كۆنگرە قسەوباسى زیاتر لەسەر ئەم مەسەلانە بكرێت و پرسەكان گرنگیان زیاتر پێبدرێت .

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە